هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

رێژه‌ی مەرگی مەدەنیان لە عێراق داده‌به‌زێت دوای شکستەکانی داعش

عەللا حسێن لە بەغدا

هێزە ئەمنیەکانی عێراق لە بازگەیەکی ئەمنی دەستده‌گرن بەسەر ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژکراودا. [وێنەکە لە پەیجی فەیسبوکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداوە وەرگیراوە]

هێزە ئەمنیەکانی عێراق لە بازگەیەکی ئەمنی دەستده‌گرن بەسەر ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژکراودا. [وێنەکە لە پەیجی فەیسبوکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداوە وەرگیراوە]

ئەو ئامارانەی لەلایەن نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) ئامادەکراون دەریدەخەن کە کەمبونەوەیەکی بەرچاو هەیە لە ژمارەی قوربانیانی توندوتیژیی و تیرۆریزم و پێکدادانی چەکداری لە سەرانسەری عێراقدا لەم مانگانەی دواییدا.

ئەم کەمبونەوەیە لە ژمارەی قوربانیان هاوکاتە بە تێکشکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە زۆر ناوچە و گرتنەوەی ئەو ناوچانەی ماوەیەك له‌ژێرده‌ستیاندا بوون.

بەگوێرەی ئاماره‌ مانگانەكان کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە بڵاوکرایەوە، ژمارەی قوربانیان کەمیکردووە لە شەش مانگی رابردوودا و لە ئابدا گەیشتە نزمترین ئاستی.

ئامارەکەی یونامی پیشانیدەدات کە لە مانگی ئازاردا 548 کەس کوژراون و 567 برینداربوون، زۆربەیان مەدەنی بوون. نەینەوا، کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لێبوو، بەرزترین ئاستی قوربانی مەدەنی تۆمارکرد، کە 367 کوژراو و 174 بریندار بوو.

ئامارەکە ده‌ریده‌خات كه‌ 317 مەدەنی لە نیساندا کوژراون و 403 برینداربوون لە سەرانسەری عێراقدا، 354 مەدەنی کوژراون و 470 برینداربوون لە ئایاردا و 415 کوژراون و 300 بیرنداربوون لە حوزەیراندا.

زۆرترین ئاستی دابەزین لە ژمارەی قوربانیاندا دوای سەرکەوتنی موسڵ راگەیەنرا، لە تەمموزدا ژمارەی کوژراوانی عێراق 241 کەس و برینداران 277 کەس بوو، لە ئابدا ئامارەكان ده‌ریانخست 125 کوژراوە و 188 برینداربووە.

هۆکارەکانی کەمبوونەوەکە

پسپۆڕی ئەمنی، جاسم حەنون، دابه‌زینی ژمارەی قوربانیانی گەڕاندەوە بۆ چەندین هۆکار.

حه‌نون بە دیارونای وت: "دیارترینی ئەم هۆکارانە بوونی زنجیرەیەكه‌ لە بەرەی سەربازی کە لە بەرامبەر داعشدا کراونەتەوە و بوونه‌ته‌ هۆی ئەوەی سەرکردەکانیان تەرکیز لەدەستبدەن و پلانەکانیان سنورداربکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی عێراق."

وتی ئەمە سەرکردەکانی داعشی بێبەریکرد لە سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتیان بەسەر ئەو ناوچانەی لەژێردەستیاندا بوو لەگەڵ چوون بەرەو ناوچه‌ی تر و هەڵگیرساندنی توندوتیژیی له‌وێ.

حەنون وتی "پێشڕەویی خێرا و بەردەوامی هێزەکانی عێراق بەڕەکەی لەژێر قاچی داعش ده‌رهێنا" و توانای گروپەکەی نەهێشت بۆ جوڵان بۆ ناوچە پڕ دانیشتوانەکان و بە ئامانجکردنی بازاڕەکان و شوێنەکانی دیکە کە مەدەنیەکان لێی کۆدەبنەوە.

وتیشی بە ئامانجگرتنی سەرکەوتوانەی سەرکردەکانی داعش لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە هۆکارێکی بەشداریکەری دیکە بوو لە نزمبونەوەی ژمارەی قوربانیانی مەدەنیدا.

تێبینی ئەوەشیکرد كه‌ لە کۆتایی شەڕی موسڵدا فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دەریخست کە سه‌رجه‌م 16,467 چەکداری داعش کوژراون.

وتیشی: "هەموو ئەو ئەندامانە ئەکرا خۆکوژبن و خۆیان بتەقێننەوە و مەدەنیەکان لە ناوچە ئارامەکانی شارەکانی عێراقدا بکەنە ئامانج، ئەگەر هێزەکانی عێراق لە بەرەی شەڕدا نەیانکوشتنایە."

سەقامگیریی سیاسی کلیلە

حەنون وتی سەقامگیریی سیاسی لە سایەی حکومەتی ئێستای عێراقدا "فاکتەرێکی گرنگە بۆ بەردەوامی سەقامگیریی ئەمنی". هۆشداریشیدا لەوەی "دووبەرەکیە سیاسییەکان هۆکاری سەرەکیی زیندبوونەوە و گەشەی تیرۆریزمن".

