دانیشتوانی نەینەوا چالاکانە بەشداریی هەوڵەکانیان کردووە بۆ شوێنپێهەڵگرتنی حەشارگە ماوەکانی شەڕکەرانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە پارێزگاکەیان بۆ رێگریکردن لە هەر سەرهەڵدانەوەیەکی داهاتوو، چالاکوان و بەرپرسانی نێوخۆیی بە دیارونایان وت.
ئەوان یارمەتی هێزە ئەمنیە عێراقیەکانیان داوە بۆ پاراستنی گوند و شارۆچکەکانیان بە پێدانی زانیاری، راستهوخۆ یان لەرێی هەڵمەتی جهماوهرییهوه لهسهر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، كه دهشێت كۆمهكبهخشبێت له دهستگیركردنیاندا.
چالاکوانی خهڵكی موسڵ، موهەنەد ئهومهری، وتی بزوتنەوەیەکی خۆڕسکی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەئێستادا بەڕێوەدەچێت کە چالاکوانان و دانیشتوانی نەینەوا لەو هەوڵانەدا بەشدارن.
ئهومهری بە دیارونای وت خەڵك زانیاری و وێنەی ئەندامانی داعش بڵاودەکهنەوە.
وتیشی ئامانجی هەوڵەکان "پێدانی زۆرترین سەرچاوەی زانیاریی کراوەیە بە هێزە ئەمنی و هەواڵگریەکان بۆ یارمەتیدانیان لە راوەدونانی چەکدارە هەڵاتوەکان و دەستگیرکردنیاندا."
هەروەها وتی: "زیاتر لە 150 تیم له خەڵکی گەنج و رێکخراوانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە نەینەوا هەن کە ئەندامانیان چەند خزمەتگوزارییەك بۆ کۆمەڵگەکانیان دابیندەکەن."
وتیشی تیمەکانی تر پابەندن بە دۆکۆمێنتکردنی تاوانەکانی داعش و بڵاوکردنەوەی زانیاری سەبارەت بە گروپەکە و جموجۆڵی ئەندامانی.
پەیوەندییهكان زۆر گرنگن بۆ ئاسایش
ئەندامی لیژنەی ئەمنی له ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، بینیان جەربا، بە دیارونای وت "كهناڵی بەهێزی پەیوەندیكردن هەن" لەنێوان دانیشتوانی پارێزگاکە و ئهو هێزە ئەمنیانهدا كه جێگیرکراون لە ناوچەکە.
وتی: "خەڵكهكه بۆیان دهركهوتووه کە ئەوە تاکە رێگەیە بۆ دابینکردنی ئاسایش بۆ ناوچەکانیان."
وتیشی لەکاتێکدا داعش ناوچەکەی لەژێردەستدابوو، دانیشتوان ژیانی خۆیان خستە مەترسییهوه بۆ پێدانی زانیاری لەسەر جموجۆڵ و کۆبوونەوەکانی گروپەکە بە هێزە ئەمنیەکان.
ههروهها وتی: "سەرەڕای مەترسیەکە دانیشتوانهكه مۆبایل و تابلێتەکانیان پاراست و ژیانی خۆیان خستە مەترسیەوە بۆ گەشتکردن بۆ ئەو شوێنانەی لەدەرەوەی سنوریان بوون بۆ ئەوەی پەیوەندی بكهن بە هێزە ئەمنیەکانەوە."
جەربا وتی هاوکاریی ئەوان لهگهڵ هێزە رزگاركهرهکانی عێراق "جێی پێزانینە و بووە جێی سەرسامی فەرماندە مەیدانیەکان کە پشتڕاستیانکردەوە بەبێ ئەو هەوڵانە سەرکەوتن بەدەست نەدەهات."
وتیشی: "دانیشتوانی نەینەوا ئێستا ئامادەن هەرشتێك بکەن بۆ ئەوەی تیرۆریستان رووبەڕووی دادگا بکەنەوە."
'ئاسایش مهیسهرنابێت بەبێ بەشداریکردن'
راوێژکاری پارێزگاری نەینەوا، دورەید حیکمەت، بە دیارونای وت ئەو سهقامگیرییهی ئێستا لە نەینەوا ههیه دهرهنجامی "تێگەیشتنی هاوبەشە لەنێوان دانیشتوان و هێزە ئەمنیەکاندا".
وتیشی دانیشتوانهكه ئامادەبوون زانیاری بدهن لەسەر کەس و چالاکیە گومانلێکراوەکان لەرێگەی کەناڵی جۆراوجۆرەوە، لەنێویاندا تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.
هەروەها وتی: "ئەم هەوڵە رەنگدانەوەی هۆشیارییهكی بەهێزە لەنێوان دانیشتوانهكهدا سەبارەت بە رۆڵیان لە پاراستنی ئاسایش وەك بەرپرسایرێتییەکی هاوبەش."
حیکمەت وتی "بەبێ ئەم بەشداریکردنە، ئاسایش" بوونی نابێت.
وتیشی دانیشتوان دەیانەوێت ئاشتی بپارێزن بۆئەوەی شارەکەیان بەرەو بنیاتنانەوە بڕوات کە هەوڵی بە گروپ پێویستە بۆ سەرکەوتن بەسەر ئەو ئاستەنگانەدا كه بەهۆی ئەو وێرانکاریانهوه هاتوونهتهكایهوه كه لەلایەن داعشەوە ئەنجامدراون.
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، خەڵەف حەدیدی، وتی دانیشتوانی نەینەوا "بەتەواوی لەو ئەرکەیان ئاگادارن كه دهبێت هەر شتێك بکەن کە لهتوانایاندایه بۆ پاراستنی سەرکەوتنهكه."
حەدیدی بە دیارونای وت: "بارودۆخەکە گۆڕاوە بەبەراورد بەوەی ههبوو پێشئهوهی داعش موسڵ داگیربکات."
وتیشی خەڵکی نەینەوا ئازاری تاڵیان چەشتووە لەژێر فەرمانرەوایی گروپەکەدا و ئاماژەشی دا بەوەی ئێستا دەزانن "تەنیا لەژێر سەروەری یاسادا دەتوانن بژن".
ههروهها وتی ئەمڕۆ دانیشتوان زیاتر متمانە بە هێزە ئەمنیەکان دەکەن و ئامادهی هەر هەوڵێكن بۆ رێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش.