هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزەکانی عێراق ئازادکردنی هەموو حەویجە تەواودەکەن

خالید تائی

هێزەکانی سوپای عێراق لەسەر رێگایەك دەڕۆن کە حەویجە بە کەرکوکەوە دەبەستێتەوە لە نزیك گوندی خەبباز لە 7 تشرینی یەکەم. عێراق کۆتایی ئۆپەراسیۆنەکانی حەویجەی راگەیاند لە 10 تشرینی یەکەم. [مەروان ئیبراهیم/ئاژانسی فرانس پرێس]

هێزەکانی سوپای عێراق لەسەر رێگایەك دەڕۆن کە حەویجە بە کەرکوکەوە دەبەستێتەوە لە نزیك گوندی خەبباز لە 7 تشرینی یەکەم. عێراق کۆتایی ئۆپەراسیۆنەکانی حەویجەی راگەیاند لە 10 تشرینی یەکەم. [مەروان ئیبراهیم/ئاژانسی فرانس پرێس]

ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکان بۆ گرتنەوەی شاری حەویجە لە رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) تەواوبووە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی حەویجە، فەریق عەبدولئەمیر رەشید یاره‌ڵا، سێشەممە (10 تشرینی یەکەم) رایگەیاند.

یاره‌ڵا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند یەکە سەربازیەکان بەشە ماوەکانی باشوری ناوەندی شارەکە، شارۆچکەی ریاز و 161 گوند و شوێنیان ئازادکردووە.

ناوچەکانی تر کە بەتەواوی گیراون بریتین لە رێگای فه‌تحه‌ ریاز بەرەو کەرکوك و 45 کیلۆمەتر له‌ زنجیرە چیاکانی حەمرین لە پردی زخێتینەوە بۆ پردی فه‌تحه‌.

لە 5 تشرینی یەکەم، سوپا رایگەیاند حەویجەی لە داعش ئازادکرد، لەکاتێکدا ئۆپەراسیۆنەکان لە دەوروبەری شارۆچکەکە بەردەوام بوون.

بەرپرسان وتیان ئەو شەڕە 21 رۆژییە تێکشکانێکی سەرەکی لە ریزەکانی داعشەدا بەخۆیەوە بینی کە شەڕکەرانی هیچ بەرگرییەکی بەهێزیان پیشاننەدا بەرامبەر بە هێزە ئازادکەرەکان.

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوك، مەعەن محەمەد حەمدانی، وتی: "هێزەکانی عێراق ئامانجیان تەواوکرد بە سەرکەوتنی مەزن و توانییان شکستێکی تەواو توشی داعش بکەن لەدوایین پێگەی بەهێزی لە باکوری وڵاتەکەدا."

حەمدانی بە دیارونای وت ئەندامانی داعش لاوازبوون و توانای رووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆی سەربازییان نەبوو.

وتیشی زۆربەی چەکداران بەبێ ویست و نائومێدییەوە خۆیانبەسەتەوە دا.

هەروەها وتی: "لانیکەم 400 تیرۆریست لەگەڵ خێزانەکانیان خۆیان رادەستی هێزە ئازادکەرەکان و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردی کردووە لە رۆژئاوای حەویجە."

وتیشی: "ئەوان زۆربەیان ئەندامی داعشی عێراقی و دانیشتوی خودی شارەکە بوون."

هەروەها وتی پێش خۆبەدەستەوەدان، شەڕکەرانی داعش ئاگریان لە بارەگا و سەنتەری میدیایی بەردا بۆ رێگریکردن لە هەر بەڵگەیەك بکەوێتە دەستی هێزه‌کانی عێراق.

یەکە گەورەكانی سوپا، پۆلیسی فیدڕاڵی، هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا و دژەتیرۆر بەشدارییان کرد لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی حەویجەدا بە پاڵپشتی راستەوخۆی هێزی ئاسمانی عێراق و فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

لەگەڵ گرتنەوەی حەویجە تاکە شوێنی ماوەی داعش لە عێراق تەنیا شارەکانی راوە و قائیمن لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500