هه‌واڵه‌كانی عێراق
مافی مرۆڤ

قافڵەكانی هاوکاری گەیشتنە دانیشتوانی برسیی غوتەی رۆژهەڵات

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

هاوكارێکی ژنی مانگی سووری سوریا پشکنین بۆ منداڵێکی نەخۆش دەکات لە غوتەی رۆژهەڵات. [خاوەنی وێنە: یەکێتی هەماهەنگی کۆمیتەکانی غوتەی رۆژهەڵات]

هاوكارێکی ژنی مانگی سووری سوریا پشکنین بۆ منداڵێکی نەخۆش دەکات لە غوتەی رۆژهەڵات. [خاوەنی وێنە: یەکێتی هەماهەنگی کۆمیتەکانی غوتەی رۆژهەڵات]

بۆ یەکەمجار لە چەند مانگی رابردوودا، قافڵەكانی کۆمەك رێیان پێدرا بچنە ناوچەی غوتەی رۆژهەڵات لە دەرەوەی دیمەشق، کە لە 2013 وە لەلایەن رژێمی سوریاوە گەمارۆدراوە.

ئێوارەی دووشەممە (30 تشرینی یەکەم)، قافڵەیەکی مرۆیی 49 لۆری گەیشتە غوتەی رۆژهەڵات، پرۆگرامی خۆراکی جیهانی سەربە نەتەوە یەکگرتوەکان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند.

قافڵه‌كه‌ پێكهاتبوو له‌41 لۆری كه‌ بەشە خۆراکه‌كانی رێکخراوه‌كه‌یان پێبوو بۆ 40,000 كه‌س لە کەفه‌ر بەتنە و سەقبە لەگەڵ بەرهەمی خۆراکی تایبەت بۆ 13,000 منداڵ.

به‌گوێره‌ی بەیاننامەکە بڕیارە کۆمەکی زیاتر بگات لە رۆژانی داهاتوودا.

ژنان و منداڵان لە شارۆچکەی کەفه‌ر بەتنە كۆبوونه‌ته‌وه‌ لەدەوری قافڵەیەکی پزیشكی کە هاتۆته‌ناو شارۆچکەکەیانه‌وه‌ دووشەممە (30 تشرینی یەکەم). [خاوەنی وێنە: یەکێتی هەماهەنگی کۆمیتەکانی غوتەی رۆژهەڵات]

ژنان و منداڵان لە شارۆچکەی کەفه‌ر بەتنە كۆبوونه‌ته‌وه‌ لەدەوری قافڵەیەکی پزیشكی کە هاتۆته‌ناو شارۆچکەکەیانه‌وه‌ دووشەممە (30 تشرینی یەکەم). [خاوەنی وێنە: یەکێتی هەماهەنگی کۆمیتەکانی غوتەی رۆژهەڵات]

زیانی زۆر بە منداڵان گەیشتووە

به‌ڕێوبه‌ری ناوه‌ندی پزیشكیی مه‌رج، دکتۆر ئەناس ئەبو یاسر، بە دیارونای وت ستافی پرۆگرامی خۆراکی جیهانی لەگەڵ ئەندامانی مانگی سووری سوریا چونە غوتەی رۆژهەڵاتەوە.

وتی: "شاندەکە بەشە خۆراکیان بەسەر چەند گوند و شارۆچکەیەی غوتەی رۆژهەڵات و رۆژهەڵاتی قەلەموندا دابه‌شكرد." ئەمە لەکاتێکدا شاندێکی پزیشكی سەردانی بنکە تەندروستیەکانیان کرد بۆ دابەشکردنی دەرمانی کوتان و پشکنینی ئەو ژمارە زۆرەی منداڵانی ناوچەکە.

وتیشی ژمارەی ئەو منداڵانەی به‌ده‌ست بەدخۆراکی درێژخایه‌نه‌وه‌ ده‌ناڵێنن دەگاتە 500، وتیشی ژمارەی ئەو منداڵانەی پێویستیان بە پشکنینی خێرا هەیە لە ئێستادا 2,000 منداڵە.

ئەبو یاسر وتی کاری تیمە تەندروستیەکە ته‌ركیزیان لەسەر شارۆچکەکانی کەفه‌ر بەتنە، سەقبە، حامورییە، عەین تەرمه‌ و جیسرینە، چونکە دانیشتوانیان زۆرە.

وتیشی زۆربەی ئەو منداڵانەی مردوون لە کەفه‌ر بەتنە بوون.

ئەبو یاسر وتی شاندە پزیشكیه‌كه‌ راپۆرتێکی چڕی نووسیوە لەسەر رەوشی غوتەی رۆژهەڵات و پیشنیارێکی بەپەلەشی ناردووە لەسەر پێویستی گەیشتنی قافڵەی دووەمی هاوکاریەکان.

وتی دەبێت قافڵەکە دەرمان و چارەسەری تێدابێت بۆ پیران و ئه‌وانه‌ی نەخۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه‌ لەگەڵ کوتان بۆ منداڵان.

زیادكردنی فشاری نێودەوڵەتی

ئەبو یاسر وتی: "مۆڵەتدانی رژێمی سوریا به‌ هاتنه‌ناوه‌وه‌ی هاوکاریەکان بۆ ناوچەکە لە دەرئەنجامی فشاری نێودەوڵەتیدا بوو."

وتیشی كارمه‌ندانی بواری میدیا و چالاکوانانی سوری هه‌ڵمه‌تێكی میدیایی سەرکەوتوویان راگەیاند بۆئەوەی رۆشنایی بخەنەسەر داواکانی دانیشتوانەکەی غوتەی رۆژهەڵات.

ئاژانسی فرانس پرێسیش وتی نەتەوە یەکگرتووەکان هەینی "برسیکردنی بەئەنقەستی مەدەنیەکان"ی وەك تاکتیکێكی شه‌ڕ شەرمەزارکرد دوای بڵاوبوونەوەی وێنە "هه‌ژێنه‌ره‌كان"ی منداڵانی توشبوو بە بەدخۆراکییه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر لە غوتەی رۆژهەڵات.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500