هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

بەرەی تەحریر شام دەستدەگرێت بەسەر بینا حکومییه‌كاندا لە ئیدلیب

وەلید ئەبو خەیر لە قاهیرە

شێخ حەسەن دغەیم دەگەڕێتەوە دەوروبەری ئیدلیب دوای بەسەربردنی سێ ساڵ لە دەرەوە دوابەدوای کێشەیەك لەگەڵ بەرەی نوسرە. دغەیم لەسەرەتادا پشتیوانیی دایەلۆگی کرد لەگەڵ تەحریر شامدا بەڵام بەخێرایی هەڵوێستی گۆڕی. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

شێخ حەسەن دغەیم دەگەڕێتەوە دەوروبەری ئیدلیب دوای بەسەربردنی سێ ساڵ لە دەرەوە دوابەدوای کێشەیەك لەگەڵ بەرەی نوسرە. دغەیم لەسەرەتادا پشتیوانیی دایەلۆگی کرد لەگەڵ تەحریر شامدا بەڵام بەخێرایی هەڵوێستی گۆڕی. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

هاوپەیمانێتی تەحریر شام، کە لەلایەن بەرەی نوسرەی پێشووه‌وه‌ دەستیبەسەردا گیراوە، فەرمانگەی ئاو و بیناکانی ئەنجومەنی خۆجێیی شاری ئیدلیبی داگیرکردووە، چالاکوانێکی نێوخۆیی بە دیارونای وت.

به‌م هەنگاوەکە دەیەوێت گوشاربخاتە سەر دانیشتوان و سەرکردەکانی شارەکە بۆ رازیبوون بە رێگەدان بە هاوپەیمانێتیەکە تا ئیدارەیەکی مەدەنی دابمەزرێنێت بۆ سەرپەرشتیکردنی کاروبارەکانی ئیدلیب و ناوچەکانی دەوروبەری، چالاکوانی میدیایی لە ئیدلیب، موسعەب عەساف وتی.

وتیشی دوایئەوەی هاوپەیمانێتیەکە دڵنیابوو ئەو پێشنیاره‌ی کردویەتی بۆ کەسایەتیە سەرکردەکانی شارەکە -- بۆ راگەیاندنی فەرمانڕەوایەتییەکی مەدەنی -- سەرناگرێت، دەستیکرد بە سەرکوتکردنی دانیشتوان.

وەك نیشانەیەکی بەرگریکردن، هاوپەیمانێتیەکە کەسایەتی سەرکردە و چالاکوانانی کردەئامانج کە کاروباری رۆژانەی شارەکە بەڕێوەدەبەن، بینای ئەنجومەنی خۆجێیی شارەکە و فەرمانگەی ئاوی داگیرکرد.

ئەندامێکی تەحریر شام ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی دەپشکنێت لە نزیك بینای ئەنجومەنی پارێزگا لە ئیدلیب. ئەو هاوپەیمانێتیە توندڕەوە دەستیگرتووە بەسەر دوو بینای حکومیدا لە شارەکەدا. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

ئەندامێکی تەحریر شام ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی دەپشکنێت لە نزیك بینای ئەنجومەنی پارێزگا لە ئیدلیب. ئەو هاوپەیمانێتیە توندڕەوە دەستیگرتووە بەسەر دوو بینای حکومیدا لە شارەکەدا. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

هاوپەیمانێتیەکە هەروەها رێگرییکرد لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان و ئاگاداریکردنەوە کە لەمەودوا ئەمیر و ئەندامانی تەحریر شام چاودێری ئیدارەی شارەکە و ناوچەکانی دەوروبەری دەکه‌ن.

بەگوێرەی عەساف، ئەنجومەنی خۆجێیی سەر بە هیچ پارتیکی سیاسی نیە.

وتیشی: "ئەندامەکانی لەلایەن دانیشتیوانی شارەکەوە هەڵبژێردراون و کاروباری شارەکەی بەڕێوەبردووە لە 2013وە."

هەروەها وتی هەڵپەساردنی ئەنجومەنی خۆجێیی بووەتە هۆی کاردانەوەیەکی بەهێز لەلایەن دانیشتوانەوە و بارگرژی و ترس هەیە کە پێکدادان رووبدات.

بارگرژیەکان هاندەدرێن لە لایەن ئەندامانی تەحریر شامه‌وه‌ کە لەسەرانسەری شارەکەدا بڵاوبوونەته‌وە و قەدەغەکارییان بەسەر چالاکواناندا سەپاندووە، له‌وانه‌ جگەرەکێشان، ئاهەنگی بوك گواستنەوە و مۆسیقا ژه‌نین بە بیانوی جێبەجێکردنی شەریعەت.

عەساف وتی لە ئێستادا شارەکە بەبێ کارەبا و ئاو و خۆراکە.

وتیشی: "ساڵی نوێی خونێدن خەریکە دەستپێدەکات و دانیشتوان دەترسن لەوەی تەحریر شام دەستبگرێت ەسەر پرۆسەی پەروەردە و بەرنامەی خوێندندا وەك ئەوەی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) کردی لە ناوچەکانی ژێردەستی خۆیدا."

مانۆڕی سیاسی

عەساف وتی وەك هەوڵێك بۆ ریگەخۆشکردن بەرەو راگەیاندنی ئیدارەی مەدەنی خۆی، تەحریر شام هەوڵی بردنەوەی چالاکوان و کەسایەتیە سەرکردەکانی دا و بانگهێشتی کردن بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردەی بەرەی نوسرە، ئەبو محەمەد جۆڵانی.

هەروەها ژمارەیەك کەسایەتیی ئۆپۆزسیۆنی سوری بانگهێشتکرد لەدەرەوە بگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆ، لەنێویاندا ئەندامانی هاوپەیمانی نەتەوەیی بۆ شۆڕشی سوری و هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان، حکومەتی کاتی سوری و ئەنجومەنی ئیسلامی سوری.

هەندێکیان، له‌وانه‌ ئەحمەد ئەبو زەید، ئوسامە ئەبو زەید و شێخ عەباس شەریفە، رەتکردنەوەی ئاشكرای ئەو گفتۆوگۆیه‌یان راگەیاند.

ئەوان رایانگەیاند ئەو دانوستانانە تەنیا مەبەستن بۆ بەرەی نوسرە تا خۆی لەپاش روکارێکی مەدەنی بشارێتەوە بۆ دورکەوتنەوە لە هەر هێرشێکی چاوەڕوانکراو لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە کە رێکخراوەکەی بە تیرۆرست لە قەڵەمداوە.

عەساف وتی: "یەکێك لە بانگهێشتکراوان، شێخ حەسەن دغەیم، لێکۆڵەری گروپە توندڕەوەکان کە رکابەری بەهێزی بوونی بەرەی نوسرە بووە، لەسەرەتادا رازیبوو بە دانوستانەکان وەك هەوڵێك بۆ دامرکاندنەوەی بارودۆخەکە."

وتیشی دغەیم لەسەرەتادا پێیوابوو هەلێك هەیە بۆ دڵنیابوون لە ئازادکردنی گیراوانی تەحریر شام کە زۆربەیان ئەفسەری سوپای ئازادی سورین.

هەروەها وتی: "لەگەڵ ئەوەشدا هەڵوێستی خۆی پێچەوانە کردەوە لە 28 ئابدا و رەتیکردەوە بەردەوامبێت لە دانوستانەکان دوای دەرکەوتنی نیازی راستەقینەی هاوپەیمانێتیەکە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500