ئاسمانی عێراق بەرزبونەوەیەکی بەرچاوی گەشتی بەخۆوە بینیوە دوای شکستی گروپی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە وڵاتەکە، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە، سەلیم موسا، سێشەممە (9 کانونی دووەم) بە دیارونای وت.
دوای دەستبەسەراگرتنی بەشێکی گەورەی عێراق لەلایەن گروپەکەوە و لە 2014، چەندین کۆمپانیای گەشتی ئاسمانی مەدەنی نێودەوڵەتی بڕیاریاندا ئۆپەراسیۆنەکانیان هەڵپەسێرن لە وڵاتەکە لەترسی سەلامەتی گەشتیاران.
موسا وتی بەڵام ئێستا هاتوچۆی ئاسمانیی مەدەنی لە ئاسمانی عێراقدا لە بەرزبوونەوەیەدایە.
وتی: "چەندین هێڵی ئاسمانی نێودەوڵەتی بڕیاریانداوە گەشتەکانیان دەستپێبکەنەوە لە وڵاتەکەدا دوای ئەوەی داعش شکستیهێنا و دوایین سەرکەوتن لە9 کانونی یەکەم راگەیەندرا."
وتیشی رۆژانە لانیکەم 700 گەشتی ئاسمانی لە ئاسمانی عێراق ئەنجامدەدرێت، بەپێچەوانەی نزیکەی دە دوازده گەشتێكی رۆژانەوه بەهۆی داگیرکردنی موسڵهوه لەلایەن داعشەوە لە حوزەیرانی 2014.
موسا وتی: "ئەم ژمارەیە زۆر زیادیکردووە بەبەراورد بەوەی پێشتر هەبوو، کە ئاماژەی ئەوەیە پێویستە گەشبین بین."
داهات لهبهرزبوونهوهدایه
ئەمڕۆکە حکومەت بە ملیۆنان دۆلار داهات بەدەستدەهێنێت لە دەستپێکردنەوەی هاتوچۆی ئاسمانییەوە.
موسا وتی: "عێراق کرێی 375 دۆلار له هەر گەشتێك وەردەگرێت کە بە ئاسمانەکەیدا تێپەڕببێت." ئاماژەشیکرد بەوەی كه ئەمە دەبێتە سەرچاوەیەکی دارایی گرنگ بۆ حکومەت.
هاوکات، وەزارەتی گواستنەوە کاردەکات بۆ بەهێزکردنی هاوبەشیی لەگەڵ هەموو وڵاتان بۆ دامەزراندنی رێڕەوی نوێی راستەوخۆی ئاسمانی.
موسا وتی وەزارەت سەرکەوتووبووە لە وەگەڕخستنی رەوتی نوێی گەشتی ئاسمانی، كه نوێترینیان کوەیت و سعودیە بوون.
وتیشی: "کار بەردەوامە بۆ کردنەوەی رێگەی زیاتر و بەمزوانە لەگەڵ تونس و یۆنان و ئیسپانیا، بەگوێرەی ئەو توێژینەوانەی کە لایەنی گونجاویی ئابوریی و بوونی چالاکی دوولایەنەیان لەبەرچاوگرتووە."
ههروهها وتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەیەوێت بەڕووی عێراقدا بکرێتەوە و وتیشی عێراق "هیچ کەمتەرخەمییەك ناکات لە بەدەستهێنانی هەر نزیكبوونهوهیهك".
ژمارەی گەشتیارە هاتو و رۆیشتووەکان لە فڕۆکەخانەکانی عێراقهوه لە 2017 گەیشتە 10.3 ملیۆن، کە زیاد لە چوار ملیۆن گەشتیاریان بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدادا تێپهڕین، کە گەورەترینە لە وڵاتەکەدا.
ژمارەی هەموو رۆیشتن و هاتنەکان بۆ فڕۆکەخانەکانی عێراق لە ساڵی رابردوودا 102,812 گەشت بوو.
بۆ ئاسانکاری بۆ گەشتوگوزار و فڕۆکەوانی، پێشنیاری ئاسانکاری ڤیزا دەکەم بۆ بیانیەکان و لابردنی داواکاریەکانی ڤیزا بۆ زۆربەی ئەو وڵاتانەی هاوڵاتیانیان دەیانەوێت سەردانی عێراق بکەن. لەمڕێگەیەوە چونی عێراقیەکانیش ئاسانتردەبێت بۆ ئەو وڵاتانە. وەزیری دەرەوە و هەموو بەرپرسانی عێراق بیرلەمە ناکەنەوە چونکە خۆیان و خێزانەکانیان ناسنامەی بیانییان پێیە. دەزانم ئێوە وەڵامدەدەنەوە و دەڵێن مامەڵەکە دەبێت دوولایەنە بێت لەگهڵ هەر دەوڵەتێكدا کە رێگە بە سەردانی عێراقیەکان بدات بەبێ ڤیزە. لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە وەکو دەوڵەتانی تر نین؛ ئێمە پێویستمان بە نەرمونیانی هەیە بۆئەوەی بگەین بە ئاستی وڵاتانی تر.
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت