هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

چەکدارێکی دەستگیرکراوی داعش دەڵێت 'یارییەکە تەواو'

حەسەن عوبێدی لە بەغدا

ئەندامانی هێزە عێراقیەکان پێشڕەوی دەکەن لە عەننەی پارێزگای فراوانی خۆرئاوا له‌سەر سنوری سوریا، لە 20ی ئەیلولدا، لەکاتێکدا بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکەیان بۆ گرتنی دوایین بنکەکانی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) لە پارێزگاکە. [رۆژنامەوانێك / ئاژانسی فرانس پرێس]

ئەندامانی هێزە عێراقیەکان پێشڕەوی دەکەن لە عەننەی پارێزگای فراوانی خۆرئاوا له‌سەر سنوری سوریا، لە 20ی ئەیلولدا، لەکاتێکدا بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکەیان بۆ گرتنی دوایین بنکەکانی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) لە پارێزگاکە. [رۆژنامەوانێك / ئاژانسی فرانس پرێس]

سێ رۆژ دوای پەیوەندیکردن بە ریزەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە لە پارێزگای ئەنبار، چەکدارێکی دەستگیرکراو لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتی دیارونادا رەوانەوەی خەیاڵی خۆی دەربارەی گروپەکە دەخاتەڕوو.

بەرەکات حسێن مەحمود، 24 ساڵ، دوو مانگ لەمەوپێش لە ناوچەی بیابانیی کیلۆ 160، له‌ خۆرئاوای رەمادی، دەستگیرکرا دوای هێرشێكی هێزەکانی عێراق بۆ سەر پێگەیەکی داعش کە زۆرێك لە ئەندامانی گروپەکەی کوشت و وایکرد ئەوانیدی هەڵبێن.

چەکدارانی هاوڕێی مەحمود ئەویان جێهێشت دوای ئەوەی قاچی لە هێرشەکەدا برینداربوو.

دوای پێدانی چارەسەر، گواسترایەوە بۆ زیندانێك لە رەمادی و لەوێ چاوەڕوانی دادگاییکردنە.

لە زیندانە توندە ئەمنیەکەی خۆیەوە لە رەمادی، مەحمود بە دیارونای وت زۆر تاوانی ئەنجامداوە لەکاتێکدا کە لەگەڵ داعش بوو، شایەنی هەر سزایەکە کە بدرێت، چونکە ماڵوێرانیی به‌سه‌ر زۆر خێزانی عێراقیدا هێناوه‌.

وتیشی کە داعش بنکەی پشتیوانیی خۆی لەدەستداوە و ناتوانێت ئەندامی نوێ راکێشێت.

دیارونا: باسی خۆتمان بۆ بکە

بەرەکات حسێن مەحمود: تەمەنم 24 ساڵە، خەڵکی رەمادیم. خوێندکاری بەشی فیزیا بووم لە [زانکۆی ئەنبار] کۆلێژی زانست تا 2014 و ئامادەی تەواوکردنی بووم.

ژیانم لە هەموو روویەکەوە باش بوو، بەڵام شەیتان، گەمژەیی و ساویلکەیی پێکەوە دژم وەستان و گه‌یاندمیان به‌م شوێنەی ئەمڕۆ لێیم.

دیارونا: چۆن گەیشتیتە ئێرە؟

مەحمود:لەڕێگەی ئەو هاوڕێ خراپانەوە بوو کە قایلیانکردم چەكهەڵگرتن تاکە چارەسەرە بۆ کۆتاییهێنان به‌م نادادپەروەرییە [...].

لە گروپێكدا خۆم ناونوسکرد ناسراو بوو بە 'ئەحرار ئه‌لحەوز'، کە نەمزانی راستیەکەی بەشێكە لە داعش.

ئەمە لە سەرەتای شوباتی 2014دا بوو، لەوه‌به‌ودوا لە ریزەکانی گروپەکەدا چوومە پێشەوە تا وایلێهات موچەیەکی باشم وەردەگرت لە داعش.

بەشداربووم لە کوشتنی خەڵكی بێتاواندا، سەرەتا هەمووی لەژێر دروشمی شۆڕشگێڕانەدا، کە دواتر بووە دروشمی ئایینی کە ئەوانیدی بە کافر ناودەبرد، تا دواتر سوننەکان خۆشیانشیان بە كافر ناوبرد.

دیارونا:کێ به‌رپرست بوو؟

مەحمود: زۆر بوون، هەموویان تاوانبار بوون. من تاکەکەس بووم کە چووبوومە زانکۆ. ئەوانیدی [...] زۆر کێشەی دەروونییان هەبوو. هەستیان بە کەمی دەکرد، تەنانەت چەکدارانی دیکەش و هەرکەسێك خۆی لەناویاندا ببینیایەتەوە بەدڵنیاییەوە باوەڕی بەو فیلمانە نەدەکرد کە دروستیاندەکرد.

هەندێکیان باوك و برای خۆیان کوشت لەژێر پاساوی وەلاء و بەراء [دڵسۆزی و بێبەریبوون] و ئەوانیدی مادەی بێهۆشکەریان بەکاردەهێنا و تەنیا خوازیاری دەسەڵات و کوشتن و ژن و پارە بوون و هیچی دیکە.

