هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوی داعش 11 کەس لە بازاڕێکی بەغدا دەکوژێت

ئاژانسی فرانس پرێس

عێراقیەکان سەیری زیانەکان دەکەن دوای تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە مەدینە سەدر لە 28 ئابدا. رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) بەرپرسیارێتی گرتەئەستۆ.

عێراقیەکان سەیری زیانەکان دەکەن دوای تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە مەدینە سەدر لە 28 ئابدا. رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) بەرپرسیارێتی گرتەئەستۆ.

ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە بازاڕێکی مەدینە سەدری بەغدا تەقیەوە، دووشەممە (28 ئاب)، 11 کەسی کوشت و 26 کەسی بریندارکرد، بەرپرسانی ئەمنی و سەرچاوە تەندروستیەکان رایانگەیاند.

رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی لە ئەستۆگرت لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی ئەعماقی پروپاگەندەکاری خۆی بڵاویکردەوە.

ئەفسەرێکی پۆلیس وتی تەقینەوەکە بەنێو بازاڕەکەدا دەنگیدایەوە لە باکوری خۆرهەڵاتی بەغدا و 11 کەسی کوشت و 26 كه‌سیشی بریندارکرد.

سەرچاوە تەندروستیەکان رایانگەیاند كه‌ لەنێو قوربانیەکاندا ئەندامدانی هێزە ئەمنیەکان هەبوون و ئاماره‌كانیشیان پشتڕاستکردەوە.

عێراقیەکان داروپەردووی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو پاکدەکەنەوە لە مەدینە سەدر لە 28 ئابدا. سەرچاوە ئەمنیەکان رایانگەیاند تەقینەوەکە 11 کەسی کوشتووە و 26 کەسی بریندارکردووە. [سترینجەر / ئاژانسی فرانس پرێس]

سەرچاوە ئەمنیەکان رایانگەیاند تەقینەوەکە نزیك بە یەکێك لە گەورەترین بازاڕەکانی بەغدا بووە لە دەوروبەری کاتژمیر 10:30 بەیانیدا.

قوربانییەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەکان لە مەدینە سەدر.

تەقینەوەکە چەندین کوشکی له‌ بازاڕه‌كه‌دا تێکشکاند و دوکانەکانی نێو بازاڕێكی ته‌نیشتی زیان پێگەیاند، داروپەردوو، شووشە و سەوزە لەو دەوروبەرە بڵاوبووبوونەوە.

كاتی نیوەڕۆ هێشتا بلدۆزەرەکان خەریکی پاککردنەوەی ناوچەکە بوون و دوو ئۆتۆمبیلیشیان لابرد کە له‌ تەقینەوەکەدا تێکشکابوون.

پاشماوەی تێکشکاوی ئۆتۆمبیلێك کە گومانی ئەوەی لێدەکرا لە هێرشەکەدا بەکارهێنرابێت لە ناوچەکە دەبینرا.

داعش چەندین تەقینەوەی بەغدای لە ئەستۆگرتووە، زۆرێکیان دوای ئەوە روویاندا کە هێزەکانی عێراق هێرشیان بۆسەر موسڵ راگەیاند و لە تەمموزدا دوای نۆ مانگ گرتیانەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500