دوای زیاتر لە سێ ساڵ لە ئاوارەیی، دەیان خێزان کە ناچارکرابوون به ههڵهاتن لهلایهن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)هوه، گەڕانەوە قەزای رهبیعە لە خۆرئاوای پارێزگای نەینەوا، بەرپرسانی ناوچەکە بە دیارونایان وت.
بۆ ئاسانکاریی گەڕانەوەیان، حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی ئەمنی تایبەتمەندی دروستکردووە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ناوی ئەو خەڵکانەی لە گوندەکانی رهبیعە هەڵاتوون و دڵنیابوون لەوەی کە هاوکاری داعش نەبوون.
یەکەم گروپی خێزانە گەڕاوەکان -- کە پێکهاتبوون لە نزیکەی 250 کەس -- گەڕانەوە بۆ گوندی کشتوکاڵیی قیسیە لە سەرەتای ئەیلولدا.
ئەندامی ئەنجومەنی قەزای رهبیعە، محەمەد جەفال، وتی قیسیە، وەك گوندەکانی دیکەی رهبیعە، ئاوارەبوونی بەشێکی خەڵکەکەی بەخۆوە بینی کاتێك داعش لە هاوینی 2014دا پارێزگای نەینەوای گرت.
جهفال بە دیارونای وت: "دانیشتوانە ئاوارەبووەکە لەئێستادا رێگەیان پێدراوە بگەڕێنەوە چونکە پرۆسەی پشتڕاستکردنەوەی ناوەکانیان تەواوبووە."
جەفال، کە سەرپەرشتی گەڕانەوەی ئاوارەکان دەکات، وتی هەموو دانیشتوانی گوندەکە لەئێستادا گەڕاونەتەوە ماڵەکانی خۆیان، چەند خێزانێکی کەم نهبێت کە لەگەڵ داعشدا تێوەگلابوون، چونکە "هیچ کەس گەڕانەوەی ئەو خێزانانەی ناوێت".
بنیاتنانەوەی گوندی قیسیە
جەفال وتی هێشتا هەوڵەکان بەردەوامن بۆ بنیاتنانەوەی قیسیە، کە زۆر زیانی بەرکەوتبوو ئەوکاتەی داعش گوندەکەی کۆنترۆڵکردبوو.
وتی: "تۆڕی کارەبامان چاککردەوە و ئاو و خزمەتگوزاریی پێویست دەدەینە دانیشتوان."
جەفال وتیشی بەڵام هەندێك زیان پێویستی بە پشتگیریی حکومەتە، وەك له حاڵهتی تاکە خوێندنگەی گوندەکەدا، کە بەتەواوی روخێنراوە.
وتی زۆربەی خانوەکان یان بەتەواوی یان بەشێکیان روخێنراون و خێزانەکان ناچارکراون تیایاندا بژین لە دۆخی ئێستادا و دوای چاککردنەوەیهكی لاوەکی.
وتیشی: "ئێمە لەلای خۆمانەوە هەوڵدەدەین یارمەتی [خەڵکە] زیانلێکەوتووەکە بدهین بە تۆمارکردنی سکاڵا لە دادگاکاندا و بەدەستهێنانی خەمڵاندنی زیانەکان لەلایەن لیژنەیەکەوە کە پێکهاتووە لە ئەندازیار و تەکنیککاری بەڕێوەبەرایەتی قەزای رهبیعە."
جەفال وتی قەزاکە داواکاری پێشکەشدەکات بۆ قەرەبوو لەلایەن حکومەتی ناوخۆیی نەینەوا و رێکخراوە پەیوەندیدارەکانی دیکە.
وتیشی: "هێشتا هیچ قەرەبوویەك نەدراوەتەوە بە هیچ یەکێك لە [خێزانە] زیانلێکەوتوەکان و هیچ پارەیەك تەرخاننەکراوە بۆ دروستکردنەوەی خانوەکانیان."
داوای لە حکومەت کرد کە سەرنج بداتە قیسیە، چونکە گوندێکی کشتوکاڵیە و بڕێکی زۆری گەنم و جۆ بەرهەمدەهێنێت.
جەفال وتی: "چەندین بیری نەوتیشی هەیە و کێڵگە نەوتیە دۆزراوەکانی کاریاندەکرد و لە پرۆسەی گەشەپێداندا بوون پێش داگیرکاریی داعش."
خانوە روخاوەکان باری دهروونی تێكدهدهن
ئەندامی لیژنەی خزمەتگوزاری له ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، حوسامەدین عهبار، وتی پرۆسەی گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەکان بەردەوامدەبێت لە برەوسەندن.
عهبار بە دیارونای وت: "بەڵام ئەوەی خۆشیی گەڕاوەکان تێكدهدات ئەو زیانەیە بەر خانوەکانیان کەوتووە لەلایەن چەکدارەکانەوە."
وتی خانوە زیانلێکەوتوەکان، لە هەموو گوند و شارەکانی پارێزگای نەینەوا، "تهحهدایهكی سەرەکین کە حکومەت دەبێت چارەسەرێکی خێرایان بۆ بدۆزێتەوە".
وتیشی ئەم کێشەیە "راستەوخۆ کاریگەری دەخاتەسەر ژیانی دانیشتوان" و کاریگەریی دەبێت بۆسەر هەوڵەکانی برەودان بە سەقامگیری.
بەڕێوەبەری خوێندنگەی سەرەتایی گوندەکە، یونس بەدر جومعە، وتی گەڕانەوی خەڵکی گوندی قیسەیە لە رهبیعە "مژدهیهكی خۆش دهدات بۆ گەڕانەوەی هەموو ئەو ئاوارانەی گوندەکانیان جێهێشتووە" لە قەزاکەدا.
جومعه بە دیارونای وت: "گوندەکەمان ناسرابوو بە سروشتی جوان و سەرچاوە سروشتیەکانی، بەڵام چەکدارانی داعش کردیان بە وێرانە."
وتی: "روخاندیان و هەموشتێکیان تاڵانکرد، تەنانەت ستون و کێبڵی کارەباش." وتیشی کە هەوڵەکان بەردەوامن بۆ چاککردنەوەی دەزگاکان و گەڕاندنەوەی خزمەتگوزاری.
جومعە هیوای خواست کە گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەکان دامودەزگاکانی حکومەت هانبدات قیسیە بنیاتبنێنەوە.
وتی: "نزیکەی لهسهدا 90ی خانوەکان روخێنراون و سهرنشینهكانی لە دۆخێکی سهختی مرۆییدا دەژین."