هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

داعش توشی راکردن و لێکترازان دەبێت لە کەمپی یەرموك

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

شەقامێکی نیمچە بیابانی لە کەمپی یەرموك نمونەیەکی گرژی و پێکدادانی ئەمدواییانەی نێوان رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) و هەڵگەڕاوەکانە، بەگوێرەی چالاکوانێکی سوری. [خاوەنی وێنە: بەها سەهلی]

شەقامێکی نیمچە بیابانی لە کەمپی یەرموك نمونەیەکی گرژی و پێکدادانی ئەمدواییانەی نێوان رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) و هەڵگەڕاوەکانە، بەگوێرەی چالاکوانێکی سوری. [خاوەنی وێنە: بەها سەهلی]

گروپی شەڕکەرانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کە لەناو و دەوروبەری کەمپی یەرموکی ئاوارە فەڵەستینیەکاندا جێگیرکراون لە دیمەشق تێکشکاون لەئەنجامی هەڵهاتن و هەڵگەڕانەوە، چالاکوانێکی نێوخۆیی وتی.

چالاکوانەکە وتی ژمارەیەکی زۆری شەرکەرانی داعش وازیان لە گروپەکە هێناوە لەکاتێکدا ئەوانەی ماونەتەوە ناتوانن ئەو ناوچانە کۆنتڕۆڵبکەن کە پێشتر لەژێردەستیاندابوو.

دانیشتوی کەمپەکە و چالاکوان، بەها سەهلی، وتی: "گروپی داعش لە یەرموك و دەوروبەری لەم رۆژانەی دواییدا زیادبوونی لێکترازانی بەخۆیەوە بینیوە لەنێوان ئەندامانیدا."

سەهلی بە دیارونای وت هەڵگەڕانەوە لەنێو گروپەکانی تریشدا لە ناوچەکە رویداوە جگه‌ له‌ هەڵهاتنی بێشومار.

خاڵێکی پشکنینی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعس) لە یەکێك لە دەروازەکان دانراوە لە کەمپی یەرموك بۆ ئاوارەکانی فەڵەستین لە باشوری دیمەشق. [خاوەنی وێنە: بەها سەهلی]

خاڵێکی پشکنینی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعس) لە یەکێك لە دەروازەکان دانراوە لە کەمپی یەرموك بۆ ئاوارەکانی فەڵەستین لە باشوری دیمەشق. [خاوەنی وێنە: بەها سەهلی]

رێگای پەڕینەوە کە دەچێتە کەمپی یەرموکی ژێردەستی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) وا دەردەکەوێت داخرابێت بە تەپۆلکەی لم. [خاوەنی وێنە: بەها سەهلی]

رێگای پەڕینەوە کە دەچێتە کەمپی یەرموکی ژێردەستی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) وا دەردەکەوێت داخرابێت بە تەپۆلکەی لم. [خاوەنی وێنە: بەها سەهلی]

وتیشی ئەوە گرژیی لە ناوچەکانی ژێردەستی گروپەکەدا بەرزکردۆتەوە کە داعش رێکارەکانی زیادکردووە بۆ هێشتنەوەی دەسەڵاتی لەناو کەمپەکەدا.

سەهلی وتی شەپۆلی لێکترازانەکە دەستیپێکرد دوایئەوەی هەندێك گروپی ئۆپۆزسیۆن رێککەوتنێکیان لەگەڵ رژێمی سوریا مۆرکرد بۆ چوون بۆ شاری ئیدلیب و جەرابلوس لە پارێزگای حەڵەب.

رونیشیکردەوە زۆربەی ئەو گروپە ئۆپۆزسیۆنانە لە کەمپەکە و ناوچەی قەدام جێگیرکرابوون لە باشوی دیمەشق.

هەروەها وتی ئەوە هانی ئەندامانی داعشی دا واز لە پێگەکانیان بهێنن لە بەشی هەژار ئەسوەدی كه‌مپه‌كه‌دا و بەرەو قەدام بچن وەك هەوڵێك بۆ هەڵهاتن لە ناوچەکە لەناو ئەوانەدا كه‌ بۆدەرەوەی کەمپەکە راگوێزران.

هەڵگەڕانەوەکان گرژییان لە کەمپەکەدا زیادکردووە و بووەتە هۆی شەڕی ناوخۆ لەنێوان ئەندامە ماوەکانی داعش و هەڵگەڕاوه‌كان و گروپەکانی تردا کە لە شەقامی سەلاسین و فەڵەستین و دووڕیانی شوهەدا بڵێسەی هەڵگیرسا.

سەهلی وتی: "ئەندامانی داعش هەموو رێگا و پەڕینەوەکانیان داخست لە هەژار ئەسوەدەوە بۆ ناوچەی قەدام وەك هەوڵێك بۆ وەستاندنی هەڵهاتن و هەڵگەڕانەوەکان."

سەرکوتکردن لەناو کەمپەکەدا

سەهلی وتی بەمدواییانە داعش ئەمیریکی نوێی دانا کە قاچاخچیەکی فەڵەستینییە بەناوی ئەبو ئەلعیز دەهمان بۆ چاودێریکردنی شەڕکەرانی لە کەمپی یەرموك.

وتی ده‌ستنیشانکردنی دەهمان بە مەبەستی توندکردنی دەسەڵاتی گروپەکە بوو بەسەر کەمپەکەدا و رێگرتن لە هەڵهاتنی ئەندامانی.

دەهمان هەوڵیداوە بۆ گێڕانەوەی دەسەڵاتی گروپەکە بە ئەنجامدانی سەرکوتکردنێکی دڕندانە دژی دانیشتوانی کەمپەکە کە لەسەرەتادا رێگەی لە خوێندکاران گرت بچنە قوتابخانەکانی دەرەوەی کەمپەکە.

سەهلی وتی ئەوە لەبەرئەوەیە چونکە قوتابخانەکانی شارۆچکەی بەیت سەهم، بابیلە و یەڵدا لەلایەن داعشەوە کۆنتڕۆڵ نەکراون و مەنهەجی ئەوان ناڵێنەوە.

وتیشی کاتێك خۆپیشاندان روویدا دەهمان بڕیارەکەی هەڵوەشاندەوە و لەجیاتی ئەوە خوێندکارانی قەدەغەکرد لە خوێندنی ئەو کۆرسانەی گروپەکە بە "گوماناوی" ناویدەبەن و لەدەرەوەی هێڵی راڤەکردنی توندی شەریعەی گروپەکەیە.

هەروەها وتی خوێندکاران هێشتا دەپشکنرێن لە خاڵی پشکنینی گروپەکە لەکاتی چوون بۆ قوتابخانە و گەڕانەوەیان هەموو رۆژێك.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500