هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

لەکاتی رووخاونی 'خەلافەت'ەکەیدا، گوایە بەغدادی دەرکەوتۆتەوە

سەلام تایمز

سەرکردەی داعش ئەبوبەکر بەغدادی بەناو 'خەلافەت'ەکەی رادەگەیەنێت لەم وێنەیەدا کە هی ڤیدیۆیەکی حوزەیرانی 2014یە. بەغدادی خۆی شاردۆتەوە و زۆرکەم خۆی دەردەخات. [فایل]

سەرکردەی داعش ئەبوبەکر بەغدادی بەناو 'خەلافەت'ەکەی رادەگەیەنێت لەم وێنەیەدا کە هی ڤیدیۆیەکی حوزەیرانی 2014یە. بەغدادی خۆی شاردۆتەوە و زۆرکەم خۆی دەردەخات. [فایل]

ئیسلامئاباد -- رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) پێنجشەممە (28 ئەیلول) تۆمارێکی دەنگی بڵاوکردەوە گوایە هی سەرکردەیان ئەبوبەکر بەغدادییە، کە زۆر هانی ئەندامانی دەدا "بەرەنگاری" دوژمن ببنەوە لەکاتێکدا رووبەڕووی شکستی ستراتیژی دەبنەوە لە عێراق و سوریا و ئەفغانستان.

روون نەبوو چ کاتێك ئەو پەیامە تۆمارکرابوو کە لەلایەن گروپێکی رۆژنامەوانی سەر بە داعشەوە تۆمارکرابوو.

تیایدا، کەسێك کە دەنگی بە سەرکردەی داعش دەچێت رەخنەی توند لە وڵاتانی هاوپەیمانان دەگرێت کە زیانی قورسیان بە چەکدارانی داعش گەیاندووە لە سوریا و عێراق.

گوایە بەغدادی لە تۆمارە دەنگییەکەدا وتویەتی: "سەرکردە و سەربازانی [داعش] درکیان بەوە کردووە کە رێگای... سەرکەوتن ئارامگری و بەرەنگاربوونەوەی زەندیقەکانە لە هەر هاوپەیمانێتییەکدا بن. دەمێنینەوە، بەرەنگاریی دەکەین و ئارام دەگرین... تەسلیم نابین."

ئەندامانی هێزەکانی سوریای دیموکرات سەمادەکەن لە شوێنەکانی خۆیان لە هێڵی بەرەی خۆرهەڵاتی رەققە لە 24 ئەیلولدا. چەکدارانی سوریا، بەپشتیوانی هێزەکانی هاوپەیمانان شەڕدەکەن بۆ پاککردنەوەی دوایین پاشماوەکانی داعش کە لە رەققەی بنکەی لەرزیویان پێگەیان گرتووە. [بولەنت کیلیچ / ئاژانسی فرانس پرێس]

ئەندامانی هێزەکانی سوریای دیموکرات سەمادەکەن لە شوێنەکانی خۆیان لە هێڵی بەرەی خۆرهەڵاتی رەققە لە 24 ئەیلولدا. چەکدارانی سوریا، بەپشتیوانی هێزەکانی هاوپەیمانان شەڕدەکەن بۆ پاککردنەوەی دوایین پاشماوەکانی داعش کە لە رەققەی بنکەی لەرزیویان پێگەیان گرتووە. [بولەنت کیلیچ / ئاژانسی فرانس پرێس]

پەیامەکەی پێنجشەممە، گەر راست بێت، دەبێتە یەکەم پەیامی بەغدادی لە تشرینی دووەمەوە، کاتێك تکای لە چەکدارانی داعش کرد کە بەرگرییان لە شاری موسڵی عێراقی دەکرد شەڕبکەن تا کۆتایی.

کەمێك دواتر، یەکێتی ناو ئەندامانی داعش تێکچوو، چەند مانگێك جیابوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی بەدواداهات، لەگەڵ شەڕی ناوخۆ ودواتر لەدەستدانی موسڵ لە تەمموزی ئەمساڵدا.

لەکاتێكدا نزیکەی سێیەکی خاکی عێراقی لەژێردەستدابوو لە 2014دا، لەئێستادا داعش تەنیا بەشێکی کەمی وڵاتەکەی لەدەستداماوە و هێزەکانی عێراق و هاوپەیمانان لەهەموو لایەکەوە گەمارۆی چەکدارانیان داوە.

لە سوریا، گەمارۆی رەققە، بەناو پایتەختی 'خەلافەت'ەکەی داعش، بەردەوامە، لەکاتێکدا ناوچەكانی ژێردەستی گروپەکە لەو وڵاتەدا بەردەوام کەمدەبێتەوە.

لە ئەفغانستان، کە داعش هەوڵیدا بنکە لە پارێزگای نەنگەرهار بکاتەوە، لە ساڵی رابردووەوە هێزەکانی ئەفغانستان و هاوپەیمانان زەبری کوشندەیان لە گروپەکە وەشاندووە.

چیتر 'شەڕ تا مردن' نەماوە

هەرچەندە بەغدادی هەوڵدەدات بەرەیەکی یەکگرتوو دروستبکات، گۆڕانی ستراتیژی ئەمدواییە ئاماژە بەوە دەکات کە تۆڕە تیرۆریستییەکە لەسەر دوایین پێی خۆیەتی لە ئاستی نێودەوڵەتییدا.

بەگوێرەی راپۆرتێك کە لە 15ی ئەیلول لەلایەن پەیمانگای ئیسلامئاباد بۆ توێژینەوە ستراتیژییەکانەوە بڵاوکراوەتەوە "داعش کە پێشتر بەڵێنی شەڕ تا مردنی دابوو شایەتی گۆڕانکارییەکە لە ستراتیژەکەیدا،" بە ئاماژەکردن بە شەڕی ئەم دواییە لەسەر سنوری لوبنان و سوریا.

