لە جوڵەیەکدا بۆ زیادکردنی ئاسایش لە موسڵ، ئیدارەی شارەکە چوارشەممە (13 ئەیلول) رایگەیاند سیستمی موختاری بهگهڕدهخاتهوه.
ئیدارەکە دەستیکردووە بە هەڵبژاردنی گروپێکی نوێی موختارەکان کە هەریەکەیان سەرکردایەتی گوندێك یان گەڕەکێك دەکەن.
ئەوان بەرپرس دەبن لە چاودێریکردنی کەسی تازەهاتوو یان گومانلێكراو و هەواڵ بە هێزە ئەمنیەکان دەگەیەنن و بەرپرسیش دەبن لە پشتگیریکردن له ههڵسوكهوتی باشی دانیشتوانی تر.
سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای موسڵ، زوهێر ئەعرەجی، بە دیارونای وت ئەنجومەنی خۆجێیی موسڵ بڕیاری دەرکردنی ئەو موختارانەی دا کە بەردەوام بوون لە کارکردن کاتێك داعش فەرمانڕەوایی دەکرد.
وتیشی بڕیاری دەرکردنی ئەو موختارانە درا کە هەندێكیان "هاوکارییان لەگەڵ داعشدا کردووە و زانیارییان بە ئەندامانی داعش داوە کە بووەتە هۆی دەستگیرکردن و کوشتنی هاوڵاتیان کە كارمهندی ئەمنی یان [حکومی] بوون."
ئەعرەجی وتی ئیدارەی موسڵ ناوی ئەو کەسانەی داوەتە كاربهدهستانی ئەمنی و "هەندێکیان لەوکاتەوە دەستگیرکراون."
وتیشی هەندێك موختاری پێشوو داوایانلێکراوە واز لە ئەرکەکانیان بێنن بەهۆی هەڵکشانی تەمەنیانەوە لەکاتێکدا "هەندێکیان وەك ونبوو ئەژمارکراون."
ئیدارەکە هیچ زانیاریی نیە سەبارەت بە چارەنوسی ئەو موختارانە کە لەوانەیە بۆ کەمپی ئاوارەکان رۆیشتبن یان بهتهواوی پارێزگاکەیان بەجێهێشتبێت.
رێوشوێنی توندی نوێ بۆ دەستنیشانکردن
ئەعرەجی وتی: "ئێمە ئێستا دەستمانكردووه بە سیستمی موختاری و بڕیارماندا خەڵکی نوێ هەڵبژێرین لەسەر بنەمای توند."
ئاماژەشیدا بەوەی گرنگترین شت لەنێو مەرجەکاندا بۆ سەرکردەی خۆجێیی حاڵهتی ئەمنیی پاك و دەستپاکی و توانای کارکردنە بەڕێکوپێکی.
وتیشی ههر یەك موختار بەرپرس دەبێت لە گەڕەکێك لە موسڵ کە پێدەچێت سەرجەم 186 موختار دهستنیشانبکرێن بۆ خزمەتکردنی هەردوو بەری شارەکە.
هەروەها وتی: "لە کۆمەڵەی یەکەمدا 50 داواکاری قبوڵکراون لەلایەن ئەو داواکارانەی لە پشکنینی ئەمنی دەرچوون و چاوەڕوانی حکومەتی ناوخۆی نەینەوا دەکەین دەستنیشانکردنەکانیان پەسەند بکات."
وتی لەگەڵ ئەمەشدا "ناوی 16 داواکار بۆ هێزە ئەمنیەکان نێردراون بۆ پشکنین" و دوایئەوەش داواکاریەکانیان پهسهندكردنێكی سەرەتایی وهردهگرن.
وتیشی ناونوسکردن بەردەوام دەبێت هەتا پۆستەکان پڕدەبنەوە.
موختار پێوسیتە 'زیاتر لەهەر کاتێك'
ئەعرەجی جەختی لە گرنگی هەبوونی موختار کردەوە.
وتی: "ئەمڕۆ لەهەر کاتێكی تر زیاتر پێویستیمان پێیان هەیە بۆ یارمەتیدانی بەرپرسانی ئەمنی تا شەڕی مەترسی شانە نوستووەکانی تیرۆرستی لە گەڕەکەكاندا بكهن و شوێنپێی گومانلێکراوە بیانییهكان ههڵبگرن.
رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بەوە ناسراوە شانەی نوستوو بەکاردەهێنێت -- گروپی نهێنی کە خۆیان لەنێو دانیشتواندا حەشاردەدەن تا فەرمانی دهستبهكاربوونیان پێدەدرێت -- بۆ ئەنجامدانی هێرشی خۆکوژی.
وتیشی پشتگیریی موختارەکان، بە پێشنیارکردنی هاوڵاتیان و پشتڕاستکردنەوەی شوێنی نیشتەجێبوونیان، دەبێتە "بەڵگەنامەیەکی فەرمی پهسهندکراو."
رونیشیکردەوە كه ئەو پشتگیریانە زۆر گرنگ دەبن "کاتێك بەڵگەنامە دەردەکرێت بۆ لەدایك بوون، مردن، پەیماننامەی هاوسەرگیری، تەڵاق و داواکاری بۆ زانکۆ و کاری فەرمی".