هه‌واڵه‌كانی عێراق
هەڵبژاردن

سوریەكانی باکور نوێنەرەکانیان هەڵدەبژێرن

وەلید ئەبو خەیر لە قاهیرە

دەنگدەران لە کانتۆنی عەفرینی باکوری سوریا کە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکراتە دەنگدەدەن، 22 ئەیلول، بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرەکانیان بۆ ئەو کۆمیتانەی ناوچەکانیان بەڕێوەدەبەن. [خاوەنداری وێنە: ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات]

دانیشتوانی ناوچەکانی ژێردەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە بەشی باکوری وڵاتەکە دەچن بەرەو سندوقەکانی دەنگدان هەینی (22 ئەیلول) بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرەکانیان بۆ کۆمیتە خۆجێیەکان.

کۆمیتە خۆجێیەکان، کە بە کۆمۆنە ناسراون، ناوچەکان بەڕێوەدەبەن.

دانیشتوانەکە بەخێرهاتنیان لە هەڵبژاردنەکان کرد، هەندێکیان بە دیارونایان وت ئەوان بە رۆحیه‌تی راستی شۆڕشی سوریاوە چوون و خەڵك نوێنەرەکانیان هەڵدەبژێرن بۆ کۆمیتەکانی ناوچەکان بەڕێوە دەبەن.

بەهێ جومعە، 30 ساڵ، یەکێکە لە پاڵێوراوانی هەرێمی عەفرین.

هەڵبژاردنی کۆمۆنەکان لە 22 ئەیلول لە کۆبانێ ئەنجامدرا لە باکوری سوریا، كه‌ لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکراتدایە و ژمارەیەکی زۆری دەنگەدەریان بەخۆوە بینی. [خاوەنداری وێنە: ساڵح محەمەد]

هەڵبژاردنی کۆمۆنەکان لە 22 ئەیلول لە کۆبانێ ئەنجامدرا لە باکوری سوریا، كه‌ لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکراتدایە و ژمارەیەکی زۆری دەنگەدەریان بەخۆوە بینی. [خاوەنداری وێنە: ساڵح محەمەد]

کارتی هەڵبژاردنی وەك ئەمە لە هەڵبژاردنەکەی هەینی (22 ئەیلول) بەکارهێنران لە باکوری سوریا. [خاوەنداری وێنە: کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنی کۆمۆنەکان].

کارتی هەڵبژاردنی وەك ئەمە لە هەڵبژاردنەکەی هەینی (22 ئەیلول) بەکارهێنران لە باکوری سوریا. [خاوەنداری وێنە: کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنی کۆمۆنەکان].

کرێکارێکی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنی کۆمۆنەکان، کە سەرپەرشتی هەڵبژاردنی کۆمۆنەکانی باکوری سوریا دەکات، سندوقی دەنگدان ئامادە دەکات پێش ئەوەی ببرێنە بنکەکانی دەنگدان. [خاوەنداری وێنە: کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنی کۆمۆنەکان]

خاتو جومعه‌ بە دیارونای وت بڕیاریدا خۆی کاندید بکات لەبەر چەند هۆکارێك، یەکێك لەوانە هەوڵی جددییه‌تی بۆ باشترکردنی رەوشی ناوچەکەی و جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر هەبوونی ژن لە پرۆسە سیاسیەکەدا.

وتی: "زۆر گرنگە هەڵبژاردنی کۆمۆنەکان ئەنجامدەدرێن لەبەرئەوەی ئەم کۆمیتە خۆجێیانە ناوچەکان بەڕێوەدەبەن کە رزگارکراون لە دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) و گروپەکانی تری وەك ئەوان."

رونیشیکردەوە كه‌ کۆمۆنەکان بەستراون بە ئەنجومەنی باڵای کۆمۆنەکانه‌وه‌ کە کاردەکات بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانی هەموو هەرێمەکان.

وتی کۆمۆنەکان رێگایەک دەکه‌نەوە بۆ خەڵكی هەرێمەکان، بە عەرەب و کوردەوە، تا پەیوەندییان بەیەکەوە هەبێت لەسەر ئەوەی چیان پێویستە بۆ ئەوەی ژیانێکی شایستە بژین.

جومعە وتیشی: "لە رێگای ئەم هەڵبژاردنەوە خەڵکی هەموو هەرێمەکان بەبێ جیاوازی نەتەوەیی و تائیفی ناوچەکانیان بەڕێوەدەبەن بەشێوەیەك بەشداریی هەمووان مسۆگه‌ربكات بەبێ هیچ جیاوازییەك."

هه‌روه‌ها ستایشی ژمارەی ئەو ژنانەی کرد کە بەشداربوون لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکەدا و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە لە زۆر شوێندا ئەوان لە سەدا 50 ژمارەی پاڵێوراوانیان پێکهێناوە.

12,421 کاندید له‌سه‌ر لیستی هه‌ڵبژاردن

جومعە وتی بە پێی ئەو ئامارانەی کۆمۆسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنی کۆمۆنەکان خستویانەتەڕوو، 3,732 کۆمۆنە هەن لە هەر سێ کانتۆنەکە و 12,421 پاڵێوراو پێشبڕکێدەکەن لە هەڵبژاردنەکەدا.

لە کانتۆنی جەزیرە زیاتر لە 7,720 پاڵێوراو هەن، 3,917 لەوانه‌ ژنن و پێشبڕکێ دەکەن بۆ ژمارەی کورسیەکان لە 2,495 کۆمۆنەدا.

لە کانتۆنی فورات، 3,135 کاندید هەن و 1,386 لەوانه‌ ژنن و بۆ کورسیەکانی 825 کۆمۆنە پێشبڕکێدەکەن.

هەروەها لە کانتۆنی عەفرین، 1,566 کاندید هەن و 700 له‌وانه‌ ژنن و بۆ کورسیەکانی 412 کۆمۆنە پێشبڕکێدەکەن.

دانیشتووی کانتۆنی جەزیرە، شەعبان یوسف محەمەد، 50 ساڵ، بە دیارونای وت دەنگیداوە لە هەڵبژاردنی کۆمۆنەکاندا و ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ هەستی نیشتمانپەروەری ئەو بۆ ئەوەی ئەو کەسانە هەڵبژێرێت کە حەقیانە بچنە نوسینگەی بەڕێوەبردنی ئه‌و ناوچەیه‌ی ئەوی لێ ده‌ژی.

وتی ئەمە یەکەمجارە بەشداری هەڵبژاردنی لەو شێوەیەی کردووە و ئاماژەیكرد بۆ ئەوەی کە بۆ زۆربەی دەنگدەرانی دیکەش لەوەدەچێت هەر یەکەمجاریان بێت.

محەمەد وتی: "هەڵبژاردنەکان گرنگن، چونکە ناوچەکانی کە هەڵبژاردنیان تیادا دەکرێت گروپی جیاوازی سوریی لێیە."

وتی: "لەبەرئەوەشە هەر هەرێمێك ئەو نوێنەرانەی خۆیان هەڵدەبژێرن کە تایبەتمەندیە کۆمەڵایەتی و خێزانی و ئابووریەکانی دەزانن."

محەمەد وتی ئەم هەڵبژاردنانە پیشانی دەده‌ن ئەم هەرێمە داواکاریەکانی شۆڕشی سوری بەجێهێناوە کە لەلایەن خەڵكی سوریاوە ئەنجامدرا، بەتایبەتی هەڵبژاردنی ئازاد کە تیایدا ئەو نوێنەرانە هەڵدەبژێردرێن کە کاریان دانانی بەردی بناغەی ژیانێكی شایستەیە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500