هه‌واڵه‌كانی عێراق
مافی مرۆڤ

راپۆرتی نەتەوە یەکگرتوەکان رژێمی سوریا بە هێرشی کیمیایی تۆمەتباردەکات

ئاژانسی فرانس پرێس

سورییەکان لە 12ی تەمموزدا گردبوونەوە و وێنەی قوربانیانیان پێیە لەکاتی یاکردنەوەدا لە خان شێخون، شارۆچکەیەکی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن لە پارێزگای ئیدلیب، 100 رۆژ دوای ئەوەی هێرشێکی کیمیایی زیاد لە 80 کەسی کوشت. [عومەر حاج قه‌دور / ئاژانسی فرانس پرێس]

سورییەکان لە 12ی تەمموزدا گردبوونەوە و وێنەی قوربانیانیان پێیە لەکاتی یاکردنەوەدا لە خان شێخون، شارۆچکەیەکی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن لە پارێزگای ئیدلیب، 100 رۆژ دوای ئەوەی هێرشێکی کیمیایی زیاد لە 80 کەسی کوشت. [عومەر حاج قه‌دور / ئاژانسی فرانس پرێس]

لێکۆڵەرانی نەتەوە یەکگرتوەکان پێنجشەممە (26ی تشرینی یەکەم) رژێمی سوریایان تۆمەتبارکرد به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌وهێرشە کیمیایەی کرایە سەر شارۆچکەی خان شێخونلە باکوری خۆرئاوای سوریا کە زیاد لە 80 کەسی کوشت ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌مساڵدا.

بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتوەکان، هێرشەکەی 4 نیسان، کە موشه‌كی گازی سارین گیرایه‌ ئەو شارۆچکەیەی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن لە پارێزگای ئیدلیب، 83 کەسی کوشت.

روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ ژمارەی کوژراوانی بە 87 کەس لەقەڵەمدا، لەنێویاندا زیاد لە 30 منداڵ.

وێنەی قوربانیانی مردوو یان له‌سه‌ره‌مه‌رگدا، لەنێویاندا منداڵی بچوك، توڕەیی جیهانیی لێکەوتەوە و وایکردهێرشێکی ئەمریکا وەك کاردانەوە بکرێتە سەر فڕۆکەخانەیەکی سوریا.

پیاوێکی سوری نوێژدەکات لە 12ی تەمموزدا لە گۆڕستانێکی خان شێخون، 100 رۆژ دوای هێرشێکی کیمیایی کوشندە کە لیژنەیەکی نەتەوە یەکگرتوەکان رژێمی سوریای پێ تۆمەتبارکردووە. [عومەر حاج قه‌دور / ئاژانسی فرانس پرێس]

پیاوێکی سوری نوێژدەکات لە 12ی تەمموزدا لە گۆڕستانێکی خان شێخون، 100 رۆژ دوای هێرشێکی کیمیایی کوشندە کە لیژنەیەکی نەتەوە یەکگرتوەکان رژێمی سوریای پێ تۆمەتبارکردووە. [عومەر حاج قه‌دور / ئاژانسی فرانس پرێس]

بەگوێرەی راپۆرتەکە، "لیژنەکە تەواو متمانەی بەوە هەیە کە کۆماری عەرەبی سوریا بەرپرسە لە بڵاوکردنەوەی سارین لە خان شێخون لە 4 نیسانی 2017".

بانگه‌واز بۆ سزادان

رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ هەینی تکای کرد لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ سەپاندنی سزا بەسەر رژێمی سوریادا.

ئەم رێکخراوە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان "دەبێت بەخێرایی کاربکات بۆ راگه‌یاندنی به‌رپرسیارێتی بە سەپاندنی سزا بەسەر ئەو تاك و کیانانەی بەرپرسن لە هێرشە کیمیاییەکان لە سوریا".

جێگری بەڕێوەبەری کاروباره‌ کتوپڕه‌كانی رێکخراوەکە، ئۆلی سۆلڤانگ، وتی راپۆرتی لیژنەکە "دەبێت کۆتاییبهێنێت بە گومڕاكاری و تیۆره‌ ساخته‌كان کە لەلایەن حکومەتی سوریاوە بڵاوكراونه‌ته‌وه‌".

سۆلڤانگ وتی: "بەکارهێنانی یەك لەدوای یەکی چەکی کیمیایی لەلایەن سوریاوە هەڕەشەیەکی جددیە بۆ سەر قەدەغەی جیهانی لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی."

"هەموو وڵاتان خواستیان ئەوەیە کە ئاماژەیەکی بەهێز بنێرن بەوەی چاو له‌م تاوانانه‌ ناپۆشن."

پسپۆڕانی نەتەوە یەکگرتوەکانیش رژێمی سوریایان تۆمەتبارکردوە بە ئەنجامدانی هێرش بە گازی کلۆر لە باکوری وڵاتەکە لە 2014 و 2015.

روسیا هەینی رەخنەی لە راپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتوەکان گرت، جێگری وەزیری دەرەوە، سێرگێی ریابکۆڤ، وتی بەڵگەی ناجێگیر و پشتڕاستنەکراوەی تێدابووە.

روسیا و رژێمی سوریا پێشتر ئاماژەیان بەوەدەکرد پێدەچێت چەکێکی ئۆپۆزسیۆن تەقیبێتەوە لەسەر خاکەکە لە خان شێخون.

ریابکۆڤ وتی وڵاتانی دیکە هەوڵیانداوە راپۆرتەکە بەکاربهێنن بۆ "چارەسەرکردنی کێشە جیۆپۆلیتیکیەکانی خۆیان لە سوریا". وتیشی کە روسیا شیکاری بۆ ئەنجامەکان دەکات و بەمزوانە وەڵامێك بڵاودەکاتەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

خوامان بەسە و ئەو باشترین رێکخەری کاروبارەکانە!

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