دیارونا: هەرگیز چاوت بە بەغدادی کەوت؟

مەحمود:نەخێر، ته‌نانه‌ت بۆ جارێكیش نا. بەڵام رێنماییمان لەوەوە بۆ دەهات، هەندێکجار لەڕێگەی به‌رپرسه‌كانمانه‌وه‌، هەموویان پێیاندەوتین بەردەوامبین لە شەڕ و کوشتن، کە ئه‌وه‌ی بە کلیلی سەرکەوتن دەبینی.

گرنگترین شت بۆ [بەغدادی] چاندنی ترسی گروپەکە بوو لە دڵی خەڵکدا، هەربۆیەش تەرکیزی دەخستە سەر کوشتنی ئەوانەی گوێڕایەڵ نەبوون لە مەیدانه‌ گشتییه‌كاندا تا ئەوانیدیکە بترسێنێت.

دیارونا: چ تاوانێکت ئەنجامداوە؟

مەحمود:زۆر تاوان هەبوون کە من لەگەڵ ئەوانه‌ی لەگەڵم بوون بە کۆ ئەنجاممان داون. سوننە عێراقیەکانمان زیاتر لەوانیدی کوشت -- کە داعش بانگەشەی ئەوەی دەکرد بۆ پاراستنیان هاتووە. --

زۆرجار پێیاندەوتین ئەو سوننانەی گوێڕایەڵ نین یان دژایەتی گروپەکە دەکەن کوشتنیان شایستەترە لە دوژمن، چونکە ئەوان مەترسییەکی ناوخۆیین کە هەڕەشە لە خەلافەته‌كه‌ دەکەن.

سه‌رجه‌می خێزانانمان دەکوشت.

دیاروناباوەڕت بە بەناو-خەلافەتەکەی داعش هەبوو؟

مەحمود:سەرەتا، بەڵێ. بە باشترین بژاردەم دەزانی بۆ کۆتاییهێنان بە ده‌سه‌ڵات و کێشەکانمان لەگەڵ حکومەت لە بەغدا. بەڵام دواتر درکم بە رووی راستەقینەی [داعش] کرد.

ئەوان جگه‌ لە درۆزن هیچی تر نەبوون. تەنیا دروشم بوو. لە هەر شتێك زیاتر دەسەڵاتیان دەویست و شتیان دەشاردەوە لەکاتێکدا خواپەرستی و دڵسۆزییان پیشانده‌دا.

بەڵام ناتوانن حوکمی هیچ کەسێك بدەن، چونکە ئەوان دڕندەی بێبەزەیین و منیش یەكێك بووم لەوان. منیش واملێهات، بێ بەزەیی یان هەر هەستێکی تری مرۆیی.

دیارونا: هەوڵتدا لە گروپەکە هەڵبێیت؟

مەحمود: چەندجار هەوڵمدا، بەڵام زۆر رۆچووبووم، بۆیە جێهێشتنیان مانای وابوو دەستگیردەکرێم و تەنانەت دەکوژرێم، گەر لەلایەن هێزە عێراقیەکانەوە نەبوایە، ئەوا خەڵکی ناوچەکە کە لێمان تووڕە بوون.

بۆیە هەوڵمدا هەڵبێم بۆ سوریا و لەوێوە بۆ تورکیا، بەڵام سەرکەوتوو نەبووم و پێش ئەوە لەلایەن هێزە عێراقیەکانەوە دەستگیرکرام بەهۆی برینی قاچمەوە، کە بڕاوەتەوە، وەك ئێستا دەیبینی.

دیارونا: هیچ کەسێك لە خزمەکانت لە زیندان سەردانیان کردیت؟

مەحمود: نەخێر. هەرچەندە هەموویان دەزانن دەستگیرکراوم، نایانەوێت کەس بزانێت یان تەنانەت بزانن کە ئەم تاوانبارە خزمیانە.

هەربۆیەش داوام لە کەس نەکردووە پەیامیان بۆ بنێرێت یان هەواڵی منیان پێبدات.

پێموایە، له‌ڕاستیدا دڵنیام، له‌ئێستادا هیچ شەرەفێك لە مندا نابینن، بەتایبەتی براکانم، چونکە یەکێکیان وەك ئەفسەری پۆلیس کاردەکات.

دیارونا: هیچ پەشیمانیت؟

مەحمود: ئێستا زۆر درەنگە باس لە پەشیمانی بکەم. چاوەڕێی سێدارە دەکەم. پێموایە زۆر دادوەرانەیە لەسەرئەوەی ئەنجاممداوە. [...]

ئێمە بچوکدەبینەوە و تەواودەبین، ئەندامانی گروپەکەش یان دەکوژرێن یان هەڵدێن.

چیتر هیچ خۆبەخش یان كه‌سێك نەماوە په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بكات.

به‌ش به‌ حاڵی خۆم، دانم بە هەموو شتێکدا ناوە و چاوەڕێی سزادان دەکەم.

بەهیوام سزای ئەم دنیایەم رێگەیەك بێت تا نەچمە دۆزەخ لە رۆژی زیندووبوونەوەدا.

دیارونا: هیچ کۆتا قسەیەکت هەیە بۆ ئەوانەی هێشتا لەسەر رێچکەی داعشن؟

مەحمود:یارییەکە تەواو بوو، ئێمە دۆڕاین و دەبێت باجەکەشی بدەین.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500