زیاتر لە 3,000 پۆلیس بەمزوانە دادەمەزرێنەوە بۆ خزمەتکردن لەلایەن فەرماندەیی پۆلیسی ئەنبارهوه دوایئەوەی لە 2015 دەرکران و 4,000 تریش بەدوای ئەماندا دادەمەزرێنرێن، بەرپرسانی عێراق بە دیارونایان وت.
هەزاران پۆلیس لە خزمەت دەرکران کاتێك له دەوام دابڕان دوایئەوەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) هەڵیکوتایە سەر چەند شاریك لە پارێزگاکەدا لە 2015.
ژمارەیەکیان لە سەرەتای ئەمساڵدا دامەزرانەوە دوایئەوەی حکومەتی عێراق لێبوردنی گشتی دەرکرد لە 27 کانونی یەکەمی 2016، بەڵام ئەوانیتر بەفەرمی دەرکران دوایئەوەی دوایین مۆڵەتە 10 رۆژیەکە بەسەرچوو.
لە تشرینی یەکەمدا لەسەر فەرمانی سەرەکوەزیران حەیدەر عەبادی، فەرماندەیی پۆلیسی ئەنبار دەستپێکردنی رێکارەکانی راگەیاند بۆ پێشوازیکردن لەو پۆلیسانەی مابوونهوه، بۆ گەڕانەوە بۆ خزمەتکردن.
بڕیاری دامەزراندەوەی پۆلیسەکان دوای داواکارییهكی زۆر هات لەلایەن سەرکردە ناوخۆییەکان و خودی پۆلیسە کۆنەکانیشهوه کە خۆپیشاندانیان کرد و داوایانکرد رێیان پێبدرێت بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.
بەرپرسی پۆلیسی ئەنبار، لیوا هادی کەسار رزهیج، بە دیارونای وت حکومەت بەمدواییانە دامەزراندنەوەی 3,190 پۆلیسی پەسەندکرد لە قۆناغی یەکەمدا.
وتیشی وەجبەیەکی تری 3,993 کەسی پێشبینی دەکرێت پەیوەندی بە هێزەکەوە بکەنەوە.
هەروەها وتی: "ئێمە دەستمان بە وەرگرتنی فۆرمی کارمەندە دەرکراوەکان کردووە." ئاماژەشی دا بەوەی هەموو داواکاران بە پشکنینی ئیداری و ئەمنیدا دەڕۆن.
رزهیج وتی: "پۆلیسە دامەزراوەکان خولێكی راهێنانی چڕوپڕی دوو هەفتەیی دەبینن بۆ بەرزکردنەوەی توانا جەستەیی و سەربازیەکانیان." رونیشیکردەوە كه هەرچەندە ئەوان پێشتر راهێنانیان پێکراوە، تواناییهکانیان پێویستی بە نوێکردنەوە هەیە.
وتیشی پۆلیسەکان لە شوێنی جۆراوجۆری وەك یەکەی فریاکەوتن و ئەمنی و سەربازی دادەنرێن و یارمەتی پڕکردنەوەی کورتهێنان دەدەن لە ستافی پۆلیسی ئەنباردا.
هەروەها وتی: "پێشئەوەی کارمەندە دەرکراوەکان بگەڕێنەوە، سەرجەمی ژمارەی پۆلیسی ئەنبار 15,706 کەس بوون." ئاماژەشی دا بەوەی ئەمە بەس نیە بۆ پاراستنی تەواوی پارێزگاکە بەهۆی قەبارە و ناوچەی گەورە بیابانیەكهیهوە.
وتیشی: "ئێمە پێویستە ژمارەکانمان زیادبکەین تا لانیكهم 25,000 ئەفسەر بەوشێوەیەی لە 2010 هەمانبوو بۆئەوەی بتوانین پشت بەخۆمان ببەستین."
ئەنبار پرۆسەکەی پێشنیاركرد
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار، کەریم کەربولی، بە دیارونای وت بڕیارەکە بۆ دامهزراندنهوهی پۆلیسەکان لەلایەن حکومەتی خۆجێیی ئەنبار و سەرۆك خێڵهكانهوه وروژێنرا لە پارێزگاکەدا.
