هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزە عێراقیەکان قۆناغی دووەمی هێرشی حەویجەیان دەستپێکرد

ئاژانسی فرانس پرێس

هێزە عێراقیەکان پێشڕەوی دەکەن، 23 ئەیلول، بۆ ئەوەی حەویجە و شارۆچکەی شەرگاتی تەنیشتی لە باکور لە "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بگرنەوە.

هێزە عێراقیەکان پێشڕەوی دەکەن، 23 ئەیلول، بۆ ئەوەی حەویجە و شارۆچکەی شەرگاتی تەنیشتی لە باکور لە "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بگرنەوە.

هێزە عێراقیەکان هەینی (29 ئەیلول) قۆناغی دووەمی هێرشی سەر شارۆچکەی حەویجەیان لە باکور دەستپێکرد، کە یەکێکە لەو پێگە بەهێزانەی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) هێشتا لە دەستیدا ماوە لە وڵاتەکەدا.

ئاژانسی فرانس پرێس وتی ئۆپەراسیۆنەکە دوای ئەوە هات کە داعش تۆمارێکی دەنگی بڵاوکردەوە و وتی هی سەرۆکەکەی، ئەبوبەکر بەغدادییە و داوای بەرگری دەکرد، ئەمەش یەکەمجارە بەو شێوەیە دەرکەوێتەوە دوای نزیکەی ساڵێك.

لە کاتی پەیامی رابردووی بەغدادیه‌وه‌ بۆ شوێنکەوتوەکانی لە تشرینی دووەمی ساڵی پاردا، ئەو شوێنەی گروپەکە بەدەستیەوە ماوە لەمدیو و ئەودیوی سنووری "خەلافەتەکەی" كه‌ 2014 رایگەیاند، تەنیا بەشێکی بچوکی لێ ماوەتەوە.

"ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی زۆر گەورە دەستیپێکردووە بۆ رزگارکردنی حەویجە و ناوچەکانی دەوروبەری،" فەرمانده‌ی ئۆپەراسیۆنەکە فەریق عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا لە بەیاننامەیەکدا وتی.

هێزە عێراقیەکان 21 ئەیلول دەستیانکرد بە هێرشەکە بۆ گرتنەوەی ئه‌نكلاڤه‌كه‌ی توندڕه‌وان له‌دەوروبەری حەویجە و زۆر بەخێرایی شارۆچکەی شەرگاتیان گرتەوە لە رۆژی دووەمدا بەرلەوەی پێشڕه‌ویبكه‌ن بۆ حەویجە خۆی.

یارەڵڵا وتی هێرشەکەی هەینی دەستنیشانی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنەکەی کردووە و ئامانجی گرتنەوەی حەویجەیە لەگەڵ شارۆچکەکانی عەباسی و ریاز و رەشاد لە رۆژئاوا و رۆژهەڵات و باشوریەوە.

وتی هێزەکان ئێستا بەرەو شارۆچکەی عەباسی لە پێشڕه‌ویدان.

ئۆپەراسیۆنەکە سوپا و پۆلیسی فیدرالی و یەکینەکانی دژە تیرۆری لەخۆگرتووە لەگەڵ هێزی هه‌ڵمه‌تبه‌ری خێرا و خۆبەخشه‌ خێڵه‌كیه‌كانیش.

یارەڵڵا وتی ناوچەکە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی روباری دیجلە و باشوری زێی زاپی بچوك، هەروەها هێزەکان له‌شەودا پردی دەستکردیان لیداوە بۆ ئەوەی رێگە خۆشبکەن بۆ ده‌ستپێكردنی هێرشەکە."

سەره‌كوەزیران حەیدەر عەبادی ستایشی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنەکەی کرد بۆ گرتنەوەی ناوچەکە.

وتی: "هەروەك بەڵێنماندا بە کوڕ و کچانی وڵاتەکەمان، ئێمە دەچین بۆ رزگارکردنی هەر بستێك لە خاکی عێراق و چەتە تیرۆریستەکانی داعش دەشکێنین."

"ئێمە لەسەر رۆخی سەرکەوتنێکی دیکەین بۆ رزگارکردنی دانیشتوانی ئەو ناوچانە لە تاوانبارەکان."

ناوچەی حەویجە یەکێكە لەو دوو شوێنەی بە دەست داعشەوە ماوە لەگەڵ بەشێكی دۆڵی فورات نزیك بە سنووری سوریا، کە ئەویش لە ژێر هێرشدایە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500