سەرۆکی پۆلیسی نەینەوا عەمید وەسیق حەمدانی بە دیارونای وت پلانێکی ئەمنی جێبەجێدەکەن بۆ دۆزینەوەی پاشماوەکانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش).
فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا پێنجشەممە (11 کانونی دووەم) رایگەیاند هەشت چەکداری داعشیان دەستگیرکردووە کە لەناو مەدەنیەکانی شارەکەدا خۆیانشاردبۆوە.
حەمەدانی وتی لە چەندین ناوچەی جیاوازی گەڕەکی قادسیە سانییەی موسڵ دەستگیرکران.
وتی گیراوەکان پەیوەندییان بە هیچ "چالاکییەکی نهێنییەوە" نەبووە بەڵام لە رابردوودا ئەندامی چالاکی داعش بوون.
وتی هەوڵەکان بۆ پاککردنەوەی موسڵ لە شانە نوستوەکانی داعش بەردەوامە وەك بەشێك لەو پلانەی سوپا و هێزی ئاسمانی و ئاژانسە ئەمنیەکانی دیکەشی لەخۆگرتووە.
وتیشی: "ئێمە رۆژانە هەڵمەت و گەڕان ئەنجامدەدەین لە زیاتر لە یەك شوێن بۆ دۆزینەوەی تیرۆریستەکان و بنکە و شانەکانیان."
حەمدانی وتی: "ژمارەیەکی زۆرمان لێ کوشتوون و گرتوون و توانیومانە پلانەکانیان پوچەڵبکەینەوە"
"ئێمە له هێرشبردنداین، نەك دوژمن."
کاری هاوبەش
وتی: "شارەکانمان زۆر ئارامن ئێستا سوپاس بۆ هەوڵە هاوبەشەکانی هێزە ئەمنیەکان و هاوکاری بەبێ مەرجی دانیشتوانە ناوخۆییەکە بۆ هەوڵەکانمان."
پۆلیسی نەینەوا 30 کانونی یەکەم رایگەیاند 23 چەکداری داعشیان کوشتووە لە یەك هەفتەدا لە چەند هێرشێكی سەر بارەگا نهێنیەکانیان لە باشوری موسڵ.
حەمدانی وتی: "چەندین راپۆرتمان بەدەست گەیشت لەسەر بنکەی تیرۆریستەکان لە یەکێك لە دورگەکانی ناوەڕاستی روباری دیجلە لە ناوچەی ئەلبو سەیف."
هێزێكی هاوبەشی پۆلیسی نەینەوا و سوپا بە هاوکاری راستەوخۆی فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەپەلە بەرەو ئامانجەکە چوون.
وتی:"هێزەکانی عێراق دەستیانکرد بە پێکدادان لەگەڵ چەکدارەکانی داعش کە لەناو شوێنێکدا خۆیان جێگیرکردبوو." وتیشی 23 لەوان لە هەڵمەتەکدا کوژران و پۆلیسێکیش برینداربوو.
حەمدانی وتی پۆلیسی نەینەوا کاردەکەن بۆ رووبەڕوونهوهی تاوانی پلانبۆکراویش لە موسڵدا.
وتیشی ئەوان سەرەتای ئەم هەفتەیە سەرکەوتووبوون لە گرتنی "چەندین گروپی چەتە، دواترینیان لە پێنج کەس پێکهاتبوو، کە تاوانباربوون بە دزی و بەکارهێنانی چەك لەکاتی دزیکردندا."
زیاتر لەوەش، پۆلیس پێنجشەممە دوو ژنی رفێنراوی لە گەڕەکی بەکر ئازادکرد.
حەمدانی جهختیكردهوه له ئامادەیی ئەندامانی پۆلیس بۆ شەڕەکان. "ئەوان کاردەکەن بە ورەیەکی بەرزەوە بۆ ئەوەی شەڕی تیرۆریزم و تاوان بکەن و ئارامی بۆ خەڵكی موسڵ دابینبکەن."