هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

هێزەکانی عێراق 3 گۆڕی بەکۆمەڵ له‌نزیك حەویجە هەڵدەدەنەوە

خالید تائی

هێزەکانی عێراق یەکشەممە (12 تشرینی دووەم) سێ گۆڕی بەکۆمەڵیان له‌نزیك حەویجە هەڵدایەوە، کە پاشماوەی سەدان عێراقییان تێدابوو کە لەلایەن رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش)ەوە کوژرابوون لەکاتی فەرمانڕەوایی شارەکەدا. [وێنەکە لە پەیجی فەیسبوکی حکومەتی ناوخۆیی کەرکوکەوە وەرگیراوە]

هێزەکانی عێراق یەکشەممە (12 تشرینی دووەم) سێ گۆڕی بەکۆمەڵیان له‌نزیك حەویجە هەڵدایەوە، کە پاشماوەی سەدان عێراقییان تێدابوو کە لەلایەن رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش)ەوە کوژرابوون لەکاتی فەرمانڕەوایی شارەکەدا. [وێنەکە لە پەیجی فەیسبوکی حکومەتی ناوخۆیی کەرکوکەوە وەرگیراوە]

سێ گۆڕی بە کۆمەڵی ئەو قوربانیانەی لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە کوژراون دۆزرانەوە له‌نزیك شاری حەویجە، حکومەتی ناوخۆیی پارێزگای کەرکوك یەکشەممە (12 تشرینی دووەم) رایگەیاند.

بەگوێرەی راپۆرتە ناوخۆییه‌كان ئەو گۆڕانە، لە ناوچەکانی عەباسی و ریازی باشوری حەویجە، پاشماوەی نزیکەی 400 قوربانییان تێدایە.

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوك مەعەن ئیبراهیم حەمدانی بە دیارونای وت گۆڕەکان هەڵدرانەوە، دوای زانیارییەکانی خەڵکی ناوچەکە لەبارەیانەوە.

وتی قوربانیەکان هەموویان دانیشتووی حەویجە بوون کە لەلایەن ئەندامانی داعشەوە کوژرابوون و دواتر برابوونە شوێنی گۆڕه‌کان.

حەمدانی وتی: "زۆریان کارمەندی حکومەت و ئەندامی پێشووی هێزە ئەمنیەکان بوون و لەلایەن گروپەکەوە بە دڵسۆزنەبوون تۆمەتبارکرابوون."

وتی هەروەها لەنێو قوربانیەکاندا سه‌رجه‌می ئەندامانی خێزان هەبوون کە کوژرابوون دوای ئەوەی شکستیان هێنابوو لە هەڵاتن لەدەست چەکدارەکان.

كوشتنی جەماوەری

هەڵدانەوەیەکی سەرەتایی گۆڕەکان لەلایەن بەرپرسە ئەمنیەکانەوە نیشانیدەدات کە هەندێك لە قوربانیەکان جلی له‌سێداره‌دانی پرتەقاڵی و زەردیان لەبەردایە کە لەبەری زۆرێك لەوانەدابووە کە لەلایەن داعشەوە کوژراون.

حەمدانی وتی قوربانیەکان دەکرێت لەناو خەڵکدا کوژرابن، لە هەڵمەتی كوشتنی تەنیا یان بە کۆمەڵدا، لەنێو جەماوەر و بەردەم بینەراندا.

وتی ئامانجی سەرەکی ئەمه‌ش ئەوە بووە "ئەو خەڵکە بتۆقێنن کە لەوێ گیریانخواردووە، تا جەماوەر بترسێنن و دەسەڵاتی گروپەکە زیاد لە سنوری خۆی نیشانبدەن".

ئەگەری دۆزینەوەی گۆڕی بەکۆمەڵی دیکەشی ره‌تنه‌كرده‌وه‌.

حەمدانی وتی: "لەکاتی فەرمانڕەوایی زیاد لە سێ ساڵی حەویجەدا، داعش ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی شارەکە و ناوچەکانی هاوسێی کوشتووە به‌ چەندین تۆمەت و پاساو."

وتیشی ئەو ژمارانە "دەخەمڵێندرێن بە نزیکەی 7,000، کە هەندێکیان كوژرانیان پشتڕاستکراوەته‌وه‌، لەکاتێکدا ئەوانیدیکە هێشتا ونن یان چارەنوسیان نادیارە".

هه‌روه‌ها وتی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوك هەنگاوی پێویست دەنێت بۆ هەڵدانەوەی گۆڕەکان و دەستنیشانکردنی قوربانیان لەڕێگەی تاقیکردنەوەی دی ئێن ئەیەوە.

هێزەکانی عێراق لە 5 تشرینی یەکەم رزگارکردنی تەواوی حەویجەیان لەدەست داعش راگەیاند دوای نزیکەی دوو هەفتە لە شەڕ.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500