هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزەکانی سوریای دیموکرات قەدەغەی هاتوچۆ لە رەققە رادەگەیەنن

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

تیمە تایبەتەکان کاردەکەن بۆ لابردنی خۆڵ و خاشاك لە گەڕەکی مەشلەب لە شاری رەققە. [خاوەنداری وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

تیمە تایبەتەکان کاردەکەن بۆ لابردنی خۆڵ و خاشاك لە گەڕەکی مەشلەب لە شاری رەققە. [خاوەنداری وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

هێزەکانی سوریای دیموکرات قەدەغەکردنی هاتوچۆیان لە چەند ناوچەیەکی شاری رەققە راگەیاند كه‌ به‌مدواییانەدا لەده‌ست "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) رزگاریانكرد.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رەققە دەڵێن قەدەغەکە پێویستە بۆ ئەوەی دانیشتوانەکە بپارێزن لە مین و تەقەمەنیە دەستکردەکان [کە داعش لەو شوێنانە چاندونی].

ئاسایش دڵنیایی دا كه‌ رەوشەکە بەرەو ئاساییبوونەوە دەچێت دوای ئەوەی ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەكه‌ بەرەو تەواو بوون دەچێت.

ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ فەهیم دەروێش بە دیارونای وت ئەمە لە کاتێکدایە ژمارەیەکی زۆری دانیشتوانی گەڕەکی مەشلەب دەگڕێنەوە ماڵەکانیان.

ئەندامێكی ئاسایشی ناوخۆی رەققە ناسنامەکان دەپشکنێت لە دەروازەی گەڕەکی مەشلەب لە شاری رەققە. [خاوەنداری وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

ئەندامێكی ئاسایشی ناوخۆی رەققە ناسنامەکان دەپشکنێت لە دەروازەی گەڕەکی مەشلەب لە شاری رەققە. [خاوەنداری وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

لۆریەك دەچێتە ناو گەڕەکی مەشلەبی شاری رەققەوه‌ و لەوێ ئەو ساتره‌ خۆڵانه‌ی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دروستیکردبوون هێشتا پاککنەکراونەتەوە. [خاوەنداری وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

لۆریەك دەچێتە ناو گەڕەکی مەشلەبی شاری رەققەوه‌ و لەوێ ئەو ساتره‌ خۆڵانه‌ی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دروستیکردبوون هێشتا پاککنەکراونەتەوە. [خاوەنداری وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

وتی مەشەلەب یەكێكه‌ لەو گەڕەکانەی دانیشتوانەکەی دەگەڕێنەوە دوای ئەوەی ڕزگارکرا و یەكێك لەو گەڕەکانەیە کەمترین وێرانکاری بەخۆوە بینیوە.

ناوبراو وتی پێویست بوو قەدەغەکردنی هاتوچۆ رابگەیەنرێت لە ناوچەکانی دەوروبەری بۆ ئەوەی دانیشتوانەکە لە مەشلەبەوە نەڕۆن بۆ بەشەکانی دیکەی شارەکە لەبەر پاراستنی ژیانیان.

قەدەغەکردنی هاتوچۆ لەناو مەشلەبیش بۆ چەند کاتژمێرێك لە شەودا جێبەجێدەکرێت.

رونیشیکردەوە كه‌ ئۆپەراسیۆنەکانی پاککردنەوەی تەقەمەنی و داروپه‌ردووه‌كان هێشتا تەواو نەبوون و بوونیان ژیانی دانیشتوانەکە دەخاتە مەترسییەوە.

قەدەغەکردنی هاتوچۆ راگه‌یه‌ندراوه‌

دەروێش وتی قەدەغەکردنی هاتوچۆ، کە لە شەوی سێشەممەوە (14 تشرینی دووەم) راگەیەندراوه‌ لەو ناوچانه‌ی هێشتا کەسیان تیادا نییە لە شاری رەققە، یارمه‌تیی بەرقەراركردنی ئاسایش ده‌دات چونکە ترسی ئەوە هەیە چەکدارانی داعش خۆیان بخزێننە ناو شارەکەوە بە جلوبەرگی مەدەنییەوە.

وتیشی: "ئەوان دەکرێت گەڕانەوەی لەپڕی ئاوارەکان بە هەل بزانن و لەناویاندا خۆیان حەشاربدەن بۆ ئەوەی هێرشی تۆڵەکردنەوە ئەنجامبدەن یان خۆیان وەك شانەی نهێنی بشارنەوە و دواتر زیانبگەیەنن بە دانیشتوانی شارەکە."

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ بڕیاری سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ چەند رۆژێك لەمەوبەر دراوە بەڵام جێبەجێکردنی دواخراوە تاکو ئەو کاتەی دانیشتوانی رەققە و ئەوانەی ئاوارەن لە کەمپەکانی دەرەوەی ئاگادارکرانەوە بۆ ئەوەی پابەندبن.

دانیشتویەکی گەڕاوەی مەشلەب، محەمەد حەلاقی تەمەن 70 ساڵ، وتی دانیشتوانەکە بەرە بەرە دەگەڕێنەوە دوای ئەوەی گەڕەکەکە خەریکە بەتەواوەتی پاكدەکرێتەوە.

وتی هەمئاهەنگی هەیە لەنێوان ئەنجومەنی مەدەنی رەققە و دانیشتوانەکەدا بۆ ئەوەی پرۆسەی پاککردنەوەی خۆڵ و خاشاك تەواو بکەن لەگەڵ چاککردنەوەی ژێرخانەکە، بە ئاو و کارەبا و تۆڕی زێرابەکانیشەوە.

وتیشی: "ئاسایشی ناوخۆی رەققە ئەمنیەتی گرتۆتەئەستۆ و یەکەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە دەرەوەی شارەکە و دەروازەی ئەو ناوچانەن کە هێشتا پاکنەکراونەتەوە."

هه‌روه‌ها وتی: "قەدەغەی هاتۆچۆ پێویستە بۆ پاراستنی ژیانی مەدەنییەکان." ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ ژمارەیەکی زۆری دانیشتوانەکە بەهۆی مینەوە کوژران و برینداربوون."

وتی دانیشتوانی مەشلەب دژی قەدەغەکردنی هاتوچۆ نین "لەبەرئەوەی هەموویان لە مەترسییەکانی گەڕان لە ناوچەکە ئاگادارن و چوونه‌دەرەوەی شەوانەش تەنیا لە حاڵه‌تی زۆر پێویستیدایه‌، وه‌ك نەخۆشی."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500