هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزە کوردیەکان چەندین ئەندامی داعش دەکوژن و دەگرن لە باکوری تەلەعفەر

خالید تائی

هێزەکانی پێشمەرگە ژمارەیەك ئەندامی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش)یان دەستگیرکردووە کە هەوڵی شکاندنی هێڵی بەرگری هێزە کوردیەکانیان دا بۆ دزەکردن بۆ سوریا. [وێنە: پەیجی فەیسبوکی تۆڕی میدیایی رۆژئاوای دیجلە]

هێزەکانی پێشمەرگە ژمارەیەك ئەندامی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش)یان دەستگیرکردووە کە هەوڵی شکاندنی هێڵی بەرگری هێزە کوردیەکانیان دا بۆ دزەکردن بۆ سوریا. [وێنە: پەیجی فەیسبوکی تۆڕی میدیایی رۆژئاوای دیجلە]

هێزەکانی پێشمەرگەی عێراق چەندین شەڕکەری رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان کوشتووە و دەستگیرکردووە کە هەوڵی دزەکردنیان دەدا بۆ سوریا، فەرماندەیەکی پێشمەرگە چوارشەممە (30 ئاب) رایگەیاند.

ئەو شەڕکەرانە لە شارۆچکەی عەیازیە هەڵهاتبوون لە باکوری تەلەعفەر، کە شەڕیکی سەختی تێدا دەکرێت بۆ گرتنەوەی دواین پێگەکانی داعش لە پارێزگای نەینەوا.

فەرماندەی کەتیبەی 8 ی هێزەکانی پێشمەرگە، عەقید لوقمان ئیبراهیم، وتی هێزەکانی کەتیبەکە "لانیکەم 130 تیرۆرستیان کوشتووە و 12 تیرۆرستیشیان گرتووە."

ئیبراهیم بە دیارونای وت نۆ کەس لەوانەی دەستگیرکراون شەڕکەری بیانین کە بەزۆری بە رەچەڵەك ئەفغانی و چیچانین.

وتیشی چەکدارەکان لە شەڕی عەیازیە هەڵهاتبوون و پلانیان دانابوو دزەبکەنە سوریا لەرێی شەنگالەوە بۆ باکور و لەوێوە بۆ شارۆچکەی رەبیعە لە سەر سنوری نێوان عێراق و سوریا.

هێزەکانی پێشمەرگە جێگیربوون لە سەرانسەری ئەو ناوچەیه‌ی درێژده‌بێته‌وه‌ له‌ سنوری شەنگاله‌وه‌ بۆ تەلەعفەر بۆ پاراستنی ئەو شار و گوندانەی لە داعشیان ئازادکرد لە کۆتایی 2015 لە باکور و باکوری رۆژئاوای نەینەوا.

ئیبراهیم وتی: "لە سەرەتادا ئێمە زانیاریی هەواڵگریمان پێگەیشت کە گروپێکی تیرۆریستانی داعش بەرەو سەنگەرەکانی ئێمە دێن بۆ هێرشکردنە سەریان."

وتیشی چەکدارەکان پلانیان دانابوو هێڵی بەرگری پێشمەرگە بشکێنن بۆ ئەوەی بپەڕنەوە بۆ سوریا کە ئەو دەرچەی هەڵهاتنە تەنیا 45کم لە عەیازیەوە دوورە.

هەروەها وتی: "هه‌ر کە زانیاریه‌كه‌مان پێگەیشت خۆمان ئامادەکرد بۆ شەڕ. تیرۆریستە هەڵهاتووەکان شەوی دووشەممە گەیشتن و پێکدادان روویدا کە بە شکستی ئەوان کۆتایی هات."

وتیشی: "کاتێك ئازادکردنی عەیازیە تەواوببێت داعش هیچ بستە خاکێکی لەژێردەستدا نامێنێت لەناو سنورەکانی پارێزگای نەینەوادا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

سڵاوی خواتان لێبێت! دەمەوێت دواین هەواڵ ببینم سەبارەت بە ریفراندۆمی کوردستان.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