هێزەکانی عێراق شەممە (16 ئەیلول) سەرکەوتن لە وەدەرنانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە عەکاشات لە نزیك سنوری سوریا.
قەزای روتبە ئازادکرا وەك بەشێك لە ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی سەربازی بۆ وەدەرنانی داعش لە ناوچەکانی فوراتی سەروو لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار.
سوپا، پۆلیس، پاسەوانانی سنور و شەڕکەرانی نێوخۆیی داعشیان ناچارکرد پاشەکشە بکات لە شارۆچکەکە دوای چەند کاتژمێریکی کەم لە دەستپێکردنی شەڕەکە.
پارێزگاری روتبە، عیماد مەشعەل دولەیمی، دووشەممە (18ئەیلول) وتی: "شارۆچکەکە بەتەواوی ئازادکراوە و نزیکەی 140 کیلۆمەتر بەدرێژایی ئەو رێگایەی دەچێتە باکور لە روتبەوە بۆ شاری قائیم لە عەکاشاتەوە گیراوە."
دولەیمی بە دیارونای وت: "هێزەکانمان ئامانجیان بەدەستهێناوە بە سەرکەوتنی گەورەوە."
وتی لەگەڵ ئەوەشدا گرتنی ناوچە ئازادکراوەکە ئاسان نابێت چونکە کراوەیە بەڕووی ناوچەیهكی فراوانی بیابانیدا.
هەروەها وتی: "پێویستە ئێمە ژمارەیهكی پێویست له هێزی ئەمنی و چەکدارانی خێڵهكان جێگیربکەین و چەندین بەربەست و سهنگهری قایم و خاڵی پشکنین دابنێین بۆ رێگرتن لە چەکداران لە مەترسی خستنەسەر ناوچەکە و ئەنجامدانی هێرشی لەناکاو."
هێزە ئەمنیەکان تەقەمەنیهكان لادەبەن
دولەیمی وتی تیمە ئەندازیارییه سەربازیهكان دەستیانکردووە بە لابردنی ئەو تەقەمەنیانەی داعش لەهەموو شوێنیكی شارۆچکەکە و بەدرێژایی رێگا بیابانیەکە چاندوونی.
وتیشی: "هێزەکان دووشەممە دەستیانكرد بە ئەنجامدانی کاری تەقاندنەوەی مین و بۆمبی دەستكرد و خانووە مینڕێژکراوەکانیان پوچەڵکردنەوە."
سێ خانو و بۆمبی دەستكرد شەممە تەقینەوە لەسەر رێگای هێزە ئەمنیەکان کە بەرەو کۆڵانەکانی شارۆچکەکە پێشڕەوییان دەکرد و خۆکوژێکیش ئۆتۆمبێلێکی مینڕێژکراوی تەقاندەوە لە تەنیشت یەکە کۆماندۆکان بۆئەوەی پێشڕەوییان بوەستینێت.
دولەیمی وتی تەقینەوەکان پێنج سەربازیان کوشت و ژمارەیەکی تریشیان بریندار کرد.
وتیشی: "هەوڵەکان بۆ گرتنی ناوچە مینڕێژکراوەکان بەردەوام دەبێت هەتا دڵنیا دەبین کە مەترسی نەماوە و ئەمەش پێویستی بە کاتە."
ئاماژەشی دا بەوەی هێزە ئەمنیەکان رووبەڕووی هیچ کێشەیەکی مرۆیی گەورە نەبوونەتهوە لەکاتی هێرشەکەدا بۆ ناو عەکاشات چونکە زۆربەی دانیشتوان بە کۆمەڵ ناوچەکەیان بەجێهێشتووە پێشئەوەی هێرشەکە دەستپێبکات.
وتیشی: "تەنیا 43 خێزان هەبوون کە لە نزیك شارۆچکەکە دەژیان کە توانییان هەڵبێن و یەکشەممە بگەنە ناوەندی شاری روتبە."
هەروەها وتی گرتنەوەی عەکاشات سەرکەوتنیکی گرنگە بۆ هێزەکانی عێراق کە دەروازەی قائیمە کە گەورەترین پێگەی بەهێزی داعشە لە رۆژئاوای وڵاتەکەدا.