هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

دوور لە بەرەکانی جەنگ خۆبەخشان ئامادەکاری دەکەن بۆ بنیاتنانەوەی رەققە

ئاژانسی فرانس پرێس

ئەم وێنەیه‌ له‌ ئه‌رشیفه‌وه‌ کە لە 22 ئەیلول گیراوە زیانەکان پیشاندەدات لە شاری رەققەی به‌ شه‌ڕ وێرانبوودا له‌ باکوری سوریا. له‌كاتێكدا هێزەکانی سوریای دیموکرات شه‌ڕده‌كه‌ن بۆ وەدەرنانی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) لە دوایین حەشارگەکانیاندا لە رەققە، ئەنجومەنی شارەکە لە تاراوگه‌ پێشتر دەستیكردووه‌ بە کارکردن بۆ گێڕانەوەی ژیان بۆ شارە وێرانبووەکەیان. [دەلیل سلێمان/ئاژانسی فرانس پرێس]

ئەم وێنەیه‌ له‌ ئه‌رشیفه‌وه‌ کە لە 22 ئەیلول گیراوە زیانەکان پیشاندەدات لە شاری رەققەی به‌ شه‌ڕ وێرانبوودا له‌ باکوری سوریا. له‌كاتێكدا هێزەکانی سوریای دیموکرات شه‌ڕده‌كه‌ن بۆ وەدەرنانی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) لە دوایین حەشارگەکانیاندا لە رەققە، ئەنجومەنی شارەکە لە تاراوگه‌ پێشتر دەستیكردووه‌ بە کارکردن بۆ گێڕانەوەی ژیان بۆ شارە وێرانبووەکەیان. [دەلیل سلێمان/ئاژانسی فرانس پرێس]

له‌كاتێكدا هێزەکانی سوریای دیموکرات شه‌ڕیانده‌كرد بۆ وەدەرنانی رێکخراوی ''دەوڵەتی ئیسلامی'' (داعش) لە دوایین حەشارگەکانیان لە رەققەی سوریادا، ئەنجومەنێکی شارەکە لە تاراوگه‌ پێشتر دەستی بە کارکرد بۆ گێڕانەوەی ژیان بۆ شارە وێرانبووەکەی.

لە بارەگا جه‌نجاڵه‌كاندا لە عەین عیسا، بەدووری 50 کیلۆمەتر لە باکوری رەققە، ئەندازیار و پارێزەران کاری لەپێشینەیان دیاریدەکەن بۆ بنیاتنانەوەی شارە بەشەڕ وێرانبووەکەیان.

محەمەد حەسەن، تەمەن 27 ساڵ، کە ئەندازیارە و ئەندامی ئەنجومەنی مەدەنی رەققەشە، وتی: "ئێمە هەموو بستیکی رەققە شارەزاین."

حەسەن نەخشەیەکی شارەکەی دەرهێنا و پەنجەی راکێشا بۆ دوو وێستگەی ئاو کە پێویستیان بە چاککردنەوە هەیە لەگەڵ شەقامێکی گشتی کە پێویستی بە پاککردنەوە دەبێت لە خۆڵوخاشاك.

ئەم وێنەیه‌ له‌ ئه‌رشیفه‌وه‌ کە لە 1 تشرینی یەکەم گیراوە زیانەکانی نەخۆشخانەی ناوەندی پیشان دەدات لە شاری رەققە. [بولێنت کیڵیچ/ئاژانسی فرانس پرێس]

ئەم وێنەیه‌ له‌ ئه‌رشیفه‌وه‌ کە لە 1 تشرینی یەکەم گیراوە زیانەکانی نەخۆشخانەی ناوەندی پیشان دەدات لە شاری رەققە. [بولێنت کیڵیچ/ئاژانسی فرانس پرێس]

بە پەرۆشەوە وتی: "ئێمە لە دەرەوە دەست پێدەکەین و کاردەکەین بەرەو ناوەوە."

هێزەکانی سوریای دیموکرات سێشەممە (17 تشرینی یەکەم) رایانگەیاند بەتەواوی رەققەیان لە داعش سه‌ندۆته‌وه‌ بەڵام زۆربەی شارەکە وێرانبووە بە بۆردومانی قورس کە وای لە زۆربەی شەقامەکان کردووە نەناسرێنەوە.

هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی نیشانەیه‌ك بێت بۆ پەرۆشیی ئەنجومەنی مەدەنی رەققە بۆ کارکردن، چەند شۆفڵێك بۆ لابردنی خۆڵوخاشاك لەدەرەوەی بینا سادە دوو قاتیەکەی راوه‌ستاون.

له‌وكاته‌وه‌ی شەش مانگ پێش ئێستا دامه‌زرێنرا لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراته‌وه‌، ئه‌و هاوپەیمانێتیه‌ کوردی-عەرەبیه‌ی شه‌ڕ بۆ رەققە ده‌كات، ئەنجومەنەکە زیاتر لە 100 خۆبەخشی هەیە لە شارەکە و دەوروبەری.

