بەڵگەی نوێ دەریدەخات کە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ماوەیەکە گەشتی ئاسمانی مەدەنی بەکاردەهێنێت بۆ گواستنەوەی چەکدارەکانی و ئەوانەی میلیشیاکان بۆ دیمەشق، پسپۆڕێکی کاروباری ئێران بە دیارونای وت.
شیار تورکۆ کە توێژینەوە لە پاڵپشتی دارایی و میتۆدی بڵاوبونەوەی پاسداران دەکات وتی ئەمە پێشێلکارییەکی ئاشکرای بەندەکانی یاسای گواستنەوەی چەك و چەکدارانە کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکان و وەزارەتی دارایی ئەمریکاوە دەرکراوە.
وێنەكانی میلیشیاکانی سەربە پاسداران کە دەگوازرێنەوە لەڕێگەی هێڵی ئاسمانی ئیرانەوە، بڵاوکراونەتەوە لە رۆژنامە ناوچەیی و نێودەوڵەتیەکان و ماڵپەڕ و ئه‌كاونتی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا، بەجۆرێك لۆگۆی ئەو کۆمپانیای هێڵی ئاسمانییە بە ئاشکرا دیارە.
وتی ئەم وێنانە کە هەندێکیان لە 2016 و ئەوانیدیکە لە ناوەندی 2017 گیراون، پشتڕاستیدەکەنەوە کە چەکدارانی سەربە لیوای فاتمیونی ئەفغانی گوازراونەتەوە بە هێڵی ئاسمانی مەدەنی ئێرانی.
وتیشی: "بەڵگەی ئاشکرا پێشکەشدەکەن لەسەر کارە شەڕئامێزەکانی ئێران، چونکە نیشانیدەدەن کە فڕۆکەی مەدەنی ئێرانی چەکدارانی سەربە پاسدارانی گواستۆتەوە لە فڕۆکەخانەکانی ئێرانەوە بۆ فڕۆکەخانەکانی سوریا بۆ بەشداریکردن لە شەڕێکی بەردەوامدا."
وتی ئەمە پێشێلکارییەکی ئاشکرای بڕیاری 1747 (2007)، 1929 (2010) و 2105 (2013)ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکانە.
بڕیاری 1747ی نەتەوە یەکگرتوەکان دەڵێت کە "ئێران نابێت هیچ چەك یان ماددەیەکی پەیوەندیدار دابینبکات، بفرۆشێت یان بگوازێتەوە، بەشێوەی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، لەڕێگەی ناوچەكانی خۆیەوە یان بەهۆی هاوڵاتیەکانیەوە یان بە بەکارهێنانی کەشتی و فڕۆکە".
تورکۆ وتیشی ئەم کارانە پێشێلی بڕیارەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش دەکەن کە لەساڵی 2012 دەرکران دوای فەرمانە جێبه‌جێكاره‌كانی 13572 و 13224 پەیوەندیدار بە گواستنەوەی تفاقی سەربازی و چەك و چەکداره‌وه لەڕێگەی فڕۆکەی مەدەنیەوە بۆ سوریا.
وتی پێشبینیدەکرێت نەتەوە یەکگرتوەکان و ئەمریکا سزای نوێ بسەپێنن بەهۆی ئەم چالاکیەوە، "چونکە بۆتە پێشێلكارییه‌كی دووبارەبووه‌وه و بەشداریده‌كات لە درێژکردنەوەی شەڕی سوریادا و بەهێزکردنی بوونی گروپە بە تیرۆریست لەقەڵەمدراوەکان لە سوریادا".
تورکۆ وتی بە رێگەدان بە بڵاوبونەوەی ئەم وێنانە، ئەوە روونە کە پاسداران دەیەوێت تەحەدای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بکات، چونکە دەکرا رێگە بە بڵاوبونەوەیان بگرێت یان رێگەبگرێت لەوەی بگیرێن.
ئه‌مه هه‌واڵێكه خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌ف ده‌حه‌سێنێته‌وه كاتێك خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌ف ده‌چن به‌ده‌میانه‌وه. له‌هه‌مانكاتدا هیچ هه‌واڵێك نه‌بوو ده‌رباره‌ی خستنه‌گه‌ڕ و گواستنه‌وه‌ی به‌كرێگیراوان له دونیاوه بۆئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیبكه‌ن به داعش و گروپه چه‌كداره‌كانی تره‌وه. ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و گروپه چه‌كدارانه سه‌ر به مۆساد و فراوانخوازیی ئه‌مریكان به پاره‌ی به‌رازه‌كانی سعودیه و كه‌نداو، كه وڵاته‌كه‌یان وێرانكردووه، كوشتاریان ئه‌نجامداوه، بوونه‌ته هۆی ده‌ستگیركردنی ژنانی ئازاد و ناردنیان بۆ بازاڕه‌كانی كۆیلایه‌تی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، یان چێژیان لێبینیوون وه‌ك كۆیله‌ی جه‌نگ به‌گوێره‌ی فه‌توا وه‌هابییه‌كان.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه1 كۆمێنت