دانیشتوانی شارێك لە باشوری خۆرئاوای ئیدلیب یەکشەممە (10 کانونی یەکەم) خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا، بۆ دژایەتیکردنی ئهو پاشاگەردانییهی لە ناوچەکەیاندا بەربڵاوە، کە لهژێردهستی تەحریر شامدایه، كه هاوپەیمانێتیەکە لەلایەن بەرەی نوسرەی پێشووەوە کۆنترۆڵکراوە.
چالاکوانی بواری رۆژنامەوانی، دانیشتووی ئیدلیب، هەیسەم ئیدلیبی، وتی جسر شغور بڵاوبوونهوەی تاڵانی و رفاندن و کوشتنی بەخۆوە بینیوە بەبێ ئەوەی ئەندامانی تەحریر شام "شتێك بکەن وەك دەستبەرزکردنەوەیەك بۆ کۆتاییهێنان بەم لادانانە".
ئیدلیبی کە داوایکرد ناوی خوازراوی بۆ بەکاربهێنرێت لەبەر سەلامەتی خۆی، بە دیارونای وت: "یەکەکانی ئاسایشی گروپەکە بە کەمی لە شارەکەدا دەردەکەون."
وتی: "وادەردەکەوێت تەحریر شام رێگەدەدات بەوەی ئەم پاشاگەردانییە بەربڵاوبێت وەك شێوازێکی ناڕاستەوخۆی سزا کە بەسەر ناوچەکەدا سهپاندوێتی بههۆی رەتکردنەوەی بهرفراوانی گروپەکە."
وتیشی بازگە ئەمنیەکانی تەحریر شام لە ناوچەی دوور دامەزرێنراون. ههروهها وتی رهوشه لاوازه ئەمنییهكان وایکردووە کردەی بێشهرمانهی وەك دزی و تاڵانی بە رۆژی رووناك ئەنجامبدرێن.
رۆژی شەممە باندێکی چەکدار هەڵیانکوتایە سەر دوکانێكی دراوگۆڕینەوە لە مەیدانی سەومەعە (سایلۆ) لە ناوەندی شارەکە و هەموو پارەکانیان دزی لە دوکانەکە دوای هێرشکردنە سەر خاوەنەکەی، مستەفا میلیش، کە ناسراوە بە ئەبو رهزا میلیش.
ئیدلیبی وتی: "خۆپیشاندانێکی خۆرسکانە تەقییەوە بۆ ناڕەزاییدەربڕین لە دۆخی پاشاگەردانی دوای ئەو رووداوە و خۆپیشاندەران قایلبوون بەوەی خۆپیشاندانێکی گەورەی بەدوادا بکەن رۆژی داهاتوو [یەکشەممە]."
وتی ئەو باندە خاوەنی دوکانی ئاڵتون، ئاڵوگۆڕی دراو و حەواڵەی پارە و خەڵکانی خاوەن سامان دەکەنە ئامانج.
وتیشی: "[باندهكه] كردهی رفاندنیش ئهنجامدهدهن بۆ پارە، کە زۆربەی کات بڕی زۆری پارە داوادەکەن لە خێزانی قوربانییەکە کە ناتوانن بیدەن." ئاماژەی بەوەکرد کە راستیەکەی ژمارەیەك لە رفێنراوان کوژراون کاتێك پارەی بارمتەکە نەدراوە.
ئیدلیبی وتی ئەرکە ئەمنیەکان کە لەلایەن یەکەکانی تەحریر شامەوە ئەنجامدەدرێن سنووردارن به دواکەوتن و گرتنی رکابەرەکانی گروپەکە، جا مەدەنی بن یان ئەندامانی گروپە چەکدارەکان کە دژی فەرمانڕەوایی تەحریر شامن بەسەر ناوچەی ئیدلیبدا.
دووشەممە ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند لە هەواڵێکی دیکەدا، ئەندامانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە پارێزگای ئیدلیبی سوریا دەرکراون، دوو رۆژ دوای دزەکردنە ناو ناوچەکەوە.
چەکدارانی داعش گوندی باشکونی ئیدلیبیان گرت لە کۆتایی هەفتەدا و دوای پێکدادان لەگەڵ تەحریر شام.
روانگەی سوری بۆ چاودێریی مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند دوای شەڕێکی سەخت، تەحریر شام بەدوی داعش کەوت و دهریپهڕاندن بۆ دەرەوەی ئیدلیب.