هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزەکانی عێراق داعش لە شاری عەننەی ئەنبار دەردەکەن

خالید تائی

هێزەکانی عێراق نزیك بە شاری عەننە جێگیردەبن لەوپەڕی خۆرئاوای ئەنبار. ئەوان هەینی (22 ئەیلول) سەرکەوتوو بوون لە دەرکردنی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) لە شارەکە. [وێنەکە لە پەیجی فەیسبوکی فەوجی فریاگوزاری ئەنبارەوە وەرگیراوە]

هێزەکانی عێراق نزیك بە شاری عەننە جێگیردەبن لەوپەڕی خۆرئاوای ئەنبار. ئەوان هەینی (22 ئەیلول) سەرکەوتوو بوون لە دەرکردنی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) لە شارەکە. [وێنەکە لە پەیجی فەیسبوکی فەوجی فریاگوزاری ئەنبارەوە وەرگیراوە]

هێزەکانی عێراق رۆژی هەینی (22 ئەیلول) شاری عەننەیان گرتەوە، یەکێك لەو بنکە کەمانەی لەژێردەستی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا ماون لە ئەنبار.

سەرکەوتنە نوێکە لەکاتێکدایە کە هێزەکانی عێراق دەستیانکرد بە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی سەرەکی کە هەفتەی رابردوو دەستیپێکرد بۆ دەرکردنی داعش لە بەشی ئه‌وپه‌ڕی خۆرئاوای وڵاتەکە.

هێزەکانی عێراق لە دوو بەرەوە ئۆپەراسیۆنەکە ئەنجامدەدەن.

لە شاری روتبەوە بەرەو باکور هاتن، لە رێگەیاندا شارۆچکەی عەکاشاتیان گرتەوەو ئێستا بەرەو شاری قائیم دەچن لە باشورەوە.

لە خۆرئاوای سەکرەشه‌وه‌ لە حەدیسەی خۆرئاوا چوون به‌ره‌و عەننە.

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار، کەریم کەربولی، وتی یەکەکان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە، سوپا، خێڵەکییەکان لە فوراتی سەرو و لیواکانی خۆرئاوا بەشداریدەکەن لە ئۆپەراسیۆنەکەدا.

كه‌ربولی بە دیارونای وت هێزی ئاسمانی عێراق و هاوپەیمانان پاڵپشتیی ئاسمانی دەکەن.

وتی ئەو هێزەی سێشەممە بەرەو خۆرئاوا دەچوو لە حەدیسەوە سەرکەوتوو بوو لە ئازادکردنی قەزای رەیحانە لەدەست داعش.

وتیشی: "دواتر رۆیشتن بەرەو خۆرائاوا و توانییان بچنەناو عەننەوە، گەیشتنە بینای حکومەت و دواتر هەموو شارەکەیان گرتەوە."

کەربولی وتی هێزە پێشڕەوکارەکان رووبەڕووی بەرگرییەکی ئەوتۆ نەبوونەتەوە له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌، کە چەکدارانی بەرەو شاری هاوسێ، راوە، هەڵاتوون.

هێرشێكی خۆکوژیی سیانەیی پوچەڵکرایەوە

داعش ئێوارەی پێنجشەممە هێرشێکی ئەنجامدا، بە بەکارهێنانی سێ لۆری کە لەلایەن خۆکوژەوە لێدەخوڕدران، تا رێگابگرن له‌ پێشڕه‌ویی هێزەكان لە عەننە.

کەربولی وتی بەڵام فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان توانیان دوو لۆری تێکبشکێنن، لەکاتێکدا سوپا لەدوورەوە سێیەمیانی تێکشکاند، بەمەش بەرپەرچی هێرشەکە درایەوە.

وتیشی تیمە ئەندازیارییەکانی عێراق توانیان سەدان بۆمبی دەستکرد و مین بتەقێننەوە کە لەلایەن داعشەوە چێنرابوون لەهەردوو بەری ئەو رێگەیەی لە قەزای رەیحانەوە بەرەو عەننە دەچێت.

سەدان بۆمبی دەستکردی دیکە کە لەنێو شارەکەدا چێنرابوون تەقێنراونەتەوە.

کەربولی وتی ئەم بۆمبانە تاڕادەیەك بوونەتە بەربەست بۆ پێشڕەویی یەکەکان، بەڵام دواجار ئەرکەکە جێبەجێکرا و داعش دەرکرا لە یەکێك لە بنکە سەرەکییەکانی لە خۆرئاوای ئەنبار.

وتیشی: "رزگارکردنی عەننە زەبرێکی کوشندەیە لەو رێکخراوە دراوە، کە تووشی رووخانی تەواوەتی بۆتەوە لە ریزەکانی و چەکدارەکانیدا."

سەرکردەی لیوای فوراتی باڵا، شێخ محەمەد حەمەد دلێمی، وتی لیواكه‌، کە پێکهاتووە لە خێڵەکییەکانی خۆرئاوای ئەنبار، پاڵپشتی پێشڕەویی هێزەکان دەکات.

دلێمی بە دیارونای وت: "هێزەکانمان بە پەرۆشیەکی زۆرەوە بەرەوپێش دەچن لە شەڕەکەدا بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ناوچەکانیان و بنبڕکردنی چەتەکانی داعش."

تی دوای ئەوەی عەننە گیرایەوە، یەکەکان بەرەو راوە و دواتر بەرەو قائیم دەچن، کە شەڕێکی گەورەی رزگاری روودەدات.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

حکومەتی ناوەند کە کۆماری عێراق بەڕێوەدەبات رەتیدەکاتەوە ئەو راستییە بۆ جیهان دەربخات لەترسی ئەوەی نەکات خەڵکەکەی لەسەر بنەمای تائیفی بکوژرێن. ئەوانەی پێیاندەوترێت زانایانی جیهان دیارییەکی خوداییان دزیوە. هەموو جیهان شایەتی زریانەکانی فلۆریدا و مەکیسکۆ و ژاپۆن بوون. هەندێك ورده‌كاریی نهێنی هه‌ن.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