شاری عێراقیی کەربەلا ئامادەکاری دەکات بۆ بەخێرهاتنی چەندین ملیۆن زیارەتکەرانی شیعە، کە 9 تشرنی دووەم لە تەواوی وڵاتەکە و ناوچەکەوە دێن بۆ عاشورا، ساڵیادە چل رۆژەکەی مردنی ئیمام حسێن.
بۆنەکەی ئەمساڵ پێشبینیدەکرێت گەورەترین بێت لە عێراقدا، چونکە "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) توشی زنجیرەیەك شکست بۆتەوە.
بەرپرسە عێراقیەکان دەڵێن ئەمەش پرسی ئاسایش درووست دەکات، چونکە زیارەتکەران بە رۆیشتن بەپێ گەشتدەکەن بەرەو مەزارگەكه و ترسی ئەوە هەیە چەند شانەیەکی گروپەکە بیانەوێت تۆڵەی لەدەستدانی ناوچەکان بکەنەوە لە رێگای بە ئامانجگرتنی مەدەنیەکانهوه.
پارێزگاری پارێزگای کەربەلا نەسیف خیتابی وتی:" ژمارەی میوانەکانی ئەمساڵ پێشبینی دەکرێت زیاتر بێت لە ژمارەی ساڵی رابردوو."
پارساڵ، 20 ملیۆن میوان چوون بۆ کەربەلا لە چەندین پارێزگای عێراق و وڵاتانی دراوسێوە.
ئاسایشی زیاتر
زیارەتکەران بەپێ دەچنە کەربەلا لە پارێزگاکانی هاوسێوە و ئەمەش پێویستی بە ئەمنیەتی توندە بەدرێژایی رێگانی گەشتەکەیان لە بەسرەوە لە باشور و میسان لە رۆژهەڵاتهوه و بەغدا لە باکورەوە.
سەرۆکی لیژنەی ئەمنی ئەنجومەنی پارێزگای کەربەلا ئەقیل مەسعودی وتی ئامادەکاریەکان بۆ عاشورا، کە ئەمنیەت و دابینکردنی خزمەتگوزاریەکان لەخۆدەگرێت، لە مانگی عاشوراوە دەستیان پێکردوە کە 29 ئەیلول بوو، تا ئێستاش بەردەوامە.
مەسعودی بە دیارونای وت: "پارێزگای کەربەلا لەوکاتەوە لە ئامادەباشیدایە."
وتیشی هەموو ئاژانسە ئەمنی و حکومییهكان بەشێکن لە پلانە گشتیەکە بۆ راگرتنی ئاسایش و دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ میوانەکان.
ههروهها وتی هێزە ئەمنیەکان لە کەربەلا بە هاوکاری لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا و یەکەکانی پۆلیس لە پارێزگاکانی تەنیشتی چەندین ههڵمهتیان ئەنجامداوە بهمهبهستی رێگریكردن و دەستگیرکردنی چەند کەس و گومانلێکراوێك.
وتیشی هێزە ئەمنیەکان هەوڵە هەواڵگریەکانیشیان زیاترکردووە.
وتی: "ئەم شێوە بۆنانە هەلێکن بۆ گروپە تیرۆریستیەکان، بەتایبەتی قاعیدە و داعش،" چونکە هەردووکیان هەوڵیانداوە میوانەکان بە ئامانج بگرن.
ههروهها وتی داعش ساڵی پار هەوڵیدا هێرش بکاتەسەر بۆنەکە بە ناردنی چەندین خۆکوژ بۆ عەین تەمەر لە رۆژئاوای کەربەلا بەڵام هێزە عێراقیەکان بەرپەچی هێرشەکەیان دایەوە لە 14 تشرینی دووەمدا و خۆکوژەکانیان کوشت بەرلەوەی بگەنە ئامانجەکانیان.
پاراستنی کەربەلا
شارەزای ئەمنی فازڵ ئەبو رهغیف بە دیارونای وت هەوڵەکان بۆ پاراستنی زیارەتکەران دەبێت لەگەڵ گرتنەوەی شوێنەکانی چەکدارانی داعشدا دەستپێبکات لە شارۆچکەی قائیمی پارێزگای ئەنبار، کە دوا قەڵای گروپەکەیە.
وتی نزیکتر لە کەربەلاوه رێکارە ئەمنیەکان بۆ پاراستنی میوانەکانی ئەمساڵ جیاواز دەبێت لە ساڵی رابردوو، کە زیاتر رێکارە باوەکانی وەك گرتنی شەقامەکان و سەپاندنی قەدەغەکردنی هاتوچۆ بوو.
وتیشی ئەمساڵ ئۆپەراسیۆنە ئەمنیەکان زیاتر پشتدەبەستن بە هەواڵگری و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە سەرکردایەتی داعش دەتوانن پلانی هێرشکردن بکەن تەنانەت لە شوێنە دووردەستەکانی وەك قائیم.
ئەبو رەغیف وتی سێ رێکاری سەرەکی ئەمنی جێبەجێدەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە پارێزگای کەربەلاش چەند هەنگاوێکی ناوە بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریەکان و شوێنی مانەوە بۆ زیارەتکەران.
سەرۆکی شاری زیارهتكهرانی ئیمام حسێن، عەبدول ئەمیر تەها، بە دیارونای وت ئهم كۆمهڵگهی نیشتهجێ گەورەیە ئامادەکاریەکانی تەواوکردووە بۆ بەخێرهاتنی عێراقیەکان و میوانە بیانیەکان و ئامادەیە بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریە تەندروستییهكان و رێنماییه ئایینیەکان.
من ئامادهم لەپێناوی زیارەتێکی عاشورادا بمرم تا سەردانی ئەبو فەزل و حسێن بکەم. بەهیوام ئێوه بتوانن یارمەتیم بدەن ئەو زیارەتە بکەم. خودا پاداشتتان بداتەوە.
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت