تیمی چەکدارانی تەحریر شام سێشەممە (28 تشرینی دووەم) بە دەیان ئەمیر و ئەندامانی قاعیدەیان لە ناوچەیهكی ژێردەستی هاوپەیمانێتیەکە دەستگیرکرد لە پارێزگاکانی حەلەب و ئیدلیب، چالاکوانێکی ناوچەکە بە دیارونای وت.
وتیان ئەو هاوپەیمانێتیە توندڕەوە، کە لەلایەن بەرەی نوسرەی پێشووەوە کۆنترۆڵکراوە، لانیکەم 50 ئەندامی پێشووی قاعیدەی دەستگیرکردووە و ناکۆکی نێوانیان لەو ناوچانەی هەڵکوتانەسەرەکانی تێدا ئەنجامدرا بەرزە.
چالاکوان موعتەز عومران، خهڵكی حەلفایه له ناوچه گوندنشینیهكانی حەمما، وتی لە بەیانی سێشەممەوە تیمەکانی تەحریر شام ئەمیر و ئەندامانی قاعیدە دەستگیردەکەن، بە بەکارهێنانی بازگەی جێگر و گەڕۆك.
عومران بە دیارونای وت چەندین کەسایەتی بەناوبانگی قاعیدە لەنێو دەستگیرکراوەکاندان و ئاماژەشیکرد بەوەی ژمارەیەك لەوانه پێشتر لە تەحریر شام جیابووبوونەوە، لەکاتێکدا ئەوانیدیکە راستەوخۆ سەر بە قاعیدەن لە عێراق.
عومران هەڵکوتانەسەرەکانی لهقهڵهمدا بە "ململانێی دەسەڵات لەنێوان دوو لایەنەکەدا".
روونیکردەوە كه ئەمیرەکانی قاعیدە توانیویانە ژمارەیەك لە ئەمیر و ئەندامانی تەحریر شام قایلبکەن بەوەی جیاببنەوە لە هاوپەیمانێتیەکە و پەیوەندیبکەن بە قاعیدەوە. ئەمە هەڕەشەیە بۆ لاوازبوونی تەحریر شام، کە لە وەڵامدا هەڵکوتانەسەرەکانی ئەنجامدا.
وتی: "هەندێك لە چەکدارانی قاعیدە بوونە نێچیری ئەو فێڵەی کە بانگێشتکرابوون بۆ کۆبوونەوەیەك لەگەڵ ئەمیرەکانی تەحریر شام، دواتر دەستگیرکران و گوێزرانەوە بۆ زیندانەکانی هاوپەیمانێتیەکە هەرکە گەیشتنە شوێنی کۆبونەوە رێکخراوەکە."
ئەندامانی بەناوبانگی قاعیدە دەستبەسەر دهكرێن
لەم دەستگیرکردنانەی دواییدا چەکداری ناسراوی قاعیدە کە لەلایەن تەحریر شامەوە دەستبەسەرکراوە، سامی عەریزی و ئیاد توباسیان تێدایە، کە ناسراوە بە ئەبو جولەیبیب ئوردونی.
لەنێو دەستگیرکراوانی هاوپەیمانێتیەکەدا سەرکردەکانی قاعیدە ئەبو قاسم ئوردونی، ئەبو حەمام سوری -- كه ناسراویشە بە فاروق شامی -- ئەبو ئیسلام دەیری، ئەبو عەبدولکەریم خۆراسانی و خەڵاد ئوردونی ههبوون.
ئەبو خەدیجە ئوردونی، ئەمیری کەرتی سنوورەکانی قاعیدە و ئەبو عەبدولڕەحمان مەکی، ئەمیری جوند مەلاحیمی گروپەکە کە بەمدواییانە لە گروپی تەحریر شام جیابوونەوە و بەڵێنی دڵسۆزییان بە قاعیدە دا، دەستگیرکران.
عومران وتی: "دەستگیرکردنەکان هاوکات بوون بە پێکدادانی خوێناوی لە چەند ناوچەیەكدا."
وتیشی لە دهوروبهری ئیدلیب، ئەندامانی تەحریر شام سەرکردەیەکی قاعیدەیان دەستبەسەرکرد بەناوی ئەبو موسعەب لیبی و شەڕەتەقەی بەدواداهات، کە هەشت کەسی تێدا کوژرا و بریندارکرا.
شتێکی بەرچاوی دیکە وازهێنان و بەڵێنی دڵسۆزیی ئەبو موقەدەم ئوردونی بوو لە تەحریر شامەوە بۆ قاعیدە، کە بەرپرسی ئەمنیەتی دەرعا بوو.
عومران وتی قاعیدە بەربڵاوە لە پارێزگاکانی ئیدلیب و حەمما، بەڵام زۆربهی بنکەكانی دەسەڵاتی لە شارۆچکەکانی مەستومە، بینیش، سەرمین و دەوروبەری ئیدلیبن، بۆیە تەحریر شام دهسهڵاتی بەسەر ئەم سێ ناوچەیەدا لەدەستدا.