بەرپرسان بە دیارونایان وت هێزە ئەمنییەکانی نەینەوا لە پێشڕەویدان بۆ دۆزینەوەی مهڵگهكانی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) و حەشارگەکانیان، له هەوڵێكدا بۆ رێگرتن لە سەرهەڵدانەوەی گروپەکە لە پارێزگاکەدا.
وتیان ئەو هەوڵانە دهگهڕێنیهوه بۆ ئەو هاوئاهەنگییە باڵایەی لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و دەزگاکانی هەواڵگریدا لهگهڵ دانیشتواندا ههیه.
سەرۆکی پۆلیسی نەینەوا، عەمید واسق حەمەدانی بە دیارونای وت: "ئێمە سەرکەوتنێکی مێژووییمان بەدەستهێنا لە رزگارکردنی شاری موسڵ و تەواوی پارێزگای نەینەوادا."
وتی گەورەترین تهحهدا ئێستا ئەوەیە چۆن پارێزگاری لەو سەرکەوتنە بکرێت و ئاسایش و ئارامی بەرقەرار بكرێت.
وتیشی هێزەکانی پۆلیس "لە ئاستێکی باڵای هەمئاهەنگیدا لەگەڵ سوپا و هەواڵگری و دەزگا ئەمنییەکانی دیکەدا" کاردەکەن.
ههروهها وتی: "هەموو ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان ئەمڕۆ بە ورەی بەرزەوە کاردەکەن و دەیانەوێت ئەو دەستکەوتانە بپارێزن کە بەهۆی چەندین قوربانیدانی گەورەوە بەدەستهاتوون."
حەمەدانی وتی دانیشتوانە لۆکاڵیەکەش بە ئاستێکی بێپێشینە هاوکاری نیشاندەدەن لەگەڵ هێزە ئەمنییەکاندا بۆ پاراستنی ئەمنیەتی ناوچەکانیان.
وتیشی: "هەوڵە هاوبەشەکانمان لەسەر زەمین بەرەو پێشچوون بەخۆوە دەبینن."
دۆزینەوەی حەشارگەی چەك
حەمەدانی وتی پاشماوەکانی داعش لێرە و لەوێ خۆیاندهشارنەوە بەڵام هیچ کاریگەرییەکیان نەماوە و "لە ژیانی خۆیان دهترسن بههۆی ئۆپەراسیۆنهكانهوه بۆ راوهدونانیان."
وتیشی: "زۆریانمان گرتوون و ئەمڕۆ لە زینداندان."
وتی نەینەوا "ئارام و بێ مەترسییە"، چونکە هێزە عێراقیەکان بە سەرانسەری پارێزگاکەدا بڵاوبوونەتەوە و زیاتر لە 50 بەڕێوبهرێتی پۆلیس و بنکە هەن بۆ راگرتنی باری ئاسایش.
دەزگای هەواڵگری سەربازی لە بەیاننامەیەکدا 22 تشرینی دووەم وتی فیرقەی 15ی سوپا دەستیگرتووە بەسەر حەشارگەیەکی چەکی داعشدا لە عەیازییە.
بەیاننامەکە رایگهیاند كه حەشارگەکە "20 پشتێنهی بۆمبڕێژكراو و 8 کیسە تەقەمەنی سی فۆر (C4) و 10 موشەکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و 12 رومانەی" تیادا بووە، ئەمە جگە لە ئامێرەکانی درووستکردنی تەقەمەنی.
بەر لەوەش، بەیاننامەیەکی دەزگای هەواڵگری 11 تشرینی دووەم رایگهیاند كه لە گەڕەکی سەرای تەلەعفەر حەشارگەیەکی گەورەی چەك دۆزراوەتەوە و "60 بۆمبی دەستکرد و 380 رومانە و 20 کلیۆگرام تەقەمەنی و 176 هاوەن و 1,000 ئامێری تەقاندنەوەی" تێدابووە.
وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا عەمید فیراس بەشار سەبری جهختی لەوە کرد كه ئەو ئۆپەراسیۆنانە بەشێکن لەو هەوڵانەی پێشتر بەباشی پلانیان بۆ دانراوه لە ئاستێکی باڵادا.
سەبری بە دیارونای وت: "ئێمە بەردەوام حەشارگەکانی تاقم و تفەنگ دەبینینەوە." وتیشی: "دەمانەوێت هەموو سەرچاوەكانی مەترسی تیرۆریستان لەناوببەین و تواناکانیان نەهێڵین."
وتی هێزە ئەمنییەکان بەدوی پاشماوەکانی داعشەوەن لە هەموو قوژبنیکی پارێزگاکەدا بۆ ئەوەی هیچ شوێنێکیان نەمێنێت پهنای بۆ ببهن.
وتیشی: "چالاکییەکی دانسقەی هەواڵگری هەیە بۆ گرتنی ئەو تیرۆریستانەی خۆیان تێکەڵکردووە لەگەڵ دانیشتوانە مەدەنییەکەدا."
ئهمینكردنی بیابانەکە
سوپای عێراق 25 تشرینی دووەم ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دەستپێکرد بۆ گرتنی مۆڵگهكانی داعش لە باشوور و رۆژئاوای نەینەوا، بەتایبەتی له حەزهر.
ئۆپەراسیۆنەکە بەشێکە لە هەڵمەتە سەربازییە بەردەوامەکان بۆ گرتنی بیابانەکەی باکوری رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار.
ئەندامی لیژنەی ئەمنی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، حەسەن شەبیب سەبعاوی، وتی: "داعش لە بیابان و ناوچە دووردەستەکانی [عێراقەوە] هات و ئێمە نامانەوێت بگەڕێنەوە ئەو شوێنانە و وەك شوێنی داڵدهدان بەکاریان بهێننەوە."
سەبعاوی بە دیارونای وت: "ئێمە زانیاریی هەواڵگریمان پێگەشتووە لەسەر چەکدارە تیرۆریستهكان کە لە ئەشکەوتەکاندا خۆیانشاردۆتەوە ههر لە حەویجەوە [لە رۆژئاوای پارێزگای کەرکوك] بۆ قەراج [لە باشووری رۆژهەڵاتی موسڵ]."
سەبعاوی جەختیشیکردەوە كه پێویستە "ئۆپەراسیۆنی گەورە و بەردەوام ئهنجامبدرێت بە بەشداری هەموو یەکەکان" بۆ نەهێشتنی تیرۆریزم لەو ناوچانە و لە بیابانی حەزهردا، کە بە درێژایی سنووری رۆژئاوای عێراق درێژدەبێتەوە.
وتیشی زۆر گرنگە "هاوئاهەنگی لەگەڵ دانیشتوانەکەدا به گهرموگوڕی بهێڵدرێتەوە".
ههروهها وتی راگرتنی ئاسایش کارێکی ئاسان نییە و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە پێویستی بە درووستکردنی بانکێکی زانیاری هەواڵگری هەیە كه ناو و ناسنامەی کەسە داواکراوەکان لەخۆبگرێت، هەروەها وێنەی داواکراوەکان لەسەر دیواری شەقامەکان بڵاوبکرێتەوە لەگەڵ پاداشت بۆ هەر کەسێك هاوکار بێت لە دهستنیشانكردنی شوێنەکانیان.