هه‌واڵه‌كانی عێراق
پەنابەران

عێراق زیاد لە 14,000 په‌نابه‌ر لە سوریاوە دەگوێزێتەوە

خالید تائی

په‌نابه‌ره‌ عێراقیەکان لە کەمپی هەولەوە لە سوریا دەگوازرێنەوە بۆ عێراق. [وێنەکە لە پەیجی فەیسبوکی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانەوە وەرگیراوە]

په‌نابه‌ره‌ عێراقیەکان لە کەمپی هەولەوە لە سوریا دەگوازرێنەوە بۆ عێراق. [وێنەکە لە پەیجی فەیسبوکی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانەوە وەرگیراوە]

حکومەتی عێراق زیاد لە 14,000 په‌نابه‌ری عێراقی کە لە کەمپەکانی هەول و رەوجی سوریا دەژیان گواستەوە، ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا سێشەممە (28 تشرینی دووەم) رایگەیاند.

بە هەزاران عێراقی ناچاکران هەڵبێن بۆ سوریا دوای ئەوەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بەشێکی فراوانی عێراقی گرت لە ناوەڕاستی 2014.

زۆربەیان دانیشتووی گوندەکانی ناوچەکانی سەر سنوور بوون لە پارێزگاکانی خۆرئاوای نەینەوا و باکوری ئەنبار.

.وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنیەکان و دەزگا حکومییەکان، چوارشەممە (22 تشرینی دووەم) دەستیکرد بە گواستنەوەی هەموو ئەو په‌نابه‌ره‌ عێراقیانەی هه‌ڵهاتبوون بۆ کەمپەکانی هەول و رەوجی له‌ ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی حەسەکە، بۆ نێو کەمپەکانی عێراق

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا خەڵەف حەدیدی بە دیارونای وت: "تا ئەمڕۆ [سێشەممە]، کۆی 14,450 په‌نابه‌ری عێراقی بە سێ گروپ گەڕاونەتەوە."

وتی بە پاس گواسترانەوە بۆ سێ کەمپی باشوری موسڵ: جەدە، حەمام عەلیل و سەلامیە.

وتی تیمە فریاگوزارییەکانی وەزارەت خزمەتگوزاری و کۆمەکی پێویستی پێبەخشیون بە گەیشتنیان بۆ نێو کەمپەکان.

وتیشی: "خۆراك، پۆشاك، بەتانی و ئامرزای گەرمکەرەوەیان بۆ دابینکراوە."

حەدیدی تکایكرد لە بەرپرسانی پارێزگاکەی و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان بۆ دابینکردنی پشتگیریی دەستبەجێ بۆ په‌نابه‌ره‌كان و بەشداریکردن لە هەوڵەکانی فریاگوزاریدا.

هەوڵەکانی گواستنەوە بەردەوامن

حه‌دیدی وتی نزیکەی 10,000 په‌نابه‌ری عێراقی لە کەمپەکانی سوریادا ماونەتەوە و هیوای خواست بەوەی کە بەمزوانە بگوێزرێنەوە بۆ عێراق.

هەزاران عێراقی گەڕاونەتەوە بۆ ماڵەکانیان لە موسڵ و شارەکانی دیکەی نەینەوا لەوکاتەوەی ئۆپەراسیۆنەکان بۆ رزگارکردنی پارێزگاکە لە تشرینی یەکەمی رابردوودا دەستیپێکرد.

بەگوێرەی ئامارە فەرمیەکانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران 333,132 ئاوارە تا ناوەڕاستی تشرینی یەکەمی 2016 گەڕاوبوونەوە بۆ شوێنە رزگارکراوەکانیان لە نەینەوا.

زیاد لە یەك ملیۆن عێراقی لە پارێزگاکە هەڵاتبوون دوای ئەوەی لەلایەن داعشەوە گیرا.

هاوکات لە ئەنبار، لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا نزیکەی 5,000 خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە بۆ ماڵەکانیان.

راوێژکاری ته‌كنیكیی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران، محەمەد یاسری، وتی ئەو خێزانانە گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان لە فوراتی باڵا و باشوری رەمادی و خۆرهەڵاتی فەلوجە.

وتیشی: "لە کەمپەکانی بیابانی ئەنبار و خۆرئاوای بەغدادا دەمانەوە." هه‌روه‌ها وتی بە پاسی حکومی و بە گروپ گوێزراونەتەوە بۆ شارەکانیان لە دوو هەفتەی رابردوودا.

یاسری وتی: "بەردەوامدەبین لە گەڕاندنەوەی خەڵکی ئاوارە هەتا هەموو کەمپه‌كانی [په‌نابه‌ران] لە عێراق دادەخرێن."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500