هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

ئەندامانی تەحریر شام لە تەقینەوەکەی ئیدلیبدا کوژران

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

سێ ئەندامی تەحریر شام و منداڵێك کە لە ناوچەکە بوون، کوژران رۆژی یەکشەممە (3 کانونی یەکەم) کاتێك ئۆتۆمبیلێك بەسەر بۆمبێكی دەستکرددا رۆیشت لەنێو شاری ئیدلیبدا. [خاوەندارێتی وێنە: موسعەب عەساف]

سێ ئەندامی تەحریر شام و منداڵێك کە لە ناوچەکە بوون، کوژران رۆژی یەکشەممە (3 کانونی یەکەم) کاتێك ئۆتۆمبیلێك بەسەر بۆمبێكی دەستکرددا رۆیشت لەنێو شاری ئیدلیبدا. [خاوەندارێتی وێنە: موسعەب عەساف]

سێ ئەندامی تەحریر شام کوژران کە هاوپەیمانێتیەکی توندڕەوە و لەلایەن بەرەی نوسرەی پێشووەوە کۆنترۆڵکراوە، رۆژی یەکشەممە (3 کانونی یەکەم) لە تەقینەوەیەکی ئامانجداردا لە شاری باکوریی سوریای ئیدلیب، چالاکوانێکی رۆژنامەوانی بە دیارونای وت.

منداڵێكیش لەو تەقینەوەیەی مەیدانی میحرابدا کوژرا و ژمارەیەك مەدەنی کە لە ناوچەی تەقینەوەکە بوون برینداربوون.

هاوکات، تەقینەوەیەکی دیکە لە دەوروبەری ئیدلیب دوو ئەندامی تەحریر شامی کوشت.

چالاکوانی بواری رۆژنامەوانی له‌ ئیدلیب، موسعەب عەساف، کە ناوی خوازراوی بەکارهێنا لەترسی سەلامەتی خۆی، وتی بۆمبێکی دەستکرد نزیك بە ئۆتۆمبیلێکی تەحریر شام تەقیەوە لەکاتێکدا خەریکی گەڕان بوو بەنێو شاری ئیدلیبدا لە کاتژمێری 3 پاشنیوەڕۆی یەکشەممە.

ئەندامانی تەحریر شام ئۆتۆمبیلێكی بە بۆمب تێكشكاو دەپشکنن کە هی هاوپەیمانێتیەکەیە دوای ئەوەی لەلایەن بۆمبێکی دەستکردەوە کرایە ئامانج لە شاری باکوریی ئیدلیب. [خاوەندارێتی وێنە: موسعەب عەساف]

ئەندامانی تەحریر شام ئۆتۆمبیلێكی بە بۆمب تێكشكاو دەپشکنن کە هی هاوپەیمانێتیەکەیە دوای ئەوەی لەلایەن بۆمبێکی دەستکردەوە کرایە ئامانج لە شاری باکوریی ئیدلیب. [خاوەندارێتی وێنە: موسعەب عەساف]

عەساف بە دیارونای وت دەستبەجێ سێ کەس لە ئۆتۆمبیلەکەدا کوژران، منداڵێکی 9 ساڵان بەناوی حەمزە تورکمانی بەهۆی پارچەوە بەسەختی براینداربوو، ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، هەندێکیان بە سەختی.

وتی: "تەحریر شام زۆر بێدەنگ ماوەتەوە دەربارەی ناوی ئەو ئەندامانەی كه‌ کوژران."

وتیشی دوای رووداوەکە، ئەندامانی تەحریر شام بەنێو شارەکەدا بڵاوبوونەوە و ژمارەیەك بازگەیان دانا.

تووندبوونه‌وه‌ی گرژیه‌كان

عەساف وتی ئەمەش ئەو بارگرژیه‌ بەربڵاوەی ناو شارەکەی تووندترکرد کە کاتێك دەستیپێکرد کە هاوپەیمانێتیەکە دەستیکردبە بەسەردادان و گرتنی ئەمیر و ئەندامانی قاعیدەلە پارێزگاکانی ئیدلیب و حەمما، هەفتەی رابردوو.

هه‌روه‌ها وتی: "خەڵکەکە بەتەواوی بوونی تەحریر شام رەتدەکەنەوە لەبەر ئەو خراپەکارییانەی کردوویەتی لەژێر پاساوی به‌دوکەوتنی ئەندامانی قاعیدە، کە بەوهۆیەوە دەیان مەدەنی دەستبەسەرکردووە کە بەرهەڵستکاری گروپەکە بوون."

وتیشی لە هەمان کاتدا و لەکاتی تەقینەوەکەی شاری ئیدلیبدا، بۆمبێکی دیکە ئۆتۆمبیلێکی تەحریر شامی کردە ئامانج نزیك بە شارۆچکەی سنجار لە باشوری خۆرهەڵاتی ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی ئیدلیب.

دوو ئەندامی تەحریر شام لە تەقینەوەکەدا کوژران.

عەساف وتی بەمدواییانە ژمارەیەك ئۆتۆمبیل لەلایەن بۆمبە دەستکردەکانەوە کراونەتە ئامانج لە ئیدلیب و ژمارەیەكی زۆری مەدەنی کوشتووە یان برینداریکردووە.

تێبینی ئەوەشی کرد کە ناوچەی فولكه‌ی میحراب لە شاری ئیدلیب شوێنی تەقینەوەکەی 17 تشرینی دووەمیش بوو کە ژمارەیەك مەدەنی کوشت و بریندارکرد.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500