ژن و پیاوی تەمەن و نەتەوە و ئایین و پاشخانی پیشەیی جیاواز، دابەشبوون بۆ 14 لیژنە و لەسەر هەموو شتێك کاردەکەن لە کردنەوەی قوتابخانەکانەوە بۆ چاککردنەوەی ئاو و کارەبا و چاککردنەوەی نەخۆشخانە و ماڵەکان.

له‌پێشان مینەکان

سەرۆکی لیژنەی بنیاتنانەوەی ئەنجومەنەکە وتی کاری لەپێشینەی یەکەم لابردنی دەریایەكه‌ لە تەقەمەنیەكان کە توندڕەوان لە شەقام و دامودەزگا حکومی و تەنانەت ماڵە تایبەتەکانیشدا له‌ رەققە بەجێیان هێشتووە.

ئیبراهیم حەسەن، ئەندازیارێكی سه‌رسپی له‌ بە چاویلکەیەکی چوارچێوە باریکەوە لە نوسینگە بچوکەکەی دانیشتبوو، بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "ئەمە ئاستەنگێکی گەورەیە -- ئێمە ناتوانین هیچ شتیکی تر بکەین پێشئەوەی مینەکان لاببەین."

"قۆناغی دووەم چاککردنەوەی تۆڕەکانی ئاو و کارەبایە. دوای هەموو ئەمانە دەتوانین روبکەینە قوتابخانەکان. ئەمانە کاری گرنگی لەپێشینەن."

حەسەن وتی زۆربەی كه‌ره‌سه‌ی بیناسازی پێدەچێت لە هەرێمی کردستانی عێراقەوە هاوردەبکرێت هەرچەندە ئەوەی رەتنەکردەوە کە هەندێك شمه‌كیش له‌ ناوچەکانی حەڵەب و دیمەشقی ژێردەستی حکومەتی سوریاوه‌ دێت.

حەسەن وتی ئەو شۆفڵانەی لەدەرەوە وەستاون یەکەم وەجبەن لە سەرجەمی 56 ئامێر کە ئەنجومەنەکە دەبێت بەدەستی بگات لە هەفتەکانی داهاتودا وەك بەشێك لە یارمەتی لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە.

بەرپرسێکی ئەمریکی کە کاروباری مەدەنی دەکات لە سوریا وتی هەردوو حکومەتی ئەمریکا و ئه‌و هاوپەیمانێتیه‌ش كه‌ بە سەرۆکایەتی ئەمریکا پشتیوانی هێرشەکە دەکەن بۆ گرتنەوەی رەققە، به‌شدارن له‌ "پڕۆژەی کورتخایەن و کاریگەری خێرا"دا بۆ گێڕانەوەی ژیان بۆ رەققە.

له‌وانه‌ هاوکاریكردنی ئۆپەراسیۆنه‌كانی هەڵگرتنەوەی مین لە ناو و دەوروبەری بینا گرنگەکانی وەك قوتابخانە و نەخۆشخانەکان و دابینکردنی هاوکاریی خۆراك و تەندروستی کاتێك رەققە گیرایەوە.

'ئازاریکی زۆر'

ئەندامێکی ئەنجومەنی مەدەنی رەققە، عەبدوڵا ئاریان، کە پارێزەرە لە رەققە و مانگی رابردوو سەردانی رۆمای کرد لەگەڵ ئەندامانی تری ئەنجومەنەکە بۆ داواکردنی هاوکاری دارایی، وتی یەکێتی ئەوروپا بەڵێنی 3.5 ملیۆن دۆلاری داوە بۆ پڕۆژەکانی هەڵگرتنەوەی مین.

بەڵام ئەندامانی ئەنجومەنی مەدەنی رەققە دەڵێن جارێ ناتوانن نرخێکی دیاریکراو بۆ بنیاتنانەوەی رەققە دابنێت چونکە هێشتا دەبێت بۆخۆیان بچنە ناو شارەکەوە.

ئاریان و شەش منداڵەکەی کە بەقاچاغ هێنراونەته‌دەر لەو شارەی ژێردەستی داعش نزیکەی 15 مانگ لەمەوبەر، چاوەڕێن بزانن چی لە ماڵەکەیاندا ماوە.

ئەندازیار، لەیلا مستەفا، جێگری ئەنجومەنی مەدەنی رەققە، وتی: "رەققە هەمان شار نابێت کە پێنج ساڵ لەمەوبەر بەجێهێڵدرا. ئازارێکی زۆر چێژراوه‌."

هەروەها داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد شان بدەنە بەر بەرپرسیارێتی بۆ بنیاتنانەوەی شارۆچکەکەی.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500