هه‌واڵه‌كانی عێراق
میدیا

تەلەفزیۆنێکی تایبەت بە سوریا لە ئێران دەست بە پەخش دەکات

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئەم وێنەیە بینای وەزارەتی راگه‌یاندنی سوریا نیشاندەدات لە دیمەشق. پسپۆڕانی میدیا دەڵێن کەناڵە ئاسمانیە نوێکەی سەر بە ئێران کە کار لەسەر سوریا دەکات لە دەرەوەی کۆنترۆڵی رژێمی سوریادایە. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆتەوە]

ئەم وێنەیە بینای وەزارەتی راگه‌یاندنی سوریا نیشاندەدات لە دیمەشق. پسپۆڕانی میدیا دەڵێن کەناڵە ئاسمانیە نوێکەی سەر بە ئێران کە کار لەسەر سوریا دەکات لە دەرەوەی کۆنترۆڵی رژێمی سوریادایە. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆتەوە]

ئەو تەلەفزیۆنە ئاسمانیە نوێه‌ی پاڵپشتی ماددی ئێرانی هەیە و شەوی شەممە (25 تشرینی دووەم) دەستیکرد بە پەخش، رێگەیەکی تر بە ئێران دەبەخشێت بۆ دزەکردنە ناوچەکەوە و برەودان بە ئەجێندا و ئایدۆلۆژیای خۆی، پسپۆڕانی میدیا هۆشدارییان دا.

وتیان ئەم پرۆژەیە تەریبە بە سیاسەتی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران و رێگەیەکە بۆ سه‌پاندنی باڵاده‌ستی و کۆنترۆڵ.

تەلەفزیۆنی ئەلعالەم-سوریا شەوی یەکشەممە دەستیکرد بە پەخشی ئەزمونی بە سێ کاتژمێری پەخش و بڕیارە کاتژمێرەکانی پەخشی لە ماوەی داهاتوودا زیاتربکات.

میدیای سوری رایانگەیاند ئەم کەناڵە کە بنكه‌كه‌ی لە تارانە، دوای ماوەیەك لە سوریا نوسینگە دەکاتەوە.

پرۆفیسۆر حەسەن عەفیفی لە بەشی رۆژنامەوانی له‌ زانکۆی قاهیرە وتی: "ئەم کەناڵە نوێیە رێگەیەك دەداتە پاسداران بۆ زیاتر دزەکردنە ناو کۆمەڵگەی سوریاوە."

عەفیفی بە دیارونای وت میدیا و ئەو ناوەرۆکەی بڵاویدەکەنەوە لە گرنگترین رێگەکانی کاریگەری خستنە سەر خەڵکن، کە هاوتەریب بە کۆنترۆڵی سوپا، ئاسایش، سیاسەت و ئابوری لە ناوچەکە کاردەکەن.

وتی هەرچەندە کەناڵەکە بابەت دەربارەی سوریا بڵاودەکاتەوە، لە دەرەوەی کۆنترۆڵی رژێمی سوریادایە و ناوەرۆکەکەی ناکەوێتە ژێر چاودێری سوریاوە.

ئامرزاێك بۆ هاندان

عەفیفی وتی: "لەبەر ئەم هۆکارە، ئەو بابەتانەی بڵاویدەکاتەوە بەدڵنیاییەوە بەشداری دەکەن لە پرۆسەی راکێشانی خەڵكدا له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه‌." وتیشی ئامانجی پاسداران دامەزراندنی گروپی ناوخۆییه‌ له‌سه‌ر شێوه‌ی حیزبوڵا لە لوبنان.

هه‌روه‌ها وتی كه‌ پێشبینی ئەوە دەکات کەناڵە نوێیەکە بەکاربهێنرێت بۆ بڵاوکردنەوەی توندوتیژی تائیفی.

وتی ئەمە ناکۆکی لەناوخۆی سوریادا زیاتر دەکات و وتیشی کە ئەم پێکدادانە ناوخۆییە یەکێکە لە فاکتەرە بەشداریکەرەکانی "مانه‌وه‌ و فراوانخوازیی" پاسداران.

هه‌روه‌ها وتی دەستپێکی کەناڵەکە هاوکات بوو بە دەستپێکی ماڵپەڕێکی سەر بەو، کە بڵاوکردنەوەی پەیامە سیاسییەکانی زیاتر دەکات.

ئەم ستراتیژە هاوشێوەی دامەزراندنی کەناڵی ئەلمەناری سەر بە حیزبوڵایە لەلایەن پاسدارانەوە.

هەرزوو دوای ئەوەی ئەلمەنار دەستیكرد بە پەخش، رێکخراوێکی رۆژنامەوانی دامەزرێنرا کە ماڵپەڕێك و رۆژنامەیەك و وێستگەیەکی رادیۆیی لەخۆگرتبوو.

وتی: "ئەمە بەشداربووه‌ لە بڵاوکردنەوەی ئایدۆلۆژیای پاسداران و پرۆسەی هاندنانی لە لوبنان" و یارمەتی حیزبوڵاشی داوه‌ به‌رفراوانتر ببێت.

عەفیفی وتی ئەو وڵاتانەی شەڕده‌كه‌ن دژ به‌ توندڕەوی، دەبێت ئەم کەناڵە نوێیە و ماڵپەڕەکەی قەدەغە بکەن و ئه‌و هەوڵە دژە-میدیاییانه‌یان پەرەپێبدەن کە ئاراستەی ناوخۆی سوریا كراون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500