هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

فوراتی سەروو بەخێرهاتنی هێزە رزگارکەرەکان دەکات

خالید تائی

دانیشتوانی عه‌ننه‌ بەخێرهاتنێکی گەرمی سەربازە عێراقیەکان دەکەن دوای ئەوەی دەچنە شارەکانی پارێزگای ئەنبارەوە بۆ گرتنه‌وه‌ی لەده‌ست "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) 21 ئەیلول. [خاوەنی وێنە: خێڵه‌كان]

دانیشتوانی عه‌ننه‌ بەخێرهاتنێکی گەرمی سەربازە عێراقیەکان دەکەن دوای ئەوەی دەچنە شارەکانی پارێزگای ئەنبارەوە بۆ گرتنه‌وه‌ی لەده‌ست "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) 21 ئەیلول. [خاوەنی وێنە: خێڵه‌كان]

دانیشتوانی گوند و شارۆچکەکانی هەرێمی فوارتی سەروو لە پارێزگای ئەنبار بەخێرهاتنی هێزە عێراقیەکان دەکەن بە خواردن و شیرینی بەخشینەوە و هەلهەلە و چەندین دربڕینی دیکەی شادمانی.

هێزەکانی ئاسایش و خێڵه‌كان 21 ئەیلول "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان لە عه‌ننه‌ دەرپەڕاندكه‌ یەکێکە لە دوا شارە داگیرکراوەکانی رۆژئاوای ئەنبار.

بەرپرسان دەڵێن خێزانەکان لەناو شارەکەدا گیریانخواردبوو، هەروەها مافە سەرەتاییەکانیان پێشێلکرابوو لە کاتێکدا روبەرووی خۆراکی کەم و دەرمان ببوونەوە.

فەرماندەی هێزه‌ خێڵه‌كیه‌كانی فوراتی سەروو، حەماد سەنەد، وتی: "کاتێك گەیشتین، خێزانەکان ئاڵای سپییان لەدەرەوەی ماڵەکانیان دانا. زۆر دڵخۆش بوون و تامەزرۆی گەیشتنمان بوون."

هێزەکانی عێراق و خێڵه‌كان شاری عه‌ننه‌ی پارێزگای ئەنباریان رزگاركرد له‌ 21 ئەیلول. [خاوەنی وێنە: خێڵه‌كان]

هێزەکانی عێراق و خێڵه‌كان شاری عه‌ننه‌ی پارێزگای ئەنباریان رزگاركرد له‌ 21 ئەیلول. [خاوەنی وێنە: خێڵه‌كان]

سه‌نه‌د بە دیارونای وت: "هەر کە ناوچەکە بە تەواوەتی گیرا، دانیشتوان ماڵەکانیان بەجێهێشت و زۆر بە گەرمی پێشوازییان لێکردین."

دانیشتوانەکە زانیاریی گرنگ ده‌به‌خشن

سەنەد وتی دانیشتوانەکە دەیانزانی کە بارەگاکانی داعش لە کوێن بەهۆی بچوکیی شارەکەوە، هەروەها زۆر هاوکاربوون بۆ هێزە ئەمنیەکان لە دۆزینەوەی شوێنی حەشارگەی چەکەکان و مین و تەقەمەنیەکان.

وتی: "هەندێك لە تەقەمەنیەکان لەناو قوتابخانە و بازاڕ و شوێنە گشتیەکانی دیکەدا دۆزرانەوە."

وتیشی بەر لەوەی داعش بشکێت، دانیشتوانی عه‌ننه‌ راپۆرتی زۆر درووستیان دابووە دەزگاکانی ئاسایش لەسەر شوێنی گروپەکە و بەرگریکردنیان و رێگەخۆشکەر بوو بۆ ئەوەی کە بۆبمباباران بکرێن لەلایەن هێزە ئاسمانیەکانی عێراق و هاوپەیمانانەوە.

ئەو زانیاریانە هاوکاربوون بۆ لە ناوبردنی توانای گروپەکە و رێگە خۆشکەر بوون بۆ رزگاربوون، کە کەمتر لە سێ رۆژی خایاند و هیچ قوربانیەکی مەدەنی لێنەکەوتەوە.

سەنەد وتی: "یەکێك لە پاکترین و رێکخراوترین و باشترین شەڕی پلانبۆکراو بوو. چەندین حەشارگەمان لەناوبرد و دەوری 40 تیرۆریستمان کوشت لە کاتی پێکدادانەکاندا."

