هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

بێدەنگی داعش لە کۆمەڵکوژیەکەی میسر رەخنەی لێگیرا تەنانەت لەلایەن لایەنگرانیەوە

ئاژانسی فرانس پرێس

منداڵانی میسری لە نزیك پێڵاوێك راوهستاون کە هی قوربانیانی ئهو هێرشەیە کە مزگەوتی رەدای کردە ئامانج لە نزیك عەریشی ناوەندی پارێزگای باکوری سینا لە 24 تشرینی دووەم. [ئێس تی ئاڕ/ئاژانسی فرانس پرێس]

منداڵانی میسری لە نزیك پێڵاوێك راوهستاون کە هی قوربانیانی ئهو هێرشەیە کە مزگەوتی رەدای کردە ئامانج لە نزیك عەریشی ناوەندی پارێزگای باکوری سینا لە 24 تشرینی دووەم. [ئێس تی ئاڕ/ئاژانسی فرانس پرێس]

ئەو چەکدارانەی زیاتر لە 300 نوێژخوێنیان کۆمەڵکوژ کرد لە مزگەوتێکی میسر هیچ هەوڵێکیان نەداوە ناسنامەی خۆیان ئاشکرا بکەن، دەسەڵاتداران و شایەتحاڵان وتیان.

ئەوان بە بەرزکردنەوەی ئاڵای رەشی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)هوه دەرکەوتن و پێشتریش ئەو مزگەوتەی باکوری سینایان ئاگادارکردبوو کە سەر بە سۆفیەکانە کە کۆتایی بە پەیڕەوکردنی ئەو خوڕافاتانە بهێنن کە داعش بە هەڵگەڕاوە ناویاندەبات.

شێخێکی سۆفی وتی ئەوان تەنانەت خۆیان سەردانی مزگەوتەکەیان کرد چەند هەفتەیەکی کەم لەمەوبەر.

بەڵام بەرپرسان و شیکەرەوانان وتیان دوای نزیکەی هەفتەیەك لە كوشتارهكهی هەینی داعش هێشتا بەرپرسیارێتی هێرشەکەی بە شێوەیەك رانەگەیاندووە کە چەکدارانی ئەوان لەوانەیە هەنگاوێکی هێندە توندڕەویان نابێت کە زیاد لە ستانداردەکانی توندڕەوان بێت.

میسریەکان قوربانیان دەگوازنەوە بە قەرەوێڵە دوای هێرشێکی چەکداری و تەقینەوە بۆسەر مزگەوتی رەودا لە نزیك عەریشی ناوەندی پارێزگای باکوری سینا لە 24 تشرینی دووەم. [ئاژانسی فرانس پرێس]

میسریەکان قوربانیان دەگوازنەوە بە قەرەوێڵە دوای هێرشێکی چەکداری و تەقینەوە بۆسەر مزگەوتی رەودا لە نزیك عەریشی ناوەندی پارێزگای باکوری سینا لە 24 تشرینی دووەم. [ئاژانسی فرانس پرێس]

سەرەڕای هەموو كوشتاره‌كانی داعش كه جیاوازی له‌نێوان كه‌سدا ناكه‌ن تاڕاده‌یه‌ك له هه‌موو قاڕه‌یه‌كدا، به‌ڵام ئەو هێرشە تەنانەت لایەنگرانی خۆشی توشی شۆك کردووە.

هەرکە ئاستی هێرشەکە لەرێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی توندڕەوانه‌وه ئاشكرابوو، بەکارهێنەرانی لایەنگری داعش نکوڵییان لە تێوەگلانی گروپەکە کرد.

هەموو ئهو گروپە چهكدارانهی له میسر ناسراون، لەنێویاندا جوند ئەلئیسلامی سەر بە ئەلقاعیدە لە سینا، کۆمەڵکوژیەکەیان سەرکۆنە کرد.

لایەنگرانی داعش لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان زۆر توڕەبوون کاتێك تۆمارێکی دەنگی بێتەلی پەیوەندیەکان لەنێوان ئەندامێکی داعشدا کە شانازی بە هێرشەکەوە دەکات و یەکێکی تر کە وردەکاریەکان تۆماردهكات و لهلایهن تۆڕه كۆمهڵاییهتیهكانی سهربه قاعیدهوه بڵاوكریهوە.

گۆڕانێك لە شێوازی کارکردندا

داعش پێشتر مزگەوتی کردۆتە ئامانج -- بەزۆری هی شیعەکان -- و سوفیەکان.

بەڵام هێرشەکەی سەر مزگەوتەکەی میسر، کە لەکاتی نوێژی هەینیدا پڕبوو له‌ سەدان نوێژخوێن، لە سۆفی و ناسۆفی، وادەردەکەوێت هەنگاوێکی زیادەڕۆبێت بۆ لایەنگرانی داعش.