وتیشی سەرەکوەزیران عەبادی رازیبوو بە دامەزراندنەوەی ئەندامانی پێشووی هێزی پۆلیسی ناوخۆ دوای کۆبونەوەیەك لە 12 تشرینی یەکەم لەگەڵ شاندەکەی ئەنباردا.
هەروەها وتی حکومەت بڕیاریدا زیاتر لە 7,000 کارمەند لەو 9,000 کارمەندەی کە لە 2015 دەرکران بە دوو بەش بهێنێتەوە.
کەربولی وتی چەند ناوێك لە لیستەکە دەرهێنران لەسەر داواکاری خۆیان و چەند ناوێکی کەمیش بەهۆکاری ئەمنی لادران.
ههروهها جهختی له گرنگی گەڕاندنەوەی پۆلیسە دەرکراوەکان كرد بۆ کارەکانیان.
کەربولی وتی: "ئێمە پێویستمان بە بەشداری و شارەزایی ئەوان هەیە لە ئۆپەراسیۆنەكانی ئازادکردندا لەگەڵ دەرکردنی تیرۆرستان و پاراستنی سەقامگیری و ئاسایش لە شارە ئازادکراوەکاندا."
پۆلیسەکان دەگەڕێنەوە سەر کار
محەمەد عەلوانی کە بەمدواییانە دامەزراوەتەوە لە هێزی پۆلیسی ئەنبرادا وتی: "ئێمە ئێستا دڵخۆشین بە گەڕانەوە و بەشداریکردن لە ئازادکردنی شارەکانماندا و گێڕانەوەی ئاسایش."
عەلوانی بە دیارونای وت: "حەزدەکەین سوپاسی حکومەت و هەموو کەسێك بکەین کە پشتیوانیی ئێمەیانکرد و دەستیان هەبووە لە بەدەمەوەهاتنی داواکانمان. ئێمە ئامادەین ئەرکی نیشتیمانیمان جێبەجێبکەین بۆ بەرگریکردن لە خەڵكمان و پاراستنی پارێزگاکەمان لە تیرۆریزم."
فەرماندەی حەشدی خێڵهکانی حەدیسە، رائید بەهجەت محەمەد جوغەیفی، بە دیارونای وت بڕیارەکە هەنگاوێکە بە ئاراستەیەکی دروستدا.
وتیشی: "ئەوە بەدڵنیاییەوە دەبێتە پشتیوانییەکی گەورە بۆ هێزە ئەمنیەکان و هۆزەکان. پۆلیسە گەڕاوەکان تواناکانمان بەهێزدەکەن بۆ رووبەڕووبوونەوە و تێکشکاندنی تیرۆریستان. ئەنبار رزگاردەکەین بە یارمەتی خەڵکهكهی خۆمان."
له ناخی دڵمهوه سوپاسی بهڕێز دكتۆر حهیدهر عهبادی دهكهم، خودا بیپارێزێت! ههروهها سوپاسی لیوا هادی كهسار رزهیج و بهڕێوبهرێتیه خۆجێییهكان دهكهم بۆ ئهم بڕیاره دروسته.
وهڵام بدهرهوه3 كۆمێنت
ئێمە سوپاسی دكتۆر حەیدەر عەبادی و پارێزگار محەمەد حەلبوسی و بەرپرسی پۆلیس و هەموو ئەوانە دەکەین کە ئەو پۆلیسانەیان گەڕاندەوە سەرکار کە رووبهڕووی نادادپەروەری بووبوونهوه. هیوادارین پشتیوانیی وەجبەی دووەمیش بکەن کە 3,993 کارمەندن کە چاوپێکەوتنیان لەگەڵکراوە لە حەبانییە.
وهڵام بدهرهوه3 كۆمێنت
بەڕێوبەرێتی پاراستنی دامودەزگاکانی ئەنبار
وهڵام بدهرهوه3 كۆمێنت