عێراق پلانی هەیە نوێترین ئامێری تەکنەلۆژی چاودێری بەکاربهێنێت بۆ پاراستنی بۆریە نەوتهكان خاو و بەرهەمە نەوتیەکانی دیکە لە دزین و خراپەکاری، بەرپرسان بە دیارونایان وت.
وتیان هەنگاوەکەی حکومەت بەشێکە لە زنجیرە رێکارێك بۆ ئەوەی پاشماوەکانی"دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) نەتوانن سەرچاوەکانی دەوڵەت بکەنە ئامانج و رێچكهیهك بۆ داهات بۆخۆیان بكهنهوه.
وتەبێژی وەزارەتی نەوت، عاسم جیهاد، بە دیارونای وت: "بەهیواین پرۆژەکە لە چارەکی یەکەمی ساڵی نوێدا دەستپێبکات دوای ئەنجامدانی رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیا پەیوەندیدارەکان."
وتی پرۆژەکە بە تەکنەلۆژیای زۆر نوێوە دەستپێدەکات بۆ ئەوەی چاودێری باشتری ئەو بۆریانە بکرێت کە نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکانی دیکە دەگوازنەوە بەدرێژایی هەزاران کیلۆمەتر.
وتیشی: "سیستمێکی پاراستنی یهكانگیر دەبێت کە نوێترین کامێرا و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەخۆدەگرێت لەگەڵ هەستەوەر لهدوورهوه بۆ دەستبەجێ دۆزینەوەی دهستدرێژی بۆسەر بۆریەکان."
پلانی پاراستنی بۆریەکان
وەزیری نەوت، جەبار لوعەیبی، فهرمانیداوه به هێزەکانی پاراستنی وزە لەگەڵ کۆمپانیا نیشتمانیەکانی نەوت بۆئەوەی پلانێك بۆ پاراستنی بۆریەکان دابنێن لە تەواوی وڵاتدا، بەتایبەتی لە ناوچە رزگارکراوەکاندا.
جیهاد وتی: "قاچاخچێتی نەوت لەلایەن داعشەوە وەستاوە دوای ئەوەی گروپەکە شکستی هێنا و ناوچەکانی ژێردەستی رزگارکران."
وتیشی: "ئەمڕۆ ئێمە دەمانەوێت رێکارەکانی رێگریکردن جێبەجێبکەین بۆ ئەوەی هەوڵی تیرۆریستەکان بۆ دزین و بە قاچاخبردنی نەوتی عێراق و تێكدانی بۆریەکان بەرپەچبدەینەوە."
جیهاد وتی وەزارەتی نەوت ئێستا کاردەکات بۆ نۆژهنكردنهوهی بۆریەکان و هەموو پرۆژەکانی نەوت کە زۆر بهسهختی زیانیان پێكهوتووه لەلایەن داعشەوە.
وتیشی: "ئێمە بەرەوپێشچوونی باشـمان ئەنجامداوە بۆ بونیادنانهوهی ژێرخانی وزەمان،" سەرباری ئاستهنگهكان، لهوانه مین و بۆمبه دەستکردهكان کە لەلایەن داعشەوە چێندراون.
ههروهها وتی: "چەندین بۆری و کێڵگەی وزەمان چاککردۆتەوە و بەخێراییەکی نمونەیی بەگەڕمانخستونەتەوە. ئێستا کارمان بونیاتنانهوه و گەشەپێدانی كهرتی نەوتە لە چوارچێوەی ستراتیژێكی نیشتمانیدا بۆ گەشەپێدان و بنیاتنانەوە."
بهشی زۆری مەترسی داعش دوورخراوهتهوه
لە رابردوودا بە قاچاخبردن و فرۆشتنی نەوتی خاو و نەوتی پاڵێوراو سەرچاوەی سەرەکی داهاتی داعش بوون.
بەڵام ئۆپەراسیۆنی بەقاچاخبردن لەلایەن گروپەکەوە لە ناوەڕاستی 2015 کەمیکرد دوای ئەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەستیکرد بە لێدان لە قافڵەی تانکەرەکانیان و دواتریش گروپەکە دەرپەڕێندرا لە ناوچه دەوڵەمەند بە نەوتهكاندا كه كارگهی وزەی گەورەیان تێدابوو.
بەرپرسان وتیان تێکدانی بۆریەکان و دزینی نەوت بەگشتی نەماوە، بەڵام مەترسییەکە بەتەواوەتی بنبڕنەکراوە.
ئابوریناس باسم جەمیل ئەنتوان بە دیارونای وت: "داعش ئیدی لە عێراقدا نەماوە بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە چالاکی شانە نوستووەکانی بۆ کردنە ئامانجی بۆرییەکان کۆتایی هاتبێت."
وتی: "ئەو [شانانە] لەوانەیە دەستبدەنە خراپەکاری بۆ ئەوەی تەگەرە بخەنە بەردەم رۆیشتنی نەوتی خاو یان ئۆپهراسیۆنی بچوكی قاچاخبردن بۆ دابینكردنی خەرجیی ئۆپەراسیۆنەکانیان."
ئەنتۆان وتی توندکردنی ئەمنیەت لە چواردەوری بۆریەکان "هەنگاوێکی ئەرێنیە بۆ نەهێشتنی هەل بۆ تیرۆریستەکان تا ئابووری وڵات تێکبدەن یان سەرچاوەیەکی دارایی بۆخۆیان بکەنەوە."
پهرلهمهنتاری عێراقی، زاهیر عەبادی، کە ئەندامی لیژنەی نەوت و وزەی پەرلەمانە، وتی کارەکانی حکومەت "پێویستن بۆ پاراستنی ئەو سەرکەوتنانەی بەدەستهاتوون دژی داعش".
ناوبراو بە دیارونای وت بۆ پێشکەوتن گرنگە عێراق تەکنەلۆژیای مۆدێرن بەکاربهێنێت بۆ "چاودێریکردنی بۆریە نەوتهكانی وڵاتەکە و ژێرخانەکەی و پاراستنیان لە هێرشە تێکدەرەکانی تیرۆریستان یان دزی و بە قاچاخبردنی."
عەبادی وتی: "حکومەت لەسەریەتی ئەو رێکارانەی رێگریکردن بگرێتەبەر کە به شایستهیان دهزانێت بۆ پاراستنی داهاتی نەوتەکەمان، تا نەکەوێتە دەستی تیرۆریستەکان یان رێگایان پێبدرێت ئەم كهرته گرنگە ناسهقامگیر بكهن یان زیانی پێبگهیهنن."