راپۆرتەکە رایگەیاند لەکاتی شەڕێکی شەش رۆژه‌دا لە ئابدا لەسەر سنووری لوبنان-سوریا، داعش تووشی شکستێکی زەلیلکەرانە بوو.

پەبلیك رادیۆ ئینتەرناشناڵ رایگەیاند ئەندامە رزگاربووەکانی داعش -- كه‌ ژمارەیان زیاد لە 300 کەس بوو -- لەگەڵ نزیکەی هێندەی ئەو ژمارەیە لە کەسەکانیان دانوستانی کردنەوەی رێگەیەکی سەلامەتیان بۆ خۆیان کرد بۆ شارۆچکەی دێرەزوور لە سوریا، نزیك سنووری عێراق.

راپۆرتی پەیمانگاکە رایگەیاند: "ئەم گۆڕانکارییە لە ستراتیژدا لە 'شەڕ تا مردن'ەوە بۆ خۆڕادەستکردن و داواکردنی رێگەی سەلامەتی گۆڕانکارییەکی ستراتیژییە لە سیاسەتی داعشدا."

بەگوێرەی نوسەری راپۆرتەکە و ئەندامی توێژەر لە پەیمانگاکە، محەمەد عەباس حەسەن: "گروپەکە ... لەئێستادا لە ململانێدایە بۆ مانەوە."

وتی دانوستان "داعش هەنگاوێك لە بنەبڕکردن نزیکتر دەکاتەوە." وتیشی: "رێککەوتنەکە هیوایەکی بەو گروپانەش بەخشیوە کە لە شەڕی دژی گروپەکەوە تێوەگلاون کە دواجار دەتوانرێت شکستی پێبهێنرێت."

لەناوبردنی داعش بەشێوەیەکی یەکجارەکی

سکرتێری ئەمنی پێشووی ناوچە خێڵەکییەکانی ژێر ئیدارەی فیدراڵی لیوا (خانەنشین) مەحمود شا پێشاوەر وتی: "دەستێوەردان لەلایەن هەندێك دەسەڵاتی نێودەوڵەتییەوە زەبرێکی داوە لە توانای داعش لە سوریا کە ئەو رێکخراوە چەکدارییەی لە جیهاندا زیاتر لاوازکردووە."

شا وتی: "پێکدادانی خوێناوی لەنێوان داعش و تالیباندا لە ئەفغانستان لە نیساندا ئاماژەیەکی دیکە بوون بەوەی داعش کێشەی هەیە و ناتوانێت خۆی بگرێت لەوێ بۆ ماوەیەکی زۆر."

وتی لەبەرئەوەی تالیبان نە پەیوەندی بە داعشەوە کردووە نە بە ئایدۆلۆژیاکەیەوە، مانه‌وه‌ی داعش لە ئەفغانستان -- و توانای بۆ دزەکردنە نێو پاکستانەوە -- زیانی بەرکەوتووە.

بەڕێوەبەری کارگێڕیی سینك تانکی ئەمنیی پەیمانگای پاکستان بۆ توێژینەوەی پێکدادان و ئەمنی لە ئیسلامئاباد، عەبدوڵا خان، وتی: "دەکرێت داعش لە عێراق و سوریا وەك خەلافەتێکی ناوەندی بدۆڕێت، بەڵام لقەکانی وەك سەرچاوەی کێشە لە بەشە جیاوازەکانی جیهاندا دەمێننەوە، لەنێویاندا پاکستان و ئەفغانستان."

وتی: "داعش وەك هەڕەشەیەکی جیهانی دەمێنێتەوە و ئەو خەڵکانەی ئیلهامیان لە ئایدۆلۆژیاکەی وەرگرتووە بەردەوامدەبن لە هێرشکردن لێرە و لەوێ." ئاماژەشی کرد بە هاوسۆزە "تەنیا باڵ"ه‌كانی لە دەرەوەی بنکەکانی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.

راپۆرتی پەیمانگاکە رایگەیاند لەبەر ئەو هۆکارانە، دەبێت دانوستان لەگەڵ داعشدا هانی نەدرێت.

راپۆرتەکە رایگەیاند: "گەر رێیپێبدرێت خۆی بنیاتبنێتەوە، گروپەکە رەنگە دووبارە بگەڕێتەوە و بە هێزێکی دڕندانەترەوە. تا رێگە بگیرێت لەو رووداوانە و وەك پێشمه‌رجێك بۆ ئاشتی، داعش پێویستە بەتەواوی بنبڕبکرێت."

به‌گوێره‌ی ده‌ره‌نجامی راپۆرتەکە: "گڕی دامركاوه‌ی بەناو خەلافەتەکە دەبێت بکوژێنرێتەوە."

شیکاروانی ئەمنی و نووسەری دەیلی پاکستانی دانیشتووی کەراچی، موبەشیر میر، بە پاکستان فۆرواردی راگەیاند: "هێزە نێودەوڵەتیەکان دەبێت دەست لەناو دەست بنێن بۆ لاوازکردنی شەڕی بە وەکالەت و چەکداری و شەڕێكیش دژی داعش به‌رپابكرێت تا خوێنڕێژی لە جیهاندا کۆتایی بێت."

وتی: "بەبێ هەوڵی بەکۆ لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە، چەکداریی ناکرێت لە جیهاندا بنبڕبکرێت."

[جاڤید مەحمود بەشداری لە ئامادەکردنی ئەم راپۆرتەدا کردووە.]

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500