حکومەتی عێراقی هاوکاری مرۆیی دابینکردوە بۆ ژنان و منداڵانی سەدان چەکداری "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کە خۆیان رادەستکردبوو دوای هەڵهاتنیان لە عەیازیەی باکوری تەلەعفەر.
بەگوێرەی ئەو بەرپرسە عێراقیانەی بۆ دیارونا لێدوانیان داوە، ئەم خێزانانە یەکەمجار خۆیان تەسلیمی هێزەکانی پێشمەرگە کردبوو، کە لە نزیك عەیازیەوە بوون و دواتر رادەستی سوپای عێراقی کراون و خراونەتە کەمپێکی تایبەتەوە لە باشوری موسڵ.
فەرماندەی فەوجێکی هێزەکانی پێشمەرگە عەقید لوقمان ئیبراهیم بە دیارونای وت: "ئەوان بۆ کەمپەکان و شوێنی ئارم نێردرابوون لە هەرێمی کوردستان."
ئەندامی لیژنەی ئاسایشی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بنیان جەربا وتی رادەستکردنەکە بهپێی رێکەوتنێکی دوولایەنە کراوە لەنێوان بەرپرسانی فەرماندەیی هاوبەشی ئۆپەراسیؤنەکانی نەینەوادا.
جهربا بە دیارونای وت: "هەرێم رادەستیکردنەوە دوای ئەوەی خۆیان تەسلیمی ئهو هێزە کوردییانه کردبوو كه له بهرهكانی عەیازیە له باکوری رۆژئاوا جێگیربوون."
'لێكۆڵینهوهی چڕوپڕ'
ئەندامی ئەنجومەنی تەلەعفەر تاریق عهکریش بە دیارونای وت: " نزیکەی 1,400 ژن و منداڵی چەکدارانی داعش رادەستکراونەتەوە."
وتی: "خەڵكی چیچان و روسیا و تورکیا و وڵاتە عەرەبیەکانن."
عهکریش وتی هاوکاری مرۆییان بۆ دابینکردوون لەناو کەمەپەکەدا.
وتیشی ئەو ژمارە زۆرەی ئەو خێزانانە ئەرکێکی زۆریان خستۆتە سەر حکومەت و پێویستیەکی یاساییشە كه لەوە دڵنیابن هاوکاری داعشیان نەکردووە.
عهکریش وتی: "بێگومان دهخرێنهژێر لێكۆڵینهوهی چڕوپڕهوه."
سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا غەزوان حامید وتی ئەندامی هەر خێزانێك پێی بزانرێت کە بەشداربووە لە کردەوەی تیرۆریستیدا دەدرێتە دادگای عێراقی بۆ ئەوەی دادگایی بكرێن.
حامید بە دیارونای وت ئەگەر بەدواداچوونەکان بەو ئەنجامە بگەن کە ئەوان تاوانبار نین بە هیچ تاوانێك، ئیتر مهسهلهكهیان دەبێتە بەشێك لە کارەکانی حکومەت.
وتی: "لەوانەیە رێککەوتن و راوێژکردن هەبێت لەنێوان عێراق و وڵاتەکانی ئەو کەسانە لێوەی هاتوون."
مامەڵەی مۆرییانە
بهگوێرهی راپۆرتی میدیاکان له ئابدا، حکومەتی چیچان پێنج منداڵێ هاوڵاتی چیچانی وەرگرتۆتەوە کە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دۆزرابوونەوە لە موسڵ، ئەمەش دوای ئەوەی نەتوانرابوو ئەندامنی خێزانە داعشەکانیان بدۆزرێنەوە.
پێنج منداڵەکە لەژێر تەمەنی 9 ساڵیەوە بوون و گەڕێندراونەتەوە دوای پهسهندكردنی لهلایهن دادگای عێراقییهوە.
حامید وتی حکومەتی عێراق مامەڵە لەگەڵ خێزانە داعشەکان دەکات وەکو یەك، چی عێراقی یان بیانی بن، بەپێی ستاندارده نێودەوڵەتییهكانی مافی مرۆڤ.
وتیشی: "ئەوان بێتاوانن هەتاکو بەدواداچوونە ئەمنیەکان پێچەوانەکەی دەسەلمێنن. ئەمڕۆ ئەوان كۆمهكی خۆراك و یارمەتی وەردەگرن وەکو هەر کەسێکی دیکەی ئاوارە."
ههروهها وتی: "ئەمە ئەرکێکی مرۆییه و حکومەتیش پابەندە پێوهی."
زۆر باشە کە حکومەتهكهمان ئاوا بێت. شایانی ئەو ئاستە مرۆییەیە.
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت