شارۆچکەی موتهیبیجه، له خۆرهەڵاتی تکریت، بەتەواوی پاککراوەتەوە لە پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) وەك بەشێك لە هەڵمەتێکی سەربازیی گرنگ بۆ هەڵکوتانەسەر پاشماوەی ئەندامانی گروپەکە، هێزەکانی عێراق سێشەممە (19 کانونی یەکەم) رایگەیاند.
هەڵمەتەکە شەممە دەستیپێکرد بۆ بهدوکەوتنی ئهو ئەندامانهی داعش کە هەڵاتبوون بۆ موتەیبیجە لە پارێزگاکانی سەلاحەدین و کەرکوك و دیالەوە.
یەکە سەربازییەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە و سەلاحەدین و سامەڕا بەشدارییانکرد لە هەڵمەتەکەدا، لەگەڵ هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵ و چەکدارانی ناوخۆیی.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە، فەریق مەزهەر عەزاوی، بە دیارونای وت: "هەڵمەتەکە پاشماوەکانی داعشیان لە موتهیبیجه کردە ئامانج لە دەوروبەری گوند و ناوچەکان."
ناوچەیەکی فراوانی گرتەخۆ لەنێوان پارێزگاکانی دیالە و سەلاحەدیندا، لەنێویاندا گوندەکانی ئەلبو جومعە، مەیتا، ئەلبوحەسەن و ئوم نەخلە و ناوچەکانی حەود عەسیم و هاوی عەسیم.
ئەم ناوچانە بەوە ناسراون کە خاکێكی سهخت و گرد و دۆڵ و رێگەی ئاڵۆزیان تێدایه، لەگەڵ کێڵگەی کشتیاری.
دوای ئەوەی شاری حەویجەی خۆرئاوای کەرکوك لە 5 تشرینی یەکەم رزگارکرا، زۆر چەکداری هەڵاتوو لە شەڕەکە چوونه موتهیبیجه بۆ خۆشاردنهوە و خۆرێکخستنهوە.
عەزاوی وتی: "دوای جاڕی سەرکەوتن بەسەر داعشدا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بڕیاریدا هەڵمەتێکی هاوبەش دەستپێبکات بۆ بەتەواوی بنەبڕکردنی مەترسی تیرۆر و گەڕاندنەوەی خەڵکە ئاوارەکە."
وتیشی: "ئەرکی پاککردنەوەی موتهیبیجه و ناوچە بەئامانجکراوەکانی دیکە و گوندەکان بەتەواوی جێبەجێکراوە."
داعش بهردهوام له دۆڕاندایه
عەزاوی وتی ئۆپەراسیۆنەکان بۆ گەڕانەوەی ئهو دانیشتوانهی لەلایەن داعشەوە لە ماڵی خۆیان دەرکران لە سێ ساڵی رابردوودا، بەمزوانە دەستپێدەکات.
وتیشی: "هەڵمەتەکە بووههۆی روخاندنی زۆر مۆڵگەی ئارام و تونێلهكانی تیرۆریستان."
ههروهها وتی ئامرازی سەربازی بەبڕێکی فراوان، بۆمبی دەستکرد، ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو، محەویلە و ئەمباری سوتەمەنی و خۆراكیش تەقێنرانەوە.
وتی لە ئۆپەراسیۆنەکاندا 10 ئەندامی داعش کە خۆیان لە مۆڵگە ئارامەکاندا شاردبووهوە کوژران. ههروهها وتی مهیتی پێنج چەکداری دیکە کە بە هێرشی ئاسمانی کوژرابوون دۆزرانەوە.
بەگوێرەی عەزاوی هەڵمەتەکە نەبووە هۆی دەستگیرکردنی هیچ یەك لە ئەندامە چەکدارەکان.
هاوکات، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە ئۆپەراسیۆنێکی چڕوپڕی گەڕانی ئەنجامدا بۆ ئەندامانی داعش لە ناوچەی جیاوازی دیالە.
عەزاوی وتی: "لەم رۆژانەی دواییدا، هەڵکوتانە سەرمان لە ناوچەکانی حەود تەبەج، وادی سەلاب و [حەود] داینیە ئەنجامدا."
وتیشی: "توانیمان، بە هاوکاری خەڵکی ناوچەکە، چوار تیرۆریست بکوژین و دانەیەکی دیکە دەستگیربکەین کە چەکی بە قاچاخ بردبوو بۆ ئەندامانی داعش."