مردنی بەئاشکرا راگه‌یه‌ندراوی فەرماندیەکی سوپای پاسداران لە سوریا بەڵگەی نوێ دەخاتەڕوو لەسەر تێوەگلانی راستەوخۆی ئێران لە شەڕی ئەو وڵاتەدا، شارەزایانی کاروباری ئێران بە دیارونایان وت.
میدیاکانی ئێران و پێگە فەرمیەکان یەکشەممە (15 تشرینی یەکەم) پشتڕاستیانکردەوە کە جەنەاڵ عەبدوڵا خوسرەوی کە فەرماندەی بەتالیۆنی فاتحینی سوپای پاسداران بوو لە سوریا کوژراوە.
خوسرەوی ناوی هاتووە وەك فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی خه‌ڵكی شاری ئاراك کە بۆ سوریا نێردرابوو تا شه‌ڕبكان هاوشانی هاوشارییه‌كانی.
شێیار تورکۆ کە شارەزایه لە کاروباری سوپای پاسداران و ئەو شێوازانەدا کە سوپاکە بەکاریدەهێنێت بۆ دابینکردنی دارایی و بڵاوبوونەوەی، وتی هەواڵی مردنی خوسرەوی بەڵگەی زیاتر پێشکەشدەکات لە تێوەگلانی راستەوخۆی ئێران لە شەڕی سوریادا.
تورکۆ بە دیارونای وت بەتایبەتی ئەوە بەڵگەی روون پێشکەشدەکات لە تێوەگلانی ئێران لە گواستنەوەی شەڕکەرانی بیانی بۆ سوریا بۆ بەشداریکردن لە شەڕەکاندا.
خوسرەوی بەوە ناسرابوو کە فەرماندەی بەتالیۆنەکانی فاتحینە کە گروپێکی شەڕکەری خۆبەخشە و سەربە هێزی سەربازیی بەسیجە.
وتیشی: "دوای هەڵگیرسانی شەڕی سوریا هەندێك یەکەی بەتالیۆنی فاتحین بۆ سوریا گوازراونەوە لەرێگەی ئاسمانییەوە بەبیانوی پاراستنی مەزارگە پیرۆزەکان لە دیمەشق."
یه‌كه‌كانی تر گوێزرانه‌وه بۆ پارێزگاكانی حومس و حه‌ما له سوریا كه له‌وێ كارده‌كه‌ن شانبه‌شانی یه‌كه‌كانی حیزبوڵڵا و ملیشیا شیعه‌كانی تری ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزی قودسی بژارده، له‌وانه‌ش كه‌تیبه‌ی فاتمیوون، كه شه‌ڕكه‌ری ئه‌فغانی له‌خۆده‌گرێت، له‌گه‌ڵ كه‌تیبه‌ی زه‌ینه‌بیوون، كه هاوڵاتیی پاكستانی پێكهاتوون.
تورکۆ وتی لانیکەم نزیکەی 3,000 سەربازی بەتالیۆنی فاتحین لە سوریادا هەن و ماوە ماوە ئاڵ‌وگۆڕیان پێدەکرێت له‌گه‌ڵ سەربازی تازە.
وتیشی هێزەکە پێکدێت لە ئەفسەر و ئەندامانی سوپای پاسداران و خۆبەخشە مەدەنیەکان کە زۆربەیان لەلایەن تیمەكانی حەشدی تائیفی سه‌ربه سوپای پاسدارانەوە ناونوسکراون.
کوژرانەکە ئەجێندای هەرێمی دەردەخات
تورکۆ وتی کوژرانی خوسرەوی شکستێکی ئازاربەخش بوو بۆ سوپای پاسداران کە "کەسێکی کۆنی سوپای پاسداران بوو و یەکێك بوو لە ئەفسەره باڵاکان کە لە جه‌نگی ئێران و عێراقدا شه‌ڕیكردبوو."
لێکۆڵەری ناوه‌ندی شەرق بۆ توێژینه‌وه هەرێمایەتی و ستراتیژیه‌كان، فازی سەید، کە شارەزایی لە کاروباری ئێران‌دا هەیە، وتی سوپای پاسداران هەموو هەوڵی خۆی داوە بۆ پەردەپۆشکردنی هەواڵەکە سەبارەت بە شەڕکەرانی ئێرانی لە سوریا لە ترسی کاردانەوە نێودەوڵەتیەکان.
وتیشی: "بەڵام ئەو ژمارە زۆرەی شەڕ و ئه‌و لەدەستدانە زۆرانەی توشی ئێرانیەکان و میلیشیاکانیان بووه کێشەکەی ئاشکرا کردووە بەشێوەیەکی گەورە."
هەروەها وتی ئەمە بەزۆری دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی سوپای پاسداران زۆربەی هێزەکانی لە بەشەکانی رۆژهەڵاتی پارێزگای حومس و ناوچە سنورییه‌كانی سوریا و عێراقدا جێگیرکرد بۆ دەستبەسەرداگرتنی خاڵە سنوریەکان.
ئه‌مه به‌شێكه له پلانی ئێران بۆ كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وێكی زه‌مینی له تارانه وه بۆ سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست، كه له‌ڕێی ئه‌وه‌وه ده‌توانێت چه‌كدار و چه‌ك ره‌وانه‌بكات و بازرگان‌یش بره‌وپێبدات و به‌و شێوه‌یه ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌هێزبكات له ناوچه‌كه‌دا.
سەید وتی زیانەکانی ئێران زۆر گەورەن کە ده‌رده‌كه‌وێت له‌و ژمارە زۆره‌ی راگەیاندنی کوژرانی ئەفسەران لە مانگەکانی رابردوودا.
وتیشی، زیانه گیانییه دیاره‌كان ئه‌م كه‌سانه له‌خۆده‌گرن، عه‌قید مورته‌زا شه‌لمانی و عه‌مید مسته‌فا محه‌مه‌دی و راوێژكارانی سه‌ربازیی سوپای پاسداران محه‌مه‌د تاج و مورته‌زا حسێنپوور.