هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی دۆڕانه‌كان، ئەندامانی داعش ویستی شەڕکردن لەدەستدەدەن

خالید تائی

هێزەکانی عێراق پێگەکانیان دەگرن لە 4 تشرینی دووەمدا نزیك بە سنوری سوریا، دوای ئەوەی رۆژێك لەوەوبەر شارۆچکەی قائیمی سەر سنوریان لە خۆرئاوای ئەنبار لەدەست رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) سەندەوە. [ئەحمەد روبەیعی / ئاژانسی فرانس پرێس]

هێزەکانی عێراق پێگەکانیان دەگرن لە 4 تشرینی دووەمدا نزیك بە سنوری سوریا، دوای ئەوەی رۆژێك لەوەوبەر شارۆچکەی قائیمی سەر سنوریان لە خۆرئاوای ئەنبار لەدەست رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) سەندەوە. [ئەحمەد روبەیعی / ئاژانسی فرانس پرێس]

دوای لەدەستدانی زۆرینەی ئەو خاکە فراوانەی پێشتر لەژێردەستیدا بوو لە عێراق و سوریا، رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) ئێستا دەبێت قایلبێت بە ورەی نزم و هەڵاتنی چه‌كداران لە ریزەکانی، پسپۆڕان بە دیارونایان وت.

وتیان بەسادەیی، ئەندامانی داعش ویستی شەڕیان لەدەستداوە.

ئەمەش روونتربووه‌وه‌ دوای ئەوەی گروپەکە توشی شکستێکی توند بوو لە موسڵ، کە زۆر چەکدار لە بەرەی شەڕ هەڵاتن و ئەوانیدیکە بە ژمارەی زۆر خۆیان رادەستکرد.

وتیان پروپاگەندەی پێشتری داعش چەکدارەکانی وێنادەکرد به‌ "نه‌به‌زێنراو، گوێڕایەڵی فەرمان و شکست نەخواردن، شەڕكردن تا دوا هەناسە".

بەڵام پێدەچێت چیتر بەوشێوەیە نەبێت.

نه‌بوونی ویست بۆ شەڕكردن

پسپۆڕێکی گروپە توندڕەوەکان، هاشم هاشمی، وتی خەونی سەرکردەی داعش ئەبوبەکر بەغدادی بۆ دامەزراندنی ""خەلافەت" گۆڕا بە مۆتەکە.

هاشمی بە دیارونای وت دوای زنجیرەیەك شکست، گەورەترین زیانی داعش ئێستا نەبوونی ویستی شەڕە لەنێو چەکدارەکانیدا.

وتی: "ئەمە بەهۆی داڕمانی دەروونیی ئەم چەکدارانەوەیە، بەهۆی کوشتنی زۆرێك لە هاوڕێکانیان و سەرکردە باڵاکانیانەوە، کە هاندەریان بوون."

هاشمی وتی بە بچوکبوونەوەی ناوچەكانی ژێردەستیان بۆ له‌سه‌دا 2ی ئه‌وه‌ی پێشتر، زۆرێك لە ئەندامە بیانییەکانی گروپەکە لە شەڕ رایانکرد تا بگەڕێنەوە وڵاتەکانی خۆیان.

وتیشی نەمانی ورە و ویستی شەڕ باوبوو لەنێو چەکدارە عێراقیەکانی گروپەکەشدا، کە زۆربەیان دوای پاره‌ و کاریگەری و دەسەڵات کەوتبوون و پەیوەندییان بە گروپەکەوە کردبوو.

وتی زۆربەیان "گەنج و نه‌خوێنده‌وار" بوون.

ساڵی رابردوو، هێزەکانی عێراق چەند بەڵگەنامەیەکی داعشیان دۆزییەوە لەو ناوچانەی ئازادیان کردبوون لە پارێزگای ئەنبار کە رادەی ورەی دابەزیوی ئەندامە ناوخۆییەکانی دەردەخست.

بەگوێرەی ئەم بەڵگەنامانە، ئەندامە هەڵاتوەکانی داعش نەمانی پەرۆشیان بۆ شەڕ پاساو دەدا بەوەی ئەو موچەیەی لە گروپەکەوە وەریدەگرن بەپێی پێویست نیە.

ئەوانیدی حەزی خۆیان بۆ جێهێشتنی داعش دەردەبڕی بەوەی گوایە پاڵپشتی خێزانەکانیان دەکەن، گوایە منداڵی نەخۆش یان دایکوباوکیان پێویستیان پێیانە.

داعش هەڵاتوان لەسێدارە دەدات

سەرکردەی خێڵی جه‌غایفه‌ لە حەدیسە، شێخ غازی نافیع جوغەیفی، وتی داعش زیانی گورچکبڕی بەرکەوتووە و بەرزبوونەوەی ئاستی هەڵاتن و جیابوونەوە لە ریزەکانیدا ئاماژەیەکی روونی شکستیەتی.

جوغەیفی بە دیارونای وت ئەندامانی گروپەکە "زۆر بێهیوا و ئومێد بڕاون. دەزانن کە هەموو خەونە گڵاوەکانیان لەناوچووە و پلانەکانیان بەربا کەوتووە".

وتی: "گروپەکە لە کۆتایی نزیکدەبێتەوە." وتیشی کە بۆی هەیە ژمارەی هەڵاتوان به‌رده‌وام زیادبکات سەرەڕای هەڕەشەی داعش بۆ لەسێدارەدانی هەر چەکدارێك کە بکشێتەوە لە شەڕ یان گوێڕایه‌ڵی فەرمانه‌كان نەبێت.

دوای هەوڵی شکستخواردووی داعش بۆ گرتنی ناوچەکانی دەوروبەری رەمادی لە 27 ئەیلول، سێ لە ئەندامانی گروپەکە توانییان هەڵبێن بۆ شاری رەققەی سوریا، کە دواتر لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە گیرا.

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار، نەعیم که‌عود بە دیارونای وت بەڵام هەر کە گەیشتنە رەققە، ئەو سیانە لەلایەن فەرماندەکانی سوریای داعشەوە لەسێدارەدران بە تاوانی هەڵاتن.

وتی بە توندتركردنی سزای هەڵاتن، داعش هەوڵدەدات ئەندامە ماوەکانی ناچاربکات بەردەوامبن لە شەڕ.

که‌عود وتی: "بەڵام ئەم هەوڵانە کاریگەریی خوازراویان نەبووە بۆ گروپەکە و داعش ئێستا رووبەڕووی لەناوچوون دەبێتەوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500