هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

بە ئازادبوونی موسڵ لە داعش منداڵان خۆشیان بۆ دەگەڕێتەوە

عەللا حسێن لە بەغدا

منداڵانی موسڵ بەشداری فیستیڤاڵێکی گەورە دەکەن لە باخچەکانی پارکی کەفائەت ئولا لە بەشی خۆرهەڵاتی شارەکە. [وێنەکە لە پەیجی فەیسبوکی له‌پێشدا نەینەواوە وەرگیراوە]

منداڵانی موسڵ بەشداری فیستیڤاڵێکی گەورە دەکەن لە باخچەکانی پارکی کەفائەت ئولا لە بەشی خۆرهەڵاتی شارەکە. [وێنەکە لە پەیجی فەیسبوکی له‌پێشدا نەینەواوە وەرگیراوە]

میزڵدانی رەنگاوڕەنگ ئاسمانی تەنی لە دیمەنێكدا کە موسڵ چەند ساڵێکە بەخۆیەوە نەبینیوە، باخچەکانی پارتی کەفائات ئولا لە بەشی خۆرهەڵاتی شارەکە پڕبوون لە سەدان منداڵ کە بەشداری فیستیڤاڵێکی گەورەیان کرد لەگەڵ دایکوباوکیاندا.

ساڵانی پێشوو، کاتی فەرمانڕەوایی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)، موسڵ زۆر جیاواز دەردەکەوت: لەجیاتی ئەوەی شوێنی یاری منداڵان بێت، وەك کەمپی زیندان وابوو، کە مێشکیانی دەشۆردەوە بە کلتوری رق و توندوتیژی.

فیستیڤاڵەکە، کە لەلایەن 30 چالاکوانی سەر بە "له‌پێشدا نەینەوا"وە رێکخراوە و لە رۆژی سێیەمی پشووی جەژنی قورباندا ئەنجامدرا، هەوڵیدا هەموو ئەو شتانە بگۆڕێت و قۆناغێکی نوێ بکاتەوە بۆ منداڵانی شارەکە كه‌ مەینەتییه‌كی زۆریان چه‌شتووه‌.

فیستیڤاڵەکە بەم پەیامە کرایەوە: "یاوەریی منداڵەکانتان بکەن و خۆشەویستی و ئاشتییان فێربکەن. خۆشی لەکاتی خۆتان ببینن لە فیستیڤاڵەکە و خۆشی بخەنە دڵی منداڵەکانتانەوە کە بێزاربوون لە شەڕ."

منداڵانی موسڵ ئاڵای عێراق رادەوەشێنن وەك رەمزی یەکێتیی نیشتیمانی لەکاتی فیستیڤاڵێکی گەورەدا لە موسڵ کە لەلایەن "له‌پێشدا نەینەوا"وە رێکخراوە. [وێنەکە لە پەیجی فەیسبوکی له‌پێشدا نەینەوا وەرگیراوە]

منداڵانی موسڵ ئاڵای عێراق رادەوەشێنن وەك رەمزی یەکێتیی نیشتیمانی لەکاتی فیستیڤاڵێکی گەورەدا لە موسڵ کە لەلایەن "له‌پێشدا نەینەوا"وە رێکخراوە. [وێنەکە لە پەیجی فەیسبوکی له‌پێشدا نەینەوا وەرگیراوە]

خۆبەخشان میزڵدان هەڵدەدەن لەکاتی فیستیڤاڵێکی ئەمدواییانەی منداڵان لە موسڵ کە لەلایەن "له‌پێشدا نەینەوا"وە رێکخراوە. [وێنەکە لە پەیجی فەیسبوکی له‌پێشدا نەینەوا وەرگیراوە]

خۆبەخشان میزڵدان هەڵدەدەن لەکاتی فیستیڤاڵێکی ئەمدواییانەی منداڵان لە موسڵ کە لەلایەن "له‌پێشدا نەینەوا"وە رێکخراوە. [وێنەکە لە پەیجی فەیسبوکی له‌پێشدا نەینەوا وەرگیراوە]

خێزانەکان منداڵەکانیان هێنا بۆ پارکەکە، لەکاتێکدا هێزەکانی پۆلیسی عێراق پاسەوان بوون، تا خۆشی ببینن لە زنجیرەیەك لە چالاکی و بۆنەی هونەری و کاتبەسەربردن.

له‌وانه‌ شانۆیی کە لەلایەن خوێندکارانی پەیمانگای هونەرە جوانەکانەوە رێکخرابوون بۆ برەودان بە هونەری شانۆ و پێشانگای وێنەکێشان و چەندین کێبڕکێی جۆراوجۆر.

سڕینەوەی کاریگەرییەکانی جەنگ

رێكخه‌رێكی فیستیڤاڵه‌كه‌، لەیس راشدی، وتی: "فیستیڤاڵەکە مەبەستیێتی کاریگەریەکانی شه‌ڕ و وێرانكاری لەسەر منداڵان نەهێڵێت و تیماری دۆخی دەروونی لاوازیان بکات کە بەهۆی مەینەتیەکانی سێ ساڵی رابردووەوە توشیان بووە."

وتی: "فیستیڤاڵەکە یەکەمینی ئەوشێوەیەیە کە لە پارێزگاکەدا ئەنجامبدرێت لەوەتەی ئازادکراوە لەدەست تیرۆریستانی گروپی داعش."

وتیشی زیاد لە 3,000 کەس بەشداری فیستیڤاڵەکەیان کرد لە هەردوو بەری شارەکە، لەنێویاندا 3,000 منداڵ.

راشدی وتیشی خه‌ڵكه‌كه‌ بەتەواوی خۆشییان لە بەشە جیاوازەکانی فیستیڤاڵەکە بینی و بەباشی پێشوازییان كرد له‌ پێشانگا فۆتۆگرافییه‌كه‌ی ئەحمەد حازم، کە وێنەگرێکە ئاوارەبوونی منداڵانی شارەکەی بە بەڵگە کردووە.

هه‌روه‌ها وتی: "دایکوباوکان به‌پەرۆشبوون بۆ بەشداریکردن لە هەر بۆنەیەکدا کە منداڵەکانیان رزگاربکات لە کارەساتەکانی قۆناغی رابردو و زۆر پیاوی خاوەن کار و دەزگا مەدەنیەکان دیارییان بەخشییە ئەو منداڵانەی بەشدارییانکرد."

وتی: "له‌پێشدا نه‌ینەوا داواکاریی دووبارەکردنەوەی ئەو ئەزمونەی پێگەیشتووە لەگەڵ کردنەوەی دەرچەی کاتبەسەربردنی دیکە بۆ پشتگیریکردنی منداڵانی موسڵ."

پێکەوە لەژێر یەك خێمه‌دا

رێكخه‌رێكی کێبڕکێکانی فیستیڤاڵەکە بەشار عەدنان بە دیارونای وت رێکخەران دڵنیاییان دا بەوەی پێکهاتە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی موسڵ کۆبکەنەوە.

وتی: "سنوردار نەبوو بۆ عەرەب بەوەی کوردی تێدانەبێت، یان تەنیا بۆ سوننە بێت و شیعەی تێدانەبێت. خەڵکی لە هەموو ئێتنیك و تائیفەیەك بەشدارییانکرد."

وتیشی: "ئامانجی ئێمە پێکەوە کۆکردنەوەی هەموو عێراقیەکان بوو لە بۆنەیەکی گشتگیردا، لەسەر بنەمای هاوڵاتیبوون، نەك تایه‌فە یان رەگەز."

عەدنان وتی: "دەمانەوێت منداڵان فێربکەین كه‌ تەنیا یەك ئاڵایان هەیە، ئاڵای عیراق، کە هیچ جیاکارییەك نیە لەنێوان پێکهاتەکانی هەمان جەماوەردا و داهاتوویان ئەوەیە خەونەکانیان بهێننەدی."

وتی قۆناغی داعش کاریگەرییەکی پێچەوانەی هەیە لەسەر منداڵانی موسڵ و ئاماژەی بەوەشکرد کە چونکە هەموو منداڵان بەئاسانی کاریگەریی ئەو شتانەیان دەکەوێتەسەر کە دەیبینن و دەیبیستن، منداڵانی موسڵیش دەبێت بە دیمەنەکانی کوشتن و تێکدانی داعش کاریگەربووبن.

وتی: "کاردەکەین بۆ چارەسەرکردنی دۆخەکە و هەوڵدەدەین بۆ پەروەردەکردنەوەیان بەگوێرەی بنه‌ما نیشتیمانیە یەکگرتووەکان."

"دەستڕاگەیشتن بەم ئەرکە کات و هەوڵی زیاتری دەوێت؛ فیستیڤاڵێك بەس نیە تا بەدەستبهێنرێت."

چالاکی زیاتر پلانی بۆ دانراوە

عەدنان وتی لەئێستادا ئامادەکاریی کردووە بۆ بەشداریکردن لە دوو فیستیڤاڵی دیکەدا لەگەڵ گروپە هونەرییەکانی منداڵان لە موسڵ، هەردووکیان ئامانجیان گەشەدانه‌ بە لێهاتوویی و چاندنی توانای هونەری و ئەدەبی و کلتوری لەلای منداڵانی شارەکە.

قایمقامی موسڵ زوهەیر ئەعرەجی بە دیارونای وت: "زۆر دەزگای کاتبەسەربردن و پەروەردەیی دەکرێنەوە بۆ منداڵانی موسڵ لە چوارچێوەی زاڵبوون بەسەر ئەو ئاستەنگانەی پارێزگاکە رووبەڕووی دەبێتەوە دوای رزگارکردنی."

وتی لەکاتی جەژنی قورباندا، پارێزگاکە پارکی کاتبەسەربردنی دیجلە سیتی کردەوە، کە یەکێك لە گەورەترین پارکەکانی شارەکە.

ئەمەو چەندین چالاکی دیکە یارمەتی گەڕاندنەوەی هەستی ئاسایبوونەوە دەده‌ن بۆ منداڵانی شارەکە بە پێدانی دەرفەتێك بۆ یاریکردن و خۆشی بینین.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500