چالاکوانانی خۆجێی بە دیارونایان وت گەمارۆی رژێمی سوریا بۆسەر هەرێمی غوتەی رۆژهەڵات نزیك دیمەشق بۆتە هۆکاری کەمبوونەوەی پێداویستییە خۆراکیەکان و دەرمان.
کەمبوونەوەکە هاوکاته لهگهڵ بەرزبوونەوەیەکی بێشوماری نرخی کاڵاکان و رێکخراوە مرۆییەکان ههوڵدهدهن هەرچی خۆراكێك لەبەردەستیاندا ماوە بیدەن بە هاوڵاتیان.
بەرپرسی نوسینگەی پزیشكیی مەرج، دوکتۆر ئەناس ئەبو یاسر، بە دیارونای وت: "هەموو رێگاکان بۆ هەرێمی غوتە بە تەواوەتی داخراون لە پێنج مانگی رابردوودا."
ئەو ئاگربەستەی لە تەمموزدا دەستیپێکرد مەرجی ئەوەبوو کە هەموو خاڵەکانی هاتوچۆ بکرێنەوە بۆ گەیاندنی پێداویستیەکانی خۆراك و دەرمان.
وتی: "بەڵام هێزەکانی رژێم تاکو ئێستا بەردەوامن لە گەمارۆدان." وتیشی خاڵی هاتوچۆی کەمپی وافیدینیان لە قۆناغی دواییدا تەنها دووجار کردۆتەوە کە تاکە رێگەی سەرەکییە.
ههروهها وتی ئەمەش بۆتە هۆی کەمیی خواردن و پێداویستی پزیشكی و رەوشەکەش لەلایەن بازرگانەکانەوە هەلپەرستانە بەکاردەهێنرێت بۆ زیاترکردنی نرخەکان بۆ ئاستێکی شێتانە.
ئەبو یاسر وتی: "بازرگانە چاوبرسیەکان ژمارەیەکی زۆر لە کاڵا خۆراکیهكانیان ئهمباركردووه کە لە رێگای قاچاخەوە بەدەستیانهێناوە."
وتیشی: "هەمیشه بەهانەیان ئەوەیە کە زیاترکردنی نرخەکان بۆ بەرزیی نرخی گواستنەوەیان و ئەو بڕە دەگەڕێتەوە کە دەدرێتە قاچاخچیەکان لە هەردوولا."
وتی رێکخراوە مرۆییەکان لە هەرێمەکە کۆمیتەیەکی هەماهەنگی دوولایەنەیان پێكهێناوه بۆ ئەوەی کاربکەن تاوەکو لە رێگای ئەنجومەنی شارەوانی دەشتەکانی دیمەشقەوە خۆراك بگەینن بەو دانیشتوانەی کە زۆر پێویستیانە.
وتیشی کۆمیتەکە چەند کاڵایەکی وەکو رۆنی چێشتلێنان و شەکر و برنج بە نرخێکی هەرزان دابینکردووە.
ههروهها وتی: "نەوتی سوتەمهنی و ئاردیشی لە نانەوخانەکان بە نرخێکی کەم دابینکردوە وەك هەوڵێك بۆ ئەوەی نرخی بهستەیەك نان دابەزێت بۆ 700 لیرەی سوری (1.36 دۆلار) لە 1,000 لیرەوە." ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە هاوکاریەکە هەموو گوند و شارۆچکەکانی غوتەی رۆژهەڵات دەگرێتەوە.
گەمارۆکە هەروەها کاریگەریی لەسەر پێداویستیە پزیشكیهكان داناوه، بەتایبەتی بۆ نەخۆشیە درێژخایەنەکان، بەساڵاچوان و منداڵەکان، هەروەها کوتان و سیروم و کهلوپهلهكانی فریاكهوتنی سهرهتایی.
وتی: "دەرئەنجامی ئەم کەموکورتیانە زۆر کارەساتبار دەبێت لەکاتێکدا زستان نزیك دەبێتەوە."