هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

دوای کوشتنی بازرگانەکانی ئاڵتون، ئیدلیب ماندەگرێت

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

دانیشتوانی ئیدلیب سەرکۆنەی نه‌بوونی یاسا لە شارەکەیاندا دەکەن لە خۆپیشاندنی 10ی تشرینی یەکەمدا، لۆمەی تەحریر شام دەکەن بۆ نەبوونی ئاسایش. [خاوەندارێتی وێنە: لیژنەی هەماهەنگیی ئیدلیب]

دانیشتوانی ئیدلیب سەرکۆنەی نه‌بوونی یاسا لە شارەکەیاندا دەکەن لە خۆپیشاندنی 10ی تشرینی یەکەمدا، لۆمەی تەحریر شام دەکەن بۆ نەبوونی ئاسایش. [خاوەندارێتی وێنە: لیژنەی هەماهەنگیی ئیدلیب]

شاری ئیدلیب سێشەممە (10 تشرینی یەکەم) مانگرتنی گشتی راگەیاند بۆ کارمەندانی هەردوو کەرتی گشتی و تایبەت لەسەر داوای خەڵکە نەجیب و بازرگانەکانی شارەکە، چالاکوانان بە دیارونایان وت.

مانگرتنەكه‌ بانگەوازی بۆ کرا دوای ئەوەی سێ بازرگان، کە دوکانی ئاڵتونیان هەبوو، تاڵانکران و کوژران، لەگەڵ دژایەتی ئەو شێوازەی هاوپەیمانێتی تەحریر شام ئاسایشی شارەکەی پێدەپارێزێت.

چالاکوانان وتیان لەنێو ئیدلیبدا، رفاندن، دزی، کوشتن، سەرانە و پارەوەرگرتن بەزۆر باوە و هیچ رێگرییه‌کیان لێناکرێت لەلایەن هاوپەیمانێتیە توندڕەوەکەوە، کە لەلایەن بەرەی نوسرەی پێشوەوە کۆنترۆڵکراوە.

چالاکوانی بواری میدیا له‌ ناوچەکە، موسعەب عەساف، بە دیارونای وت ئێوارەی دووشەممە، سێ بازرگانی ئاڵتون لەلایەن باندێکەوە کوژران لە دوکانەکەیاندا نزیك بە مزگەوتی شوعەیب لە ناوەڕاستی ئیدلیبدا.

دوکانەکان لە بازاڕی ئیدلیب داخراون وەك پشتیگریی لە داوای خۆپیشاندانی 10ی تشرینی یەکەم بۆ مانگرتنی گشتی لەلایەن کەسانێکی بەناوبانگەوە. [خاوەندارێتی وێنە: لیژنەی هەماهەنگیی ئیدلیب]

دوکانەکان لە بازاڕی ئیدلیب داخراون وەك پشتیگریی لە داوای خۆپیشاندانی 10ی تشرینی یەکەم بۆ مانگرتنی گشتی لەلایەن کەسانێکی بەناوبانگەوە. [خاوەندارێتی وێنە: لیژنەی هەماهەنگیی ئیدلیب]

لاوانی ئیدلیب چەند پۆستەرێك بەرزدەکەنوە و داوای مافی پاراستن دەکەن و تۆمەتی شکست لە پاراستنی ئاسایش دەدەنە پاڵ تەحریر شام. [خاوەندارێتی وێنە: لیژنەی هەماهەنگیی ئیدلیب]

لاوانی ئیدلیب چەند پۆستەرێك بەرزدەکەنوە و داوای مافی پاراستن دەکەن و تۆمەتی شکست لە پاراستنی ئاسایش دەدەنە پاڵ تەحریر شام. [خاوەندارێتی وێنە: لیژنەی هەماهەنگیی ئیدلیب]

سێ بازرگانەکە ناویان ئەیمەن عەبدولموعین قەوسەره‌ و دوو لە کوڕەکانی، عەبدولموعین و عیسام، له‌كاتێكدا کوڕی سێیەمی، رەزوان، بە سەختی برینداربوو، گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ چارەسەر.

بکوژەکان بە بردنی شمەکی ناو دوکانەکەوە رۆیشتن، کە پێنج کیلۆ ئاڵتون، 12,000 دۆلار و چوار ملیۆن لیرەی سوری (7,760 دۆلار)ی تێدابوو.

عەساف وتی بەگوێرەی ئەو شایەتحاڵانەی لە ناوچەکە بوون کە رووداوەکەی تێدا روودا، کەس گوێی لە تەقەکردن نەبووە، کە وادەردەخات [چەکی] بێدەنگی تێدا بەکارهاتبێت.

ئۆتۆمبیلی تاڵانچیەکان تەکسیەکی کیا بووە بەهۆی ڤیدیۆی کامێراکانی چاودێرییەوە دەرکەوتووە، کە چوار پیاوی رووپۆش نیشاندەدات لە شوێنی رووداوەکە دووردەکەونەوە.

بانگەوازی مانگرتنی گشتی

رۆژی دوای رووداوەکە، کەسە کاریگەرەکانی شارەکە، لەنێویاندا ریشسپی و بازرگانە گەورەکان، بانگەوازی مانگرتنی گشتییان راگەیاند بۆ سەرکۆنەی ئەو بێیاساییەی دروستبووە لەوەتەی تەحریر شام دەستی گرتووە بەسەر هەموو بنکە ئەمنیەکاندا.

عەساف وتی: "بەئاشکرا شکستی هێناوە لە پاراستنی ئەمنیەت و رێگە بە باندەکان دەدات بسوڕێنەوە و بێ رێگری پشێوی بنێنەوە، کە بۆتە هۆی زیادبوونی تاڵانکاریی دوکان و ماڵ و دزینی ئۆتۆمبیل، سەرەڕای رفاندن بۆ داواکردنی پارە."

خۆپیشاندانێکی خۆڕسك دوای پرسەی سێ ئاڵتونچیەکە دروستبوو، کە تیایدا پۆستەری سەرکۆنەکردنی فەرامۆشکاریی تەحریر شام بەرزکرایەوە و داوای مافی پاراستن کرا.

عەساف وتی هەندێك پێیانوایە تەحریر شام رێگە بە بێسایایی دەدات تا بەردەوامبێت و دواتر کۆنترۆڵی خۆی بسەپێنێت وەك تاکە چارەسەر.

وتی هاوکات، "پاسەوانە ئەمنیەکان"ی گروپەکە تەنیا هەوڵی دەستگیرکردنی رکابەرەکانیان دەدەن، جا تاکەکەس بێت یان گروپی رکابەر.

عەساف وتی: "ژمارەیەك بازرگان و دانیشتوان هەوڵیاندا تیمی ئەمنی تایبەت دابمەزرێنن بۆ پاراستنی ماڵ و دوکان و موڵكه‌كانیان، بەڵام هاوپەیمانێتیەکە وەستاندنی."

وتیشی ژمارەیەك لەو لاوانەی خۆبەخشییان کردووە بۆ ئەم ئەرکە بانگکران بۆ لێپرسینەوە و ئازادنەکران "تا بەڵێنی ئەوەیان دا کە ئەوە نەکەنەوە".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500