وتی بە قسەی دانیشتوانەکە ژمارەیەك چەکداری بینای هەڵهاتوون بۆ قائیم لەگەڵ خێزانەکانیاندا لەکاتی ئه‌و ئۆپەراسیۆنە سەربازیەدا كه‌ بەر لە هێرشەکە ئەنجام درابوو.

بەرەو رزگارکردنی ناوچەکانی دیکە

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە، فیرقەی 7 ی سوپای عێراق و چەکداره‌ خێڵه‌كیه‌كان بەشداربوون لە رزگارکردنەوەی عه‌ننه‌ و گوندەکانی دوروبەریدا.

سەنەد وتی: "ئێمە ئێستا چاوەڕێی فەرمان دەکەین لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانه‌وه‌ بۆ ئەوەی بچین بەرەو رزگارکردنی شارۆچکەکانی دیکەی فوراتی سەروو، کە لە هەموویان گرنتر راوە و قائیمن."

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار نەعیم كه‌عود بە دیارونای وت دانیشتوانی عه‌ننه‌ رۆڵێکی مەزنیان گیڕا لەو سەرکەوتنەی بەدەستهاتووە لە شارەکەیاندا.

وتی: "بەبێ یارمەتیی ئەوان و وەڵامی ئەرێنیی ئەوان، شەڕەکە بەو خێراییە و بەبێ قوربانی مەدەنی کۆتایی پێنەدەهات."

وتیشی: "پێش رزگارکردنی شارەکەیان، خەڵك زانیارییان دەدا لەسەر داعش بە هێزەکانی ئاسایش بە هەر رێگایەك بووبێت، سەرباری ئەوەی کە ئەمە سەرکێشی بوو بە ژیانی خۆیان و خێزانەکانیانەوە."

كه‌عود وتی ئەوەش هاوکاربوو بۆ هێزە عێراقیەکان تاکو بۆمبه‌ چێنراوه‌كان بدۆزنەوە کە لەلایەن داعشەوە دانرابوون.

وتیشی: "ئه‌و زانیاریانه‌ی دابوویان، ژیانی سەربازەکانی پاراست و رێگەی کردەوە بۆ پێشڕەویی سوپا و ئۆپەراسیۆنه‌كانی پشكنینیشی پارێزراوتر کرد."

دانیشتوان شه‌ڕده‌كه‌ن بۆ خاکەکەکیان

كه‌عود وتی ئه‌و خێزانانه‌ی لەلایەن داعشەوە ئاوارە کرابوون لە فوراتی سەروو، دەستێکی باڵایان هەبووە لە گرتنەوەی ناوچەکانیاندا.

ئاماژەشی كرد بۆ کەسێك كه‌ پێشتر ئەفسەری پۆلیس بوو، لەگەڵ کوڕەکەیدا خۆبەخشانە تا دوا فیشك دژی گروپەکە شه‌ڕیانكرد.

هەردووکیان لە کاتی پێکدادانەکاندا کوژران.

سەرۆك هۆزی کەربەلا، ئەو هۆزەی لە شەڕەکەدا بەشداربوو، رەباح بدەیوی کەربولی، وتی: "خەڵك زۆر بەتوندی پشتگیریی هێزە ئەمنیەکانیان کرد."

كه‌ربولی بە دیارونای وت: "ئێمە هەموو مافێکمان هەیە کە شانازی بکەین بەو چەند خیزانە ئاوارەیەی فوراتی سەرووه‌وه‌ کە خۆبەخشانە شەڕیان دژی تیرۆریزم کرد."

وتی ئەوان بۆ دەرکردنی داعش لە خاکەکەیان شەڕیانکرد و قوربانیی گەورەیان داوە، وتیشی ئەوان سوور بوون لەسەر شەڕکردن سەرباری مەترسیەکان.

هه‌روه‌ها وتی: "گرنگترین شت بۆ ئەوان ئەوە بوو خاکەکەیان بەدەستبهێننەوە و خێزانە گیرخواردووه‌كان دەربازبکەن."

کەربولی وتی هێزە عێراقیەکان زۆر بەگەرمی بەخێرهاتنیان لێکراوە و ستایشکراون لەدوای سەرکەوتنیان لە رزگارکردنی گوند و شارۆچکەکانی فوارتی سەروودا.

وتیشی: "لە کەشێکی لەم شێوەیەدا تیرۆریزم هەرگیز ناتوانێت جارێکی دیکە پێی خۆی لێرە گیربكاته‌وه‌."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500