هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

گرتنەئەستۆی ساخته‌ لەلایەن داعشەوە گومان ده‌خاته‌سەر راستگۆیی میدیاکەی

ئاژانسی فرانس پرێس

مۆم و یاری منداڵان و گوڵەکان دانروان بۆ یادکردنەوەی قوربانیەکانی هێرشە تیرۆریستیەکەی نیس 14 تەمموز، کە لۆریەك خۆی کرد بەناو ئاپۆڕەی ئەوانەی ئاهەنگیان دەگێڕا بۆ رۆژی باستیل. "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) زۆر بەخێرایی وتی شۆفێری لۆریەکە سەر بەوانە و محەمەد لاهویج بوحلێل یەکێك بووە لە شوێنکەوتوانیان، بەڵام شارەزایان دەڵێن هیچ بەڵگەیەك نەدۆزراوەتەوە لەسەر پەیوەندیی ئەو شۆفێرە بە گروپەکەوە. [فۆتۆ ئان کریستین پوژولا/ئاژانسی فرانس پرێس]

مۆم و یاری منداڵان و گوڵەکان دانروان بۆ یادکردنەوەی قوربانیەکانی هێرشە تیرۆریستیەکەی نیس 14 تەمموز، کە لۆریەك خۆی کرد بەناو ئاپۆڕەی ئەوانەی ئاهەنگیان دەگێڕا بۆ رۆژی باستیل. "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) زۆر بەخێرایی وتی شۆفێری لۆریەکە سەر بەوانە و محەمەد لاهویج بوحلێل یەکێك بووە لە شوێنکەوتوانیان، بەڵام شارەزایان دەڵێن هیچ بەڵگەیەك نەدۆزراوەتەوە لەسەر پەیوەندیی ئەو شۆفێرە بە گروپەکەوە. [فۆتۆ ئان کریستین پوژولا/ئاژانسی فرانس پرێس]

بەرپرسان و شارەزایان دەلێن کە بۆ ماوەیەکی زۆر "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) ناسرابوو بەوەی ئەو هێرشە تیرۆریستیانەی دەگرتەئەستۆی کە پلانی بۆ کردبوون یان هەوادارانی ئەنجامیان ده‌دا، بەڵام راستی ئەو بابەتە زۆر کەمی کردۆتەوە لە چەند مانگی رابردوودا، ئەمەش لەگەڵ شکستی یەك لەدوای یەکی سەربازییان.

یەکشەممە 1 تشرینی یەکەم، گروپەکە هێرشەکەی لاس ڤێگاسی ئەمریکای گرتەئەستۆ و وتی تەقەکەرەکە، کە ژمێریارێکی خانه‌نشینی 64 ساڵە بوو، "سەربازێکی" گروپەکە بووە.

رۆژی دواتر، گروپەکە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە کە ئه‌و قومارچییە، ستیڤن پادۆك، لەماوەی رابردوودا هاتۆته‌سه‌ر ئایینی ئیسلام و بەناوی نهێنیی ئەبو عه‌بدول بار ئەمریکی ناسرابوو.

لیکۆڵەڕەوان و شارەزیانی داعش ئەمەیان خستۆتە ژێر پرسیارەوە و دەڵێن "هیچ پەیوەندییەك" نیە لەنێوان پادۆك و هیچ گروپێکی تیرۆریستی جیهانیدا.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ژێرارد کۆلۆمب سێشەممە وتی: " ئەمڕۆ داعش وا دیارە هەموو هێرشێك دەگرێتەئەستۆ لەبەرئەوەی بە پاشه‌كشه‌ی سەربازیدا دەڕوات و پێویستی به‌وه‌ هه‌یه‌ "له‌ بواری میدیادا بمێنێته‌وه‌ ."

گروپەکە هه‌میشه‌ هەمان میتۆدی بەکارهێناوە بۆ گرتنەئەستۆی هێرشەکان، تەنانەت ئەگەر شکستیان هێنابێت یان بەرپەچدرابنەوە.

داعش ده‌خوازێت هێرشبەران ئاماژە بكه‌ن به‌ بەیعەتدانیان بە گروپەكه‌ پێش یان لەکاتی هێرشەکانیاندا.

ئەگەر ئەوە نەکرێت، ئەنجامدەرەکە دەبێت بەڵگەیەك بەجێبهێڵێت لە ماڵەوە یان لەناو ئۆتۆمۆبیله‌كه‌یدا، تەنانەت ئەگەر تەنیا ئاڵا ره‌شه‌كه‌ی گروپەکەش بێت، یان گرتەیەکی ڤیدیۆیی یان تۆماری دەنگی کە بەیعەتەکەی پیشانبدات.

گومانەکان لەسەر گرتنەئەستۆی ئەو کارانە لەلایەن گروپەکەوە لە هێرشەکەی تەمموزی 2016 لە نیس دەرکەوت، دوای ئەوەی شۆفێرێکی تونسی تەمەن 31 ساڵ لۆریەکەی بەناو خەڵكدا لێخوڕی و 86 کەسی کوشت.

هەرچەندە داعش بەخێرایی هێرشەکەی گرتەئەستۆ، کەچی تاکو ئێستا هیچ بەڵگەیەك نەدۆزراوەتەوە کە شۆفێرەکە، محەمەد لاهویج بوحلێل، ببەستێتەوه‌ بە داعش یان بە ئایدۆلۆژیایەکی توندڕەوی دیکەوە.

گرتنەئەستۆ گوماناویەکان

فەرهاد خۆسرۆخاڤار، شارەزای ئیسلام لە کۆلیژی خوێندنی باڵا لە زانستە سیاسییەکان لە پاریس، بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "ئەم کۆمەڵکوژیە هیچ پەیوەندیی بە جیهادەوە نه‌بووه‌ و ئەنجامدەرەکە کێشەی دەروونی زۆری هەبووە."

وتی: "بەڵام کەس گوێناگرێت. چەندین ساتەوەخت هەیە تیایاندا کۆمەڵگاکان کوێرن و دەکەونە داوی دەوڵەتی ئیسلامییەوە."

ئەم گرتنەئەستۆ گوماناویانە زیاتربوون لەکاتێکدا گروپە توندڕەوەکە شکستی یەك لە دوای یەكی خواردووە لە عێراق و سوریا و "خەلافەتەکه‌ی" لە بچوکبوونەوەدایە.

پۆڵ کروکشانك لە ناوەندی دژەتیرۆر لە وێست پۆینت وتی: "داعش لە چەند مانگی رابردوودا چەندین هێرش و رووداوی به‌ ساخته‌ لەئەستۆگرتووە کە هیچ پەیوەندییان بە جیهادەوە نیە."

وتیشی: "داعش، کە تەنگەتاوبووە بۆ سەرنج راکێشان به‌لای خۆیدا، هەموو شتێك دەخاتە ئەستۆی خۆی لەم رۆژانه‌دا، چونکە دەزانێت هەوادارانی بڕوا بە حکومەت و میدیاکان ناکەن."

شیراز ماهیر، شارەزا لە ئیسلامی توندڕەودا، لەسەر تویتەر وتی ئەگەر تەقەکەرەکەی لاس ڤێگاس "باوەڕی گۆڕیبێت و پەیوەندیی بە داعشەوە کردبێت، دەبوو کەسێك بیزانیایە."

ماهیر، کە نووسەرێکی زانکۆی کینگس کۆلێژی لەندەنیشە، وتی: "هاوڕێ و خێزان و یاساپارێزانیش هەموویان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن."

شارەزایه‌كی بزووتنەوە ئیسلامییەکان، ماتیو گیدێر، وتی: "شکستی گروپەکە لەسەر زەمین و لەدەستدانی قەڵاکانی، وەک موسڵ لە عێراق و رەققە لە سوریا، ئەم گرتنەئەستۆ دروستكراوانه‌ی رووندەکاتەوە."

وتیشی: "ئەمڕۆ، بەرپرسی ئاژانسی پروپاگەندەی ئەعماقی گروپەکە لەبەردەم تەلەفزیۆندا دانیشتووە [تەماشای هەواڵەکان دەکات] ... ئه‌مجار به‌یاننامه‌ی به‌رپرسیارێتی دەردەکات."

هه‌روه‌ها وتی: "ئێمە چیتر به‌رامبه‌ر ئەو کەسانە نیین کە بەڵگەیان دەوێت." وتیشی بەرپرسەکەی ئەعماق "تاڕاده‌یه‌ك به‌رپرسیارێتی له‌ هەموو ئەو رووداوانە راده‌گه‌یه‌نێت کە دێنە بەرچاوی".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500