هه‌واڵه‌كانی عێراق
پەنابەران

مەترسی قەیران هەیە له‌كاتێكدا هەزاران خێزان لە ئیدلیب هەڵدێن

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئه‌و خێزانانه‌ی له‌ ناوچه‌كانی باشوری ئیدلیب هەڵهاتوون دەگەنە رۆخی شاری ئیدلیب. [خاوەنی وێنە: هەیسەم ئیدلیبی]

ئه‌و خێزانانه‌ی له‌ ناوچه‌كانی باشوری ئیدلیب هەڵهاتوون دەگەنە رۆخی شاری ئیدلیب. [خاوەنی وێنە: هەیسەم ئیدلیبی]

مەترسی قەیرانێکی مرۆیی لە ئارادایە، چالاکوانانی سوری بە دیارونایان وت، دوای ئەوەی بە هەزاران کەس لە ناوچه‌كانی باشوری ئیدلیب بۆ ناوچە ئارامەکان لە باکوری پارێزگاکە هەڵدێن بەهۆی بۆردومانی سەختەوە.

وتیان رژێمی سوریا و هاوپەیمانەکانی بۆردومان و هێرشە ئاسمانیەکانیان زیاترکردووە و توانیویانە پێشڕەویبکەن لە ناوچەکانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆندا.

چالاکوانی بواری میدیا، هەیسەم ئیدلیبی، کە ئەم ناوە خوازراوە بۆ ئەمنیەتی خۆی بەکار دەهێنێت، وتی تۆپبارانە سەختەکەی سەر باشوری ئیدلیب و گوندەکانی رۆژهەڵاتی حەما پاڵی ناوە بە دانیشتوانەکەوە -- هەروەها ئەوانەش کە لە کەمپی ئاوارەکاندان -- لەو ناوچانە هەڵبێن.

ئیدلیبی بە دیارونای وت دانیشتوانی زۆر لە گوندەکان هەڵهاتوون لە ترسی پێشڕەوی رژێم یان له‌ترسی ئەوەی ببنە قوربانی هێرشە ئاسمانیەکان و تۆپبارانەکان.

دوکەڵی تۆپباران لەسەر شارۆچکەیەکەوە بەرزدەبێتەوە لە ناوچه‌كانی باشوری ئیدلیب. زۆربەی دانیشتوانەکە لە ناوچەکە هەڵهاتوون بەهۆی تۆپبارانی زۆر و هێرشه‌ ئاسمانیه‌كانه‌وه‌ لەلایەن رژێمی سوریا و هاوپەیمانەکانیەوە. [خاوەنی وێنە: هەیسەم ئیدلیبی]

دوکەڵی تۆپباران لەسەر شارۆچکەیەکەوە بەرزدەبێتەوە لە ناوچه‌كانی باشوری ئیدلیب. زۆربەی دانیشتوانەکە لە ناوچەکە هەڵهاتوون بەهۆی تۆپبارانی زۆر و هێرشه‌ ئاسمانیه‌كانه‌وه‌ لەلایەن رژێمی سوریا و هاوپەیمانەکانیەوە. [خاوەنی وێنە: هەیسەم ئیدلیبی]

لۆریەك کە بەر تۆپبباران کەوتووە لە شاری سوریی سەراقیب ئاوارەکانی دەگواستەوە لە ناوچەی باشوری ئیدلیب. [خاوەنی وێنە: هەیسەم ئیدلیبی]

لۆریەك کە بەر تۆپبباران کەوتووە لە شاری سوریی سەراقیب ئاوارەکانی دەگواستەوە لە ناوچەی باشوری ئیدلیب. [خاوەنی وێنە: هەیسەم ئیدلیبی]

لانیکەمحەوت مەدەنی، لەنێویاندا پینج منداڵ، كوژران سێشه‌ممه‌ (2 کانونی دووەم) لە هێرشە ئاسمانیەکانیدا بۆسەر پارێزگای ئیدلیب.

هەفته‌ی رابردوو شەڕەکە چڕتربووه‌وه‌ دوای ئەوەی رژێم رایگەیاند پێداگرە لەوەی هێرشبكاته‌سەر ئیدلیب.

کۆڕەوی بە کۆمەڵ دەستیپێکردووە لە شارۆچکەکانی ناوچەی سنجار و شارۆچکەکانی مەعرەشورین، جەرجناز، سیکایات، موشه‌یره‌فەی شیمالی، تەل ئاغر، تەل مەرەق، وادی شەحرور، ناسریە، تەل عەمارە و چەندانی دیکە.

ئیدلیبی وتی لانیکەم 8,000 خێزان تائێستا هەڵهاتوون و ئەو ژمارەیەش رۆژانە لە بەرزبوونەوەدایە.

وتیشی: "هەندێكیان لە ناوچە وشکەڵانەکان یان کێڵگەکانی شاری ئیدلیبدا دەمێننەوە لەگەڵ ناوچە دووردەستەکانی باکور و رۆژئاوا و زۆرینه‌ش لە ده‌شتوده‌ره‌كاندا دەژین."

ئیدلیبی وتی: "رێکخراوە مرۆییە ناوخۆییه‌كان نەیانتوانیەوە هاوکارییان بکەن لەبەر نەبوونی کات و ژمارەی زۆری ئاوارەکان،"

زۆربەیان لەدەرەوەن لەبەر سەرما

وتی زۆربەی مەدەنیەکان ناچارن لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە بگوێزنه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی فڕۆکە جەنگیەکانی رژێم لەو ناوچە ئه‌مینانه‌ ده‌ده‌ن کە بۆی هەڵهاتوون، وەك مەعرە نوعمان و چواردەوری، سەراقیب، شاخی شەحشەبو و شاخی زاویە.

وتیشی دانیشتوانی ناوچەکە هەوڵدەدەن هاوکاری ئاوارەکان بکەن بەوەی کە هەیانە.

ئیدلیبی وتی: "چەندین خێزان خراونەتە باڵەخانە بەتاڵەکان و دەواجنی مریشك و کارگە چۆڵکراوەکان."

وتیشی ئەو خەیمانەی هەڵدراون هەندێكجار پێنج خێزانیان تێدایە، هەندێکێك گه‌ردبوونه‌وه‌ش شێوه‌ی کەمپی نوێیان وه‌رگرتووه‌، وەک کەمپەکەی نزیك وادی عوبێد، کە ناوینراوه‌ کەمپی فه‌ره‌ج (رزگاربوون).

هه‌روه‌ها وتی هەندێك لە ئاوارەکان گەیشتونەتە سەر سنووری سوریا و تورکیا لە ناوچەی عەتمە و لەلایەن ئیدارەی کەمپەکەوە هاوکارییان دەکرێت.

وتی زۆربەی زۆری خەڵکەکە لە دەرەوەن و پێویستیان بە کەلوپەلەکانی وەك چادر و دۆشەك و بەتانیی خوری و ئامێری گه‌رمی و سوتەمەنی هەیە.

وتیشی سەبەتەكانی کۆمەك پێویستییەکی دیکەی ئاوارەکانە، چونکە زۆربەیان بەپەلە لە ناوچەکانیان هەڵهاتوون بەبێئەوەی هێچ خۆراك یان پێداویستییه‌كی دیکە لەگەڵ خۆیاندا بهێنن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500