لانیکەم 27 منداڵ لە هێرشه‌كه‌دا کوژران.

شیکاروان، عامەرنەس عامەرەسینگام، کە یاریدەدەری لێکۆڵینەوەی باڵایە لە گروپی دژە تیرۆری ئای ئێس دی جیهانی، وتی: "شتێکی لەو ئاستە کە هه‌ر 'تەنیا سۆفیەکانی' نه‌کوشت، سەخت دەبێت پاساوی بۆ بهێنرێتەوە."

ویلایەتی سینای سەر بە داعش سەدان کەسایەتی ئەمنی کوشتووە لە هێرشەکانی ساڵی رابردوودا، جگه‌ له‌ زیاتر لە سەد مەسیحی بە تەقاندنەوەی کەنیسە و تەقەلێکردن.

بەرپرسێکی خۆرئاوایی کە بە مەرجی ناو نەهێنانی قسەی کرد وتی هێرشەکەی هەینی "وادەردەکەوێت هاوکات بێت لەگەڵ گۆڕانێکی پلە بە پلە لەماوەی چوار ساڵی رابردوودا."

بەرپرسەکە وتی داعش بە "هەڵمەتێکی توندوتیژدا رۆیشت لەلایەن تیرۆریستانەوە لە سینا کە زۆر نێوخۆییانە بوو... و لەسەرەتادا وریابوو کە دانیشتوانی نێوخۆیی له‌ خۆت نه‌كات... بەره‌و شتێك کە پێدەچێت زیاتر به‌مه‌به‌ستی جیهادی جیهانی بێت".

نه‌بوونی رێككه‌وتنێكی ناوه‌ندی

دیپلۆماتێکی رۆژئاوایی کە ئەویش بە مەرجی ناونەهێنانی قسەیکرد، وتی پێدەچێت "‌هێرشەکە هەماهەنگکرابێت بەبێ رێككه‌وتنێكی ناوه‌ندی. لەبەر ئەوە هیچ بەرپرسیارێتییەك رانه‌گه‌ینراوه‌".

ئەگەرێکی تر ئەوەیە ئەوە هێرشێك بوبێت بۆ ناردنی پەیامێك بۆ سوفیەکان و لادێییەکان کە بە لایەنگری حکومەت دەبینرێن بەبێ بەدەستهێنانی بەرپرسیارێتیەکی فەرمی داعش.

شارەزایەکی بواری داعش، حەسەن حەسەن، وتی گروپەکە ناوی لە سوفیەکان ناوە "تاغوتەکان" لە بڵاوکراوەیەکیاندا، کە وشەیەکە لە قورئاندا بەکارهاتووە بۆ پێناسەکردنی شەیتان و ستەمکاران.

حەسەن کە یاریدەرێکی باڵایە لە گروپی بیروه‌رانی تایمئێپ و نوسەری کتێبی "داعش: لەناو سوپای تیرۆردا" وتی: "هیچ شتێك سنوردار نیه‌ کاتێك ناویان لێبنێن تاغوت."

وتی لەگەڵ ئەوەشدا شەڕکەرانی داعش زیادەڕەویی زۆریان کردووە لە رابردوودا و بۆئەوەش سزا دراون.

حه‌سه‌ن باسی لە کۆمەڵکوژی نزیکەی 700 کەسی خێڵەکان کرد لە ناوچەی دێرە زووری سوریا لە 2014 و وتی: "کاتێك ئەوان شایتاتیان کوشت، دوای ئەوە (هێرشبەره‌كانیان) دوورخسته‌وه‌ ."

وتی ئەوە "یان لەبەر ئەوە بوو ویستیان خۆیان بەدووربگرن لێی یان پێیان وابوو زیادەڕۆیی زۆریان کردووە".

هێشتا، له‌كاتێكدا ئۆپەراسیۆنی میدیای داعش بەردەوامە بۆ سەرلێشیواندنی چاودێران، ئەوەی گروپەکە هێشتا بەرپرسیارێتی هێرشەکە بگرێتە ئەستۆ، هه‌رچه‌نده‌ ئیحتمالی هه‌یه‌، به‌ڵام پێناچێت بیكات.

دوای هێرشێك بۆ سەر كوشكێكی پاره‌دانی سەربازی لە باشوری قاهیرە لە حوزەیراندا، داعش بەرپرسیارێتی راگەیاند دوای سێ هەفتە -- نەك لە رێگەی بەیاننامەی راستەوخۆوە لە ئەژماره‌كانی تۆڕە کۆمەلایەتیەکانیدا، به‌ڵكو لە هەفتەنامەی نەبعەی خۆیدا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500