هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزەکانی عێراق هێرشێك ئەنجامدەدەن بۆ گرتنەوەی ناوچەیەکی نزیك حەویجە

خالید تائی

هێزە ئەمنیەکانی عێراق بە پشتیوانی شەڕکەرە نێوخۆییەکان هێرشیك ئەنجامدەدەن بۆ سەر حەویجەی پێگەی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش). [خاوەنی وێنە: شێخ وەسفی عاسی]

هێزە ئەمنیەکانی عێراق بە پشتیوانی شەڕکەرە نێوخۆییەکان هێرشیك ئەنجامدەدەن بۆ سەر حەویجەی پێگەی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش). [خاوەنی وێنە: شێخ وەسفی عاسی]

هێزەکانی عێراق، بە پشتیوانی شەڕکەرانی نێوخۆیی، دووشەممە (2 تشرینی یەکەم) هێرشێکی گەورەیان ئەنجامدا بۆ رزگارکردنی قەزای رەشاد لە باشوری رۆژهەڵاتی حەویجە لەدەستی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).

هێرشەکە بەشێکە لە قۆناغی دووەمی شەڕی گرتنەوەی حەویجەی پێگەی بەهێزی داعش لە رۆژئاوای پارێزگای کەرکوك.

قۆناغی دووەم هەینی دەستیپێکرد و پێشتر بووەتە هۆی ئازادکردنی چەندین گوند، هەرە دیارەکانیان ئەلبو کەنعان، تووەیلعە، عەواج، ئەلبو سەیف، داودییە، قەسامیە، موعتەسیم، جاسمیە، ئوم تیلال، عەین سوڵتان، رافع و حەمیدە.

هێزەکانی عێراق هەروەها فڕۆکەخانەی فه‌زا (مالح) و کۆمپانیای دەرهێنانی نەوتی عەجیلیان گرتەوە.

فەرماندەی هێزه‌ خێڵه‌كیه‌كانی حەویجە، شێخ وەسفی عاسی، بە دیارونای وت هێزە هاوبەشەکان پێشڕەویی خێرایان لە بەرەکانی شەڕ بەدەستهێناوە.

وتیشی ئەوان "روبەڕووی هیچ بەرگرییەکی جددی نابنەوە کە کۆسپ لەبەردەم پێشڕەوییاندا درووستبکات."

هەروەها وتی داعش هەوڵدەدات پێشڕەوی هێزەکانی عێراق خاوبکاتەوە بە بەکارهێنانی "یەکەی بەربەست،" بۆردومانی هاوەن و چاندنی بۆمبی ده‌ستكرد و ئاماژەشی دا بەوەی ئەو کردەوانە کارناکه‌نه‌سەر "توانای هێزەکانمان".

ئەندامانی داعش هەینی ئاگریان لە دوو بیری نەوت بەردا لە کێڵگەی نەوتی عەلاس لە باشوری حەویجە لە هەوڵێكدا بۆ وەستاندنی پێشڕەویی هێزەکانی عێراق و رێگریکردن لە هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانان.

عاسی وتی هێزەکانی عێراق توانییان دەستبگرن بەسەر ئەو دوو بیرە نەوتەدا "بەڵام ئاگرەکان بەردەوامن".

ئەندامانی داعش لە بەرەکانی شەڕ هەڵدێن

عاسی وتی: "سەدان کیلۆمەتر چوارگۆشە تاکو ئێستا لە داعش ئازادکراوە." ئاماژەشی دا بەوەی "شەڕەکان بەزۆری ئاسان بوون تەنانەت لەو ناوچانەی ئێمە پێشبینیمان دەکرد شەڕەکە قورس بێت".

وتیشی ئەندامانی داعش لە بەرەکانی شەڕ هەڵدێن و "زۆربەیان خۆیان رادەستی ئەو هێزە کوردیانە کردووە کە لە رۆژهەڵاتی حه‌ویجە جێگیرکراون".

هەروەها وتی هێزەکانی عێراق ئێستا دەورەی ناوەڕاستی حەویجە و رییازیان داوە لەهەموو لایەکەوە.

عاسی وتی دانیشتوان پێشوازی لە هێزە رزگاركه‌ره‌كان دەکەن بەخۆشییەکی زۆرەوە کە بۆ ماوەی سێ ساڵ لە ژیانێکی ئازاراویدا لەژێردەستی داعشدا ژیاون.

وتیشی: "ئەمڕۆ ئەوان دووبارە هەناسەی ئازادی هەڵدەمژن."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500