ئاساییش |
2017-10-10

خۆشاردنەوەی داعش لە بیابانی ئەنبار قورستردەبێت

  • * واتە ئەم خانەیە پێویستە


ئۆتۆمبیلەکانی سوپای عێراق و کۆپتەرەکان لە بیابانی ئەنبار جێگیردەکرێن، کە لەوێ هێزەکانی وڵات لەگەڵ رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) شەڕدەکەن، لە 9 ئازار. [ئەحمەد روبەیعی / ئاژانسی فرانس پرێس]
ئۆتۆمبیلەکانی سوپای عێراق و کۆپتەرەکان لە بیابانی ئەنبار جێگیردەکرێن، کە لەوێ هێزەکانی وڵات لەگەڵ رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) شەڕدەکەن، لە 9 ئازار. [ئەحمەد روبەیعی / ئاژانسی فرانس پرێس]

ماوەیەکە هه‌رچی زیاتر بۆ رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) سەختترده‌بێت بیابانی ئەنبار وەك پێگە بۆ هێرشەکانی بەکاربهێنێت، بەرپرسێکی سەربازیی عێراقی وتی.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە لیوا قاسم محەمەدی سێشەممە (10 تشرینی یەکەم) بە دیارونای وت ماوەیەکە گروپەکە هەوڵدەدات پەناگەیەکی سەلامەت لە بیابانی ئەنبار دابمەزرێنێت.

وتی ماوەیەکە هەوڵدەدات شوێنێک لە بیابانەکە بدۆزێتەوە نزیك بە شاری روتبە، تا لەوێوە بتوانێت خۆی بپارێزێت لە بۆمبارانی فڕۆکە و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان.

محەمەدی وتی ماوەیەکە گروپەکە "هەوڵدەدات خۆی لە بیابان رێکبخاتەوە، بە سوودبینین لە خاکە فراوانەکەی تا بۆماوەیەکی کاتی خۆی بشارێتەوە و بیكاته‌ پێگه‌یه‌ك بۆ هێرشکردنە سەر شارە ئازادکراوەکانی وەك رەمادی و هیت و کوبەیسە".

داعش ساڵی 2014 لە بیابانەكه‌وە ئەنباری داگیرکرد، کە لەوێ چەکدار و ئۆتۆمبیل و چەکەکانی کۆکردەوە، پێش ئەوەی هێرشبکاتە سەر شارە گەورەکان.

وتی: "بەڵام ئێستا دۆخەکە جیاوازە. سەرەڕای هەوڵەکانی، گروپەکە رووبەڕووی سەختی زۆر دەبێتەوە لە دووبارە قۆستنەوەی بیابانه‌كه‌ بۆخۆی."

وتیشی: "هێزەکانمان چالاکی و هه‌ڵمه‌تی بەردەوام دەکەن لە بیاباندا بۆ بەدوکەوتنی چەکداران و تێكشكاندنی کەمپ و بنکەکانیان. ئۆپەراسیۆنی کێوماڵکردن و پاککردنەوە ئەنجامی باشیان بەدەستەوە داوە."

هیچ شوێنێك بۆ داعش نەماوە خۆی تێدا بشارێتەوە

محەمەدی وتی بۆ داعش ئاسان نابێت ناوەندەکانی فەرماندەیی و پێگەکانی بگوازێتەوە لە شارەکانی راوە و قائیم لە بیاباندا.

وتی هەر جوڵەیەکی لەوشێوەیە دەکرێت ببێتە ئامانجی هێزی ئاسمانی عێراق و هاوپەیمانان و ئاماژەی بەوەشکرد کە داعش شوێنی کەمی ماوە خۆی تێدابشارێتەوە.

وتیشی: "گروپەکە نزیکەی له‌سه‌دا 85 توانای مرۆیی و چەکی لەدەستداوە و سنوردارکراوە بۆ ناوچەیەکی سنووریی بچوك لەوپەڕی خۆرئاوای ئەنبار." گروپەکەشی ناوزەدکرد بە "تێكشکاو و لاوازبوو".

هه‌روه‌ها وتی: "ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانمان ئەو ناوچەیەیان بچوککردۆتەوە کە لەلایەن داعشەوە کۆنترۆڵکراوە لە ناوچەکەدا و ناسراوە بە روباری فوراتی باڵا، کە لە شاری رەققەی سوریاوە درێژدەبێتەوە."

وتی: "دوژمن هێشتا چالاکی و جوڵەی هەیە لەنێوان عێراق و سوریادا، بەڵام هەوڵەکانمان بەردەوامن بۆ گەڕاندنەوەی ئەو ناوچەیەی هێشتا لەژێردەستی تیرۆریستاندایە تا چالاکیەکانیان سنوورداربکەین."

وتیشی: "بەمزوانە شارەکانمان رزگاردەکەین و بەتەواوی کۆنترۆڵی سنووری خۆرئاوای وڵاتەکە دەکەین و رێگە بە گروپەکەش نادەین دزەبکات یان لە هیچ شوێنێکی ئەنبار پێگەی هەبێت."

لە 19 ئەیلولەوە، هێزەکانی عێراق بە هه‌ڵمه‌تێكی بنکەفراوانی سەربازییەوە خەریکن بۆ دەرکردنی داعش لە شارەکانی خۆرئاوای ئەنبار.

تائێستا توانیویانە عەننە، عەکاشاتورەیحانە بگرنەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

Di icons no 0
* واتە ئەم خانەیە پێویستە
Captcha