هه‌واڵه‌كانی عێراق
میدیا

ئامێری پڕوپاگه‌نده‌ی داعش: سێبه‌ری پێشووی خۆی

ئاژانسی فرانس پرێس

ئەم وێنەیه‌ له‌ 5 حوزەیرانی 2014 لە ڤیدیۆیەکی پڕوپاگەندە وه‌رگیراوە کە لەلایەن فورقان میدیاوه‌ بڵاوکرایەوە و بەپێی راپۆرتەکان سەکردەی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش)، ئەبوبەکر بەغدادی، نیشاندەدات کە لە مزگەوتێك قسەدەکات لە موسڵ. [ئاژانسی فرانس پرێس]

ئەم وێنەیه‌ له‌ 5 حوزەیرانی 2014 لە ڤیدیۆیەکی پڕوپاگەندە وه‌رگیراوە کە لەلایەن فورقان میدیاوه‌ بڵاوکرایەوە و بەپێی راپۆرتەکان سەکردەی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش)، ئەبوبەکر بەغدادی، نیشاندەدات کە لە مزگەوتێك قسەدەکات لە موسڵ. [ئاژانسی فرانس پرێس]

لە لێواری دۆراندا لە عێراق و سوریا، رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) تێده‌كۆشێت بۆ مانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئینته‌رنێت -- بەڵام شارەزایان دەڵێن تەنانەت لەسەر ئینتەرنێتیش لە داکشاندایە.

لە 2015 کاتێك ئەم گروپە توندڕەوە ناوچه‌یه‌كی بەقەد ئیتاڵیای داگیركرد، ئامادەییەکی گەورەی ئه‌لیكترۆنیشی هه‌بوو، کە ئینتەرنێتی پڕکرد لە لێشاوی پڕوپاگەندەی بریقەدار و بەشێر نیشاندانی شەڕکەرانی و رازاندنەوەی ژیان لەژێر فەرمانرەوایی ئەواندا.

ئەمڕۆ کە زۆربەی سەرکردە باڵاکانی داعش یان مردوون یان لە هەڵهاتندان، ئەوەی ماوەتەوە لە ئامێری پڕوپاگەندەی گروپەکە کە سه‌رده‌مێك زۆر پێشکەوتوو بوو، بووەتە سێبەرێکی پێشوی خۆی.

ناوه‌نده‌ میدیاییەکانیان تێکشکاون و پڕوپاگەندەکارانیان کێشەیان بۆ دروستبووە لە هێشتنەوەی پەیوەندی ئینتەرنێتیدا لەکاتێکدا رووبەڕووی شەڕی چاودێریش بوون لەلایەن دەزگا هەواڵگرییەکانی هاوپەیمانانه‌وه‌.

گروپەکە کەمتر و کەمتر دەنگی هەیە لەسەر پێگەکان، جێگا چۆڵده‌كات بۆ ئه‌و هه‌وادارانه‌ی كه‌ ناتوانێت کۆنتڕۆڵیان بکات و بەناوی ئەوەوە قسەده‌كه‌ن.

لێکۆڵەرێك لە کینگس کۆلێژی لەندەن، چارلی وینتەر، کە چەند ساڵێكه‌ توێژینەوە لە پەیوەندیەکانی داعش دەکات، وتی: "هه‌روەك ئەوە وایە کەسێك په‌نجه‌ی نابێت به‌ دوگمەی بێدەنگکردنی داعشدا."

لەنێوان 8 بۆ 9 تشرینی دووەم گروپەکە تەنانەت بەتەواوی بێدەنگ بوو بۆ ماوەی 24 کاتژمێر کە وینتەر وتی ئەوە وەستانێکی "بێپێشینه‌" بوو لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.

وینتەر وتی لە 2015 کاتێك داعش فەرمانڕەوایی نزیکەی حەوت ملیۆن کەسی دەکرد لە عێراق و سوریا پڕوپاگەندەکارانی "بەرهەمیان لە 38 نوسینگەی میدیایی جیاوازەوە بڵاودەکردەوە لە رۆژئاوای ئەفریقاوە بۆ ئەفغانستان."

وتی بەڵام لە کانونی یەکەمدا زیاتر لە سێ چارەكی ئەو میدیایانە "تاڕاده‌یه‌ك بەتەواوەتی بێدەنگکران".

کشانەوە بەرەو 'تۆڕه‌ تاریكه‌كانی ئینته‌رنێت'

لە ئاداری رابردوودا کە هێزەکانی عێراق داعشیان لە موسڵ وەدەردەنا رۆژنامەنوسێکی ئاژانسی فرانس پرێس توانیبووی دەستیبگات بە هەندێك پاشماوەی ئەوەی کاتێك نوسینگەی میدیایی توندڕەوان بوو.

لەنێوان دیوارە سوتاوەکانی ڤێلاکەدا لە بەشێکی بەرزی شارەکە پاشماوەی کۆمپیتەر و پرینتەر و کەلوپەلی پەخش هەبوون.

لە مانگەکانی پێشوودا تا ئەوکاتە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش کوژرانی چەند ئەفسەرێکی باڵای پەیوەندیەکانی داعشی راگەیاندبوو، بەزۆری لە هێرشە ئاسمانیەکاندا.

لەنێویاندا پلاندارێژەر و وتەبێژیان ئەبو محەمەد عەدنانی کە لە هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکادا کوژرا لە باکوری سوریا لە ئابی 2016.

لەم رۆژانەدا پڕوپاگەندکارانی داعش بەزۆری ئینتەرنێت به‌كارده‌هێنن بۆ هاندانی لایەنگرانیان بۆ ئەنجامدانی هێرش بە دەستپێشخەری خۆیان، له‌كاتێكدا گروپەکە هێنده‌ لاوازەبوو ناتوانێت راستەوخۆ دەستی هەبێت لە رێکخستنیاندا.

ئەم داواکاریانە بەزۆری لەرێگەی "تۆڕه‌ قوڵەکانەوە" دەکرێن کە بەشێکی ئینتەرنێتە و بەسەختی کۆدبەند کراوە و زۆر سەختە رێکبخرێت، یان لە رێگەی ئه‌پی تەلەگرامەوە.

وینتەر وتی سه‌رنجی ئاراسته‌یه‌كی داوه‌ لە هەندێك پۆستدا کە هەوڵدەدەن هەستێکی غوربه‌ت بخوڵقێنن لەنێوان هه‌واداراندا بۆ باڵایی دەسەڵاتی گروپەکە.

وتیشی بە نیشاندانی رووداوەکانی سێ ساڵ لەمەو بەر وەك "سەردەمی زێڕین"ی دزراو لەلایەن "دوژمنانی ئیسلامەوە،" داعش قه‌ناعه‌ت به‌ هه‌وادارانی نوێ بكات کە ئەوکاتانە دووبارە دەگەڕێنەوە ئەگەر ئەوان پەیوەندی بە قەزیەکەوە بکەن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500