سەدان خوێندکار دووبارە دەستیانکردەوە بە خوێندن ئەم هەفتەیە لە شاری تازە رزگارکراوی عەننە لەوپەڕی خۆرئاوای پارێزگای ئەنبار، بەرپرسان بە دیارونایان وت.
نزیکەی 2,500 خوێندکاری سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی دەستیانکردەوە بە خوێندن یەکشەممە (22 تشرینی یەکەم)، یەك مانگ دوای ئەوەیهێزەکانی عێراق رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان لە شارەکە دەرکرد، سەرۆکی ئەنجومەنی خۆجێی عەبدولکەریم عانی وتی.
وتیشی دەستپێکردنەوەی وانەکان ئاماژەیەکی روونە بەوەی ئێستا عەننە سەقامگیرە.
ههروهها وتی: "دەستبەجێ دوای کۆتاییهاتنی شەڕەکە، هەوڵەکانمان دەستپێکرد بۆ بنیاتنانەوەی شارەکە." وتیشی کەرتی پەروەردە لە ئەولەویاتی هەرە لەپێشینەیانە.
عانی وتی: "سێ خوێندنگەمان کردۆتەوە و هەموو پێداویستییەکی پەروەردەییمان پێشکەشکردووە بۆ خوێندکارانی تۆمارکراو، لەوانه کتێب و قهڵهم و دهفتهر."
ئاماژەی بەوەشکرد کە هێزە ئەمنیەکان کاردەکەن بۆ دابینکردنی پارێزگاری بۆ خوێندنگەکان.
وتی خزمەتگوزاریهكانی ئاوی خواردنەوە و کارەبا و پەیوەندیکردنیش گەڕێندراونەتەوە و کەرتی تەندروستیش "وردهوورده بنیاتدەنرێتەوە".
وتیشی: "بابەتەکانی کۆمەك و فریاگوزاری پێشکەشکراون بە خەڵکەکە لەڕێگەی رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی کۆمەکەوە."
ئاسایش پهرهیسهندووه
عانی وتی دوو لەسەر سێی دانیشتوانە عهننه كه پێكهاتبوو له 32,000 كهس، شارەکەیان بهجێهێشت پێش دەستپێکی شەڕەکانی رزگاری و هیواشی دەربڕی بەوەی کە بەمزوانە بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان دوای دڵنیابوونهوه له پشتخانی ئەمنییان.
وتیشی ئەو خەڵکەی کە نەڕۆیشتوون پشکنینی ئەمنیان لەگەڵدا کراوە بۆ دڵنیایی لەوەی تیرۆریستان خۆیان لەنێوانیاندا نەشاردۆتەوە.
ههروهها وتی عەننە لەئێستادا سەقامگیر و ئەمینە، "بەوەی هێزەکانی عێراق لە فیرقەی 7 و 8 و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە کۆنترۆڵی تەواوەتییان بەسەر گەڕەکەکانی شارەکەدا کردووە".
وتیشی ئەو هێزەی لە عەننە جێگیرکراوە "بەسە بۆ پاراستنی ئەمنیەت و پارێزگاریكردنی شارەکە لە هێرشی تیرۆریستی".