هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پەرە بە تواناکانی سوپای عێراق دەدات بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان

خالید تائی

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی 18 کانونی یەکەم ئۆتۆمۆبیلی سەربازی بۆ سوپای عێراق نارد بۆ پەرەپێدانی تواناکانی بۆ پاراستنی سنوورەکانی وڵاتەکە. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی 18 کانونی یەکەم ئۆتۆمۆبیلی سەربازی بۆ سوپای عێراق نارد بۆ پەرەپێدانی تواناکانی بۆ پاراستنی سنوورەکانی وڵاتەکە. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

وتەبێژێکی وەزارەتی بەرگری عێراقی (20 کانونی یەکەم) رایگەیاند هاوپەیمانی نێودەوڵەتی چەندین هەنگاوی گرتۆتەبەر بۆ بەهێزکردنی تواناکانی سوپای عێراق بۆ پاراستنی سنوورەکانی وڵاتەکە.

ئەمەش بەشێکە لە پلانێکی هاوئاهەنگی هەردوولا بۆ پەرەپێدانی تواناکانی هێزەکانی عێراق بۆ راگرتنی سنوورەکان و پێدانی ئامێرە پێویستەکان.

به‌ڕێوبه‌ری راگەیاندنی وەزارەتەکە، عەمید تەحسین خەفاجی، وتی ئەم هاوئاهەنگییە "خواستێکی گەورەی سەرۆکایەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە بۆ بەردەوامیدان بە پابەندبوونی بە بەڵێنەکانی پێدانی هاوکاری پێویست بە هێزەکانی عێراق."

ناوبراو بە دیارونای وت: "ئەمڕۆ هاوپەیمانییەکە دەیەوێت ئامادەیی هێزەکانی عێراق بۆ پاراستنی سنوورەکان باشتربکات دوای ئەوەی عێراق سەرکەوتنی خۆی راگەیاند بەسەر تیرۆریستەکاندا."

وتی ئامانجەکە پەرەپێدانی توانا سەربازییەکان و نوێکردنەوەی ئامێرەکانی چاودێریکردنە بۆ بەرپەچدانەوەی هەوڵه‌كانی دزەکردنی تیرۆریستان لە نێوان سنوورەکاندا.

خەفاجی وتی: "هێزەکانی هاوپەیمانان 18 کانونی یەکەم چەندین ئۆتۆمۆبیلی سەربازییان دا بە ئەندامانی فیرقەی 15 لە سوپا بۆ باشترکردنی کۆنترۆڵی سنوورەکان."

وتی ئۆتۆمۆبیله‌كان "ئامێری پێشکەوتووی پەیوەندیكردنیان تێدایه‌" و وتیشی ئەندامانی ئاسایش راهێنانیان کردووە لەسەر بەکارهێنانی ئۆتۆمۆبیلەکان بۆ بەدواداچوونی ئەوانەی دزەدەکەن.

هه‌روه‌ها وتی ئۆتۆمۆبیلەکان بەشی یەکەمی ئەو وه‌جبه‌ ئامێرانە بوون کە دەدرێنە سوپای عێراق و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ قافڵەکانی داهاتوو ئامێرەکانی پەیوەندی و تاوەری چاودێری سنوورەکانیش لەخۆدەگرن.

سەره‌كوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی له‌ 5 کانونی یەکەم وتی "پلانێکی تۆکمە" ئامادەکراوە بۆ پاراستنی سنوورەکانی عێراق و سوریا.

سوپای عێراق بەم دواییانە ده‌ورییه‌كانی لەسەر ناوچە سنوورییەکانی لەگەڵ سوریا زیادکردووە و چەندین بەربەستی سەربازی و بازگە و تاوەری چاودێری داناوە بۆ رێگرتن لە دزەی چەکداران.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500