هه‌واڵه‌كانی عێراق
مافی مرۆڤ

پزیشکان داوادەکەن منداڵان لە غوتە بگوذزرێنەوە

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

پزیشکانی غوتەی خۆرهەڵات، کە لە 2013وە لەژێر گەمارۆدایە، نەیانتوانی ژیانی منداڵێك، موهەنەد عەلاوی، رزگاربکەن بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری تەندروستی و دەرمانەوە. [خاوەندارێتی وێنه‌: ناوه‌ندی رۆژنامەوانی غوتە]

پزیشکانی غوتەی خۆرهەڵات، کە لە 2013وە لەژێر گەمارۆدایە، نەیانتوانی ژیانی منداڵێك، موهەنەد عەلاوی، رزگاربکەن بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری تەندروستی و دەرمانەوە. [خاوەندارێتی وێنه‌: ناوه‌ندی رۆژنامەوانی غوتە]

پزیشکانی سوریا لە ناوچەی غوتەی خۆرهەڵات لە خۆرهەڵاتی دیمەشق داوای گواستنەوەی دەستبەجێی پزیشكییانه‌ی دەیان منداڵ دەکەن کە لە دۆخێکی تەندروستی ناهەمواردان.

وتیان راپۆرتێکی ئەمدواییەی یونیسێف دەربارەی کاریگەریی توندوتیژی بەردەوام لەسەر غوتەی خۆرهەڵات، کە لە 2013وە لەژێر گەمارۆی رژێمدایە، رۆشنایی دەخاتەسەر کتوپڕیی دۆخەکە.

لە راپۆرتێکدا کە یەکشەممە (10 کانونی یەکەم) بڵاوکرایەوە یونیسێف رایگەیاند لە ناوچەی غوتەی خۆرهەڵات منداڵان دەناڵێنن بەدەست یەکێك لە خراپترین قەیرانه‌كانی تەندروستییه‌وه‌ له‌ شەڕی سوریادا.

راپۆرتەکە رایگەیاند له‌سه‌دا 12 منداڵان لەژێر تەمەنی 5 ساڵیەوە دەناڵێنن بەدەست بەدخۆراکیەکی تووندەوە و وتیشی "137 منداڵ پێویستیان بە گواستنەوەی دەستبەجێی پزیشكییه‌ به‌هۆی حاڵه‌ته‌كانی وه‌ك وەستانی گورچیلە و بەدخۆراکی سەخت و برینداریی پەیوەست بە شەڕەوە".

منداڵانی غوتەی خۆرهەڵات دەناڵێنن بەدەست دۆخی تەندروستی جەستەیی و دەروونییەوە بەهۆی ئەو گەمارۆیەی بەسەر ناوچەکەدا سەپێنراوە. [خاوەندارێتی وێنه‌: سەنتەری رۆژنامەوانی غوتە]

منداڵانی غوتەی خۆرهەڵات دەناڵێنن بەدەست دۆخی تەندروستی جەستەیی و دەروونییەوە بەهۆی ئەو گەمارۆیەی بەسەر ناوچەکەدا سەپێنراوە. [خاوەندارێتی وێنه‌: سەنتەری رۆژنامەوانی غوتە]

بەڕێوبەری نوسینگەی پزیشكیی مه‌رج، دکتۆر ئەنەس ئەبو یاسر، بە دیارونای وت کە راپۆرتەکەی یونیسێف "لەکاتێکی باشدایە بۆ رزگارکردنی منداڵانی غوتە لە مەرگێکی چاوەڕوانکراو".

وتی بەڵام ژمارەی ئەو منداڵانەی پێویستیان بە گواستنەوەی پزیشكی هەیە زۆر بەرزترە لەوەی لە راپۆرتەکەدا ئاماژەی پێکراوە و وتیشی "زیاد لە 500 منداڵ" پێویستیان بە چاودێری دەستبەجێی پزیشكت هەیە.

هه‌روه‌ها وتی: "دەیان حاڵه‌ت لە ناوچەی غوتە لەلایەن چەند دکتۆرێکەوە چاودێریدەکرێن کە كه‌لوپه‌لێكی کەمیان لەبەردەستدایە كه‌ هاوتای پێویستیە تەندروستیەکانی [منداڵه‌كان] نیه‌." هۆشداریشیدا لە کارەساتێکی راستەقینە گەر داواکەی یونیسێف لەبەرچاونەگیرێت.

ئەبو یاسر وتی تائێستا پێنج منداڵ مردوون، کە دواینیان موهەنەد عەلاوییە، کە 9 کانونی یەکەم مرد چونکە نەتوانرا نەشتەرگەریی گورچیلەی بۆ بکرێت.

وتیشی: "پزیشکەکان هەوڵیاندا بەو ئامرازی نەشتەرگەری و دەرمانانه‌ی له‌بەردەستیاندایه‌ لە ناوچەکە چارەسەریبکەن بەڵام بەپێی پێویست نەبوو."

هه‌روه‌ها وتی زیاد لە 35 منداڵ لە دۆخێکی هاوشێوەدان و پێویستیان بە گرنگیپێدانی دەستبەجێ هەیە بۆ رزگارکردنی ژیانیان.

ئەبو یاسر وتی دۆخی تەندروستی لە غوتەی خۆرهەڵات لەوکاتەوەی بۆ یەکەمجار گەمارۆ خرایەسەر ناوچەکە بەرەو خراپبوون چوو.

وتیشی: "کۆمەکی پزیشكی ماوەی زۆری دەوێت تا دەگاتە ناوچەکە و بەبڕی کەم کە بەپێی پێویست نیە." هه‌روه‌ها وتی زۆربەی جۆرەکانی قەترە کە گەیشتونەتە منداڵان و دەرمانی نەخۆشییه‌ بێچارەسەره‌كان، بۆ هه‌ردوو منداڵان گەورەکانیش وەك یەك، کەمبوونەتەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500