ململانێ تونددەبێتەوە لە غوتەی خۆرهەڵات دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی لەسێدارەدانی زیاد لە 20 سەرکردەی تەحریر شام، کە هاوپەیمانێتیەکی توندڕەوە و لەلایەن بەرەی نوسرەی پێشووەوە کۆنترۆڵکراوە، لەلایەن گروپێکی چەکداری دیکەوە، چالاکوانێك وتی.
هاوپەیمانێتی رکابەر، جەیش ئهلئیسلام، کە کۆنترۆڵی بەشێکی ناوچەکە دەکات، ماوەی چەند مانگێکە لە پێکدادانی خوێناویەوە تێوەگلاوە لەگەڵ تەحریر شام و سەرکەوتووبووە لە لاوازکردنی دەسەڵاتی هاوپەیمانێتیەکە لە چەند ناوچەیەکدا.
چالاکوان محەمەد بەیك لە لیژنەی هەماهەنگی غوتەی خۆرهەڵات وتی: "دۆخی ئەمنی زۆر خراپە لە هەموو بەشەکانی غوتەی خۆرهەڵات، بەتایبەتی ئەو ناوچانەی کە هەردوو جەیش ئهلئیسلام و تەحریر شام بوونیان هەیە."
دووشەممە (18 کانونی یەکەم) هەواڵی ئەوە بڵاوبووهوە کە جەیش ئهلئیسلام ژمارەیەکی زۆری ئەمیر و سەرکردەکانی تەحریر شامی لەسێدارەداوە لەکاتێکدا لە زیندانەکانی جەیش ئهلئیسلامدا بوون.
بەیك بە دیارونای وت رووداوەکان جیاواز دەگێڕدرانەوە، بەڵام زۆر سەرچاوە كۆكبوون لهسهر ئهوهی کۆی گشتی 20 کوژرابوون، زۆربەیان بیانی.
جەیش ئهلئیسلام دووشەممە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە کە تیایدا کوشتنی سەرکردەکانی تەحریر شامی رەتکردەوە لەکاتی دەستبەسەركردنیاندا و وتی ئەمە "لە سیاسەتی درۆکردن و فێڵکردنی بەرەی نوسرەیە".
بەیك وتی كوشتارهكان دەرکەوتن دوای ئەوەی دوو لایەنەکە گەیشتنە رێککەوتنێك بەوەی جەیش ئهلئیسلام ئەندامانی دەستبەسەری تەحریر شام ئازادبکات كه لەکاتی پێکدادانەکاندا لە غوتەی خۆرهەڵات گرتبوونی.
راپۆرتەکان دەلێن كوشتارهكان لەکاتی شەڕەکانی نێوان ئەو دوو گروپە رکبارەدا ئهنجامدرابوون لە ناوچەی شەعری له نیسانی رابردوودا.
بەیك وتی دهبوو زیندانیە ئازادکراوەکان پەیوەندی بكهنهوه بە گروپێكی ئەندامانی تەحریر شامەوە کە بڕیاربوو غوتەی خۆرهەڵات جێبهێڵن بهرهو ئیدلیب، دوای رێککەوتنێك لەنێوان هاوپەیمانێتیەکە و رژێمی سوریادا.
ئەمە وایکرد غوتەی خۆرهەڵات بە ناوچەی هێورکردنەوە بناسرێت لە ئەیلولدا.
جەیش ئهلئیسلام كوشتارهكان پشتڕاستدەکاتەوە
جەیش ئهلئیسلام وەڵامی بۆ هەندێك ناوی نێو لیستی دەستبەسەرکراوەکانی تەحریر شام ئەوەبوو کە هەندێك لە دەستبەسەرەکانی نێو لیستەکەی لانیە و دانیان بەوەدا نا کە كوشتنی ئەوانیدی لەکاتی شەڕەکاندا ئهنجامدرابوون کە روویاندا لە شەعری.
تەحریر شام ئەمەی بە پێشێلکردنی رێککەوتننامەکانی پێشووتر لەقەڵەمدا کە داوای وەستانی كوشتارهكانی دەکرد و جەیش ئهلئیسلام وەڵامیدایەوە بەوەی كوشتارهكان لەکاتی شەڕدا روویانداوە، نەك لەوەدوا.
بەیك وتی لەکاتێکدا ناوی كهسه لەسێدارەدراوەکان بڵاوکرایەوە، هەردوو گروپ کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشی تەواوەوە و وتیشی دانیشتوان دەترسن لەوەی دۆخەکە بهرهو مهترسیتر بچێت و شەڕی نێوان دوو لایەنەکە دروستبێتەوە.
ئاماژەشیکرد بهوهی هەردوو گروپەکە بنکەکانیان لە گەڕەکەکاندایە، "بۆیە پێکدادان لەنێوان دوو لایەنەکەدا دهشێت بەهەموو جۆرێك قوربانیی مهدهنیی لێبكهوێتهوه".
بەیك وتی سهرچاوهكانی نزیك له ههردوولا پشتڕاستانکردۆتەوە کە ئەم ناوانەی خوارەوە لەنێو كوژراوهكاندا بوون.
لهنێویاندا ئەندامانی سوری، ئەبو حەفس حوفەیری، ئەبو حەسەن شامی، ئەبوبەکر جۆلانی و عادل حامید قەسیر، ناسراو بە "ئەبو جەوهەر"، ههبوون.
لهنێو بیانیەکاندا موعاز قەفەری، مەلا ئەبو بەکر ئەردەنی، ئەبو زوبەیر ئەردەنی، محەمەد محێمدی، ئەبو عەبدوڵا قوسەیمی، ئەبو مەریەم ئەردەنی، ئەبو حەفس ئەردەنی و ئەبو ماریا ئەردەنی ههبوون.