هه‌روه‌ها داوای هەڵوێستێکی سیاسی یەکگرتووی کرد لە عێراق بۆ کارکردن بۆ شەڕی دژی تیرۆریزم و کارکردن بۆ چارەسەركردنی کێشە ئەمنیەکان لە وڵاتەکەدا.

تێبینی ئەوەشیکرد كه‌ هەموو هۆکارەکانی دیکە، وەك هۆکاری تاوانکاری، کاریگەریی هەرێمی و نێودەوڵەتی و بەرژەوەندیی ئابوری هەڕەشەیەکی ئەوتۆ نین بۆ سەر دۆخی ئەمنی وەك گێژاوی سیاسی ناوخۆیی لە وڵاتەکەدا.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ عەمید سەعد مەعەن بە دیارونای وت ئەو سەرکەوتنەی لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانەوە بەدەستهاتووە بۆتە هۆکارێکی گرنگ لە کەمکردنەوەی ژمارەی قوربانیانی تیرۆریزم لە وڵاتەکەدا.

وتی رفاندن بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە لە بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق و دەریخست کە 187 باندی تۆمەتبارکراو بە دزی و تاڵانی دەستگیرکران لە مانگی ئابدا.

وتیشی "هێزە ئەمنیەکان بەرپەرچی ژمارەیەك هێرشی تیرۆریستیی مەترسیداری داعشیان لە چەندین شوێن دایەوە، دواترینیان هێرشێکی پلان بۆ دانراو بوو لە پارکێکی کاتبەسەربردندا لە رەمادی" لەکاتی پشووی جەژنی قورباندا.

توندوتیژی لە بەغدا روو لە کەمبوونەوەیە

هەرچەندە ژمارەی قوربانیان لە دوایین مانگەکاندا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبۆتەوە لە سەرانسەری عێراقدا، پارێزگاکانی بەغدا و نەینەوا هێشتا لە سەرەوەی هەموو پارێزگاکانی دیکەن له‌ په‌یوه‌ندیاندا به‌ ژمارەی کوژراو و بریندارانه‌وه‌.

"لە بەغدا، رێژەی توندوتیژی و تاوانی تیرۆریستی لەسەروو ئاستی ئاساییەوەیە بە بەراورد بە شارەکانی دیکە، بەڵاملە کەمبونەوەیەکی بەردەوامدایە بەراورد بە هەمان کاتی ساڵانی رابردوو،" جێگری سەرۆکی لیژنەی ئەمنی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا محەمەد روبەیعی وتی.

ئامارەکانی یونامی پیشانیدەدەن کە لە مانگی ئازاردا لە بەغدا 84 مەدەنی کوژراون، 55 لە نیساندا، 86 لە ئایاردا، 22 لە حوزەیراندا، 38 لە تەمموزدا و 45 لە ئابدا.

وتی: "ئەم ئامارانە ساڵ لەدوای ساڵ نزمدەبنەوە، بەهۆی هەوڵەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا و وەزارەتی ناوخۆوە، کە سەرکەوتنی بەردەوام بەدەستدەهێنن لە به‌دواداچوون و شوێنپێهەڵگرتنی تیرۆریستان و شانەکانی تاوانی رێکخراو."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

ئاشتی بڕژێت بەسەر ئەوانەی شوێن ئامۆژگاری کەوتوون! ئەگەر تۆ بڕواتوابێت شەڕی هەموو جیهان دژی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) سەرکەوتنە و کە توندوتیژی کەمیکردووە دوای تێکشکاندنی پارێزگا سوننەكان، کوشتنی خەڵکی مەدەنی و بێچەك و گرتنی پیاو و شوێنبزرکردنیان وەك بەشێك لەو سەرکەوتنەی ئیدیعای ده‌كرێت، ئەوا دەبێت ناو لەم سه‌كۆیه‌ بنێیت 'موشریکون،' 'قاعیدون،' 'خه‌والیف،' یان ئەوانەی شوێنی جولەکە و مەسیحیەکان کەوتون. من پێشوازیم لەم وێبسایتە کردبوو بەڵام یەکتاپەرستیی ئێوه‌ ریاکارانەیە و گومانلێکراوە و تەنیا خزمەتی ستەمکاری و دوژمنانی ئیسلام دەکات. پێش هه‌موو شتێك، ئیسلام هەرگیز تێکناشکێت و دەوڵەتی ئیسلام دەمێنێت بەویستی خوا. ئەمە کاتی لێپێچینەوەیە کە بڕوادارێك کە ئایینەکەی هیچ دووڕویی تێدانیە لە ریاکارێکەوە دەناسرێت کە هیچ بڕوای نیە. بە بڵاوکردنەوەی ئەم درۆیانە ئێوه‌ وەك رافیزە و جولەکە و مەسیحیتان لێدێت لە درۆ و دوڕویی و تەفرەدانه‌كانیاندا. هیچ هێزێك نیە مەگەر هی خوا. داوا لە خوا دەکەم بۆ رێنیشاندان بۆ خۆم و ئێوه‌ش